
By - نەجمەدین غوڵامی Necmedîn Xulamî
هۆ کوردستان هۆ کوردستان
هۆ وڵاتی بڕوا و ئیمان
هۆ کوردستان هۆ کوردستان
هۆ بازەکەی بە خوێن خەڵتان
سەدان ساڵە چەتە و دوژمن
دەم لە خوێنت هەڵئەمژن
بەڵام هەرگیز ئاسکی زامار
تۆ بە مۆڕە ناچی لە بار
چوار ماڵەی تۆ قەڵای ئاسن
لووتکەی ڕەوەز جێگەی باسن
قەڵات قەڵای هەولێری زاڵ
هەزار زوحاک ئەنێتە چاڵ
تۆ بڕوانە لە مەهاباد
لە چوارچرای هاوار و داد
لە ماردینی جگەرخوێنا
لە قامیشلی تۆڵە و سوێنا
لە بابان و بادینانا
لە کەرکووکی نەوت و نانا
گڕکانی تۆ چۆن ئەسووتێ
دوژمنی تۆ چۆن ئەلوورێ
شیعر : ئیسماعیل خورماڵی

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
کوا ئه‌وه دڵدارییه وه‌کوو په‌روانه نه‌بێ
وه‌کوو په‌روانه نه‌بێ
له ڕازی دڵنیا بم له خودای ده‌که‌م ته‌ڵه‌بێ
له خودای ده‌که‌م ته‌ڵه‌بێ
سه‌فه‌رێکی ساز ده‌که‌م ده‌ڕۆم ده‌چمه حه‌ڵه‌بێ
ده‌ڕۆم ده‌چمه حه‌ڵه‌بێ
جله بووکی بۆ دێنم له‌به‌ر په‌ریاندا نه‌بێ
له‌به‌ر په‌ریاندا نه‌بێ
لێم گه‌ڕێ وای لێم گه‌ڕێ ته‌ختی جوانیت وه‌رگه‌ڕێ
ته‌ختی جوانیت وه‌رگه‌ڕێ
خۆ من ده‌سبه‌ردارت نیم مه‌گه‌ر شه‌رتم بپه‌ڕێ
مه‌گه‌ر شه‌رتم بپه‌ڕێ
ده‌ڕۆم ده‌چمه کن یارم به‌ڵکوو مزگێنیم داتێ
به‌ڵکوو مزگێنیم داتێ
ده‌ڵێن کاروانی شادی له ڕێدایه ده‌گاتێ
له ڕێدایه ده‌گاتێ
ڕه‌شبه‌ڵه‌کێک ساز ده‌که‌م له کلکه‌ی به‌رده‌تاتێ
له کلکه‌ی به‌رده‌تاتێ
پایه‌نازی ڕاده‌خه‌م هه‌تاکوو بووک ده‌گاتێ
هه‌تاکوو بووک ده‌گاتێ
لێم گه‌ڕێ وای لێم گه‌ڕێ ته‌ختی جوانیت وه‌رگه‌ڕێ
ته‌ختی جوانیت وه‌رگه‌ڕێ
خۆ من ده‌سبه‌ردارت نیم مه‌گه‌ر شه‌رتم بپه‌ڕێ
مه‌گه‌ر شه‌رتم بپه‌ڕێ
بۆچی فه‌رمووته ده‌ڵێی هه‌ر لاره‌مل بێ جوانه
هه‌ر لاره‌مل بێ جوانه
خۆ تۆ قاتڵی یه‌کێک نیت چاوت قاتڵی دوانه
چاوت قاتڵی دوانه
زولفت به شانه مه‌که هه‌ر به‌بێ شانه جوانه
هه‌ر به‌بێ شانه جوانه
چ بکه‌م به‌خۆم ناوه‌ستم شێتی بێ وه‌فایانه
شێتی بێ وه‌فایانه
لێم گه‌ڕێ وای لێم گه‌ڕێ ته‌ختی جوانیت وه‌رگه‌ڕێ
ته‌ختی جوانیت وه‌رگه‌ڕێ
خۆ من ده‌سبه‌ردارت نیم مه‌گه‌ر شه‌رتم بپه‌ڕێ
مه‌گه‌ر شه‌رتم بپه‌ڕێ
مه‌قام:
ئه‌وشۆ هه‌ر خه‌مه‌ن وا له که‌میندا
به‌ره‌وڕووی خستم که‌سم ئای وه‌ڕووی زه‌میندا نازداره‌ی گیان
بۆی گوڵاڵه‌ی زوڵف دولبه‌ر ئازیزه‌ن
بۆی گوڵاڵه‌ی زوڵف دولبه‌ر ئازیزه‌ن
مه‌زه‌ی تامی خه‌م که‌سم ئای ئه‌رێ یاران له‌زیزه‌ن نازداره‌ی گیان
ئای ئامان ئامان ئه‌ی وای ئه‌ی وای
چه‌ن وه‌خته دڵم خه‌مگینی له‌یله‌ن
چه‌ن وه‌خته دڵم خه‌مگینی له‌یله‌ن
وا دیاره له‌یلام که‌سم ئای ئه‌رێ بێ ڕوحم و مه‌یله‌ن
پیریم لێ نزیک بووه بۆ جوانی په‌شیمانم
بۆ جوانی په‌شیمانم
کاتی چاوم پێ که‌وێ به جێژوانگه‌ی جارانم
به جێژوانگه‌ی جارانم
بیری ڕابردوو ده‌که‌م گه‌لێک چاو به گریانم
خوداحافیز له دۆستان ده‌ڕۆم ده‌چمه کن یاران
ده‌ڕۆم بۆ کن یارانم
جوانی ڕوخساری ڕووی تۆ نه‌ک تۆ به که‌س نامێنێ
نه‌ک تۆ به که‌س نامێنێ
ئه‌وه‌ی شێت و شه‌یدات بوون که‌س له ده‌ورت نامێنێ
که‌س له ده‌ورت نامێنێ
ڕۆژگاری بێ به‌قا چ به سه‌ر جوانان دێنێ
چ به سه‌ر جوانان دێنێ
هه‌ر یه‌کێک دوورده‌س ده‌کا یه‌ک به دوای یه‌ک ده‌مرێنێ
یه‌ک به دوای ده‌مرێنێ
لێم گه‌ڕێ وای لێم گه‌ڕێ ته‌ختی جوانیت وه‌رگه‌ڕێ
ته‌ختی جوانیت وه‌رگه‌ڕێ
خۆ من ده‌سبه‌ردارت نیم مه‌گه‌ر شه‌رتم بپه‌ڕێ
مه‌گه‌ر شه‌رتم بپه‌ڕێ

By - فەتانە وەلیدی Fetane Welîdî
پەروانەی شەیدای باغ و گوڵزارم
باڵ و پەڕ سووزیاگ دڵ بێقەرارم
عاشقی زارم دایم بیمارم
مریەم باوانم گیان لە من تۆریاگە
دڵ لە جەفای ئەو گیان لە من ڕەنجیاگە
ئەو باڵابەرزە ئەرێ بە شیرین خاڵەوە
زوڵفی دا بە دەس ئەرێ بای شەماڵەوە
ئەی ڕۆح و ڕەوانم ئارامی گیانم
مریەم باوانم گیان لە من تۆریاگە
دڵ لە جەفای ئەو گیان لە من ڕەنجیاگە
چون شوعڵەی ئاگر چاو ئەسووزێنێ
لە عشقی یارم دایم سووزم دێ
چاوگەلی یارم کرد گرفتارم
مریەم باوانم گیان لە من تۆریاگە
دڵ لە جەفای ئەو گیان لە من ڕەنجیاگە
پەروانەی شەیدای باغ و گوڵشەنم
باڵ و پەڕ سووزیاگ دڵ بێقەرارم
عاشقی زارم دایم بیمارم
مریەم باوانم گیان لە من تۆریاگە
دڵ لە جەفای ئەو گیان لە من ڕەنجیاگە
ئەو باڵابەرزە ئەرێ بە شیرین خاڵەوە
زوڵفی دا بە دەس ئەرێ بای شەماڵەوە
ئەی ڕۆح و ڕەوانم ئارامی گیانم
مریەم باوانم گیان لە من تۆریاگە
دڵ لە جەفای ئەو گیان لە من ڕەنجیاگە

By - فرمێسک حافز Firmêsk Hafiz
نازانم دنیا ڕۆژە یا شەوە
هەموو کارێکم خواردن و خەوە
لە دەنگوباسی خەڵک بێ خەبەر
وەک مردوو ئەژیم دوورم لە بەشەر
خەریکی چ بم غەیری خواردنەوە
باسی قومار و پارە و بردنەوە
حەقمە لێم گەڕێ تانەم لێ مەدە
حەقێکی ئەتۆ لە سەدا سەدە
چیتر ئەزانی؟ وازم لێ بێنە
پەردەی ئەسرارم زۆر پێ مەدڕێنە
قسەم زۆر ماوە ڕەقە وەک بەردە
کاکە لێم گەڕێ بەرۆکم بەردە
مردم ئەوەندە حەول و چەنەم دا
هەرچێکی نووسیم گشتی چوو بەبا
قەومێکی دائیم هەر حەول بدەن
بۆ ئەوەی یەکتر بە عەرزدا بدەن
خۆم لە تەنقیدات دوور خستۆتەوە
هەواڵی دنیام لەبیر چۆتەوە
نازانم دنیا ڕۆژە یا شەوە
هەموو کارێکم خواردن و خەوە
چیتر ئەزانی وازم لێ بێنە
پەردەی ئەسرارم زۆر پێ مەدڕێنە
قسەم زۆر ماوە ڕەقە وەک بەردە
کاکە لێم گەڕێ بەرۆکم بەردە
تەنقید: ڕەخنە