
By - عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw
کە وەفدێ دەچێتە شوێنێ
بۆ سەر گۆڕی سەربازی ون
تاجەگوڵینەیێک دێنێ
ئەگەر سبەی وەفدێک بێتە وڵاتی من
لێم بپرسێ:
“کوانێ گۆڕی سەربازی ون؟”
دەڵێم:
گەورەم!
لە کەناری هەر جۆگەیێ
لەسەر سەکۆی هەر مزگەوتێ
لەبەر دەرگەی
هەر ماڵێ هەر کلێسەیێ هەر ئەشکەوتێ
لەسەر گابەردی هەر شاخێ
لەسەر درەختی هەر باخێ
لەم وڵاتە
لەسەر هەر بستە زەمینێ
لەژێر هەر گەزە ئاسمانێ
مەترسە!
کەمێک سەر داخە و تاجەگوڵینەکەت دانێ

By - عەلائەدین باباشەهابی
هەر وەختێ هەورە و نم نم بارانە
دێنێتۆ یادم ئەو زستانە
شەکەت و ماندوو، هیلاک و مردوو
ڕێبوارێ بووم، من لە ڕێی بانە
نازەنینێ، چاو شیرینێ، بووبوو بە هاوڕێم
خۆش کەلامێ، خۆش خەرامێ، هێزی خستە پێم
چ بارانێ، وای چ تۆفانێ، خوا خۆی ئەزانێ
لە بەر لاسامە و تەوژمی باران و سەرما
تا بەیانی چووینە غارێک هەردوو تەنیا
سەرم نابوویە سەر سینەی نەرمی
خستبوویە گیانم خۆشی و گەرمی
ئیسەیش هەر کاتێ نم نم بارانە
دێتەوە یادم ئەو زستانە
نازەنینێ، چاو شیرینێ، بووبوو بە هاوڕێم
خۆش کەلامێ، خۆش خەرامێ، هێزی خستە پێم
چ بارانێ، وای چ تۆفانێ، خوا خوەی ئەزانێ
لە بەر لاسامە و تەوژمی باران و سەرما
تا بەیانی چووینە غارێک هەردوو تەنیا

By - سەنا بەرزەنجی Sena Berzencî
هەر وەختێ هەور و نم نم بارانە دێنێتۆ یادم ئەو زستانە
شەکەت و ماندوو، هیلاک و مردوو ڕێبوارێ بووم و لە ڕێی بانە
نازەنینێ، چاو شیرینێ، بووبوو بە هاوڕێم
خۆش کەلامێ، خۆش خەرامێ، هێزی خستە پێم
چ بارانێ، وای چ تۆفانێ، خوا خۆی ئەزانێ
لە بەر لاسامە و تەوژمی باران و سەرما
تا بەیانی چووینە غارێک هەردوو بە تەنیا
سەرم نابوویە سەر سینەی نەرمی
خستبوویە گیانم خۆشی و گەرمی
ئێستاش هەر کاتێ نم نم بارانە
دێتەوە یادم ئەو زستانە
نازەنینێ، چاو شیرینێ، بووبوو بە هاوڕێم
خۆش کەلامێ، خۆش خەرامێ، هێزی خستە پێم
چ بارانێ، وای چ تۆفانێ، خوا خۆی ئەزانێ
لە بەر لاسامە و تەوژمی باران و سەرما

By - چریکەی کورد
هەر وەختێ هەور و نم نم بارانە دێتەوە یادم ئەو زستانە
شەکەت و ماندوو، هیلاک و مردوو ڕێبوارێ بووم، من لە ڕێی بانە
نازەنینێ، چاو شیرینێ، بووکی بەهارێ
خۆش کەلامێ، خۆش خەرامێ، هێزی پێی دا پێم
چ بارانێ، وای چ تۆفانێ، خوا خوەی ئەیزانێ
لە بەر لافاو و تەوژمی باران و سەرما
تا بەیانی چووینە غارێ هەردوو تەنیا
کە سەرم خستە سەر سینەی نەرمی
بەخشی بە گیانم خۆشی و گەرمی
ئێستاش هەر کاتێ نم نم بارانە
دێنێتە یادم ئەو زستانە
نازەنینێ، چاو شیرینێ، بووکی بەهارێ
خۆش کەلامێ، خۆش خەرامێ، هێزی پێی دا پێم