site loader
Song image
باران بارانە

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

باران بارانە مەزرای کرد ڕەنگین

یار خوداحافیز بە دڵێکی غەمگین

بە دڵێکی غەمگین

مردن لەبیرمی لەمەو دواوە

پاڵ دەدەم وە پاڵ قاپی خوداوە غەوسی بەغداوە

باران بارانە مەزرای کرد ڕەنگین

یار خوداحافیز بە دڵێکی غەمگین

بە دڵێکی غەمگین

باران بارانە هەور و بارانە

یار خوداحافیز دەست لێک بەردانە

باران بارانە مەزرای کرد ڕەنگین

یار خوداحافیز بە دڵێکی غەمگین

بە دڵێکی غەمگین

مردن لەبیرمی بیرم کردەوە

سەر لەبەیانی نوێژم کردەوە

نەحلەت بە شەیتان هۆشم کردەوە، هۆشیار بوومەوە

باران بارانە دەبارێ باران

دەدا لە شانی سیمین عوزاران

باران بارانە مەزرای کرد ڕەنگین

یار خوداحافیز بە دڵێکی غەمگین

بە دڵێکی غەمگین

ئەی مردن ئەی پەشیمانی

ئەی بیر و هۆشی دەم قەبرستانی

خراپی و بەدی مەردم ئازاری

تۆ گوناهباری، بۆ بە خەرواری

شەرتە فڕێ دەم بەد و بەدفەڕی

خراپی دایم تالیب دایم بە شەڕی

خودایە تۆبە فکرم کردەوە

تۆ لە پیاوچاکان و پیاوباشان هەر لات کردەوە

باران بارانە مەزرای کرد ڕەنگین

یار خوداحافیز بە دڵێکی غەمگین

بە دڵێکی غەمگین

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
شاری شنۆ

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

شاری شنۆ ساحەب باغە ئامان ئامان ئامان
ئامان ئامان ئامان، ئامان ئامان ئامان، یاری خاڵدار
یاری جوانە بە دەماغە، ئامان ئامان گوڵم
ئامان ئامان مەڕۆ، یاری نازدار
شاری شنۆیە ساحەب دارە، ئامان ئامان گوڵم
ئامان ئامان ئامان، ئامان ئامان مەڕۆ، بووکی خاڵدار
یارم شۆخە بە دەمارە ئامان ئامان مەڕۆ،
ئامان ئامان گوڵم یاری نازدار
شاری شنۆ ساحەب ئاوە ئامان ئامان گوڵم
ئامان ئامان مەڕۆ یاری خاڵدار
یارم شۆخە بەڵەک چاوە ئامان ئامان مەڕۆ
ئامان ئامان مەڕۆ یاری نازدار
مەقام:
فەلەک زانی کە دەشکێت ڕەونەقی بازاڕی مانگ و ڕۆژ
شکاندی پەنجەکەم تا من نەنووسم وەسفی ڕوخسارت
دەبێ کاغەز لە بەرگی گوڵ قەڵەم جانا لەعەنبەر بێ
کە من بتوانم بنووسم وەسفی ڕوخسارت

ئەهلی شنۆ ساحەب ئیمانە ئامان ئامان ئامان
ئامان ئامان ئامان، ئامان ئامان مەڕۆ یاری خاڵدار
سەرپاکی بیلا میهرەبانە، ئامان ئامان ئامان
ئامان ئامان مەڕۆ، ئامان ئامان یاری نازدار
تێیدایە کیژۆڵەی جوانە، ئامان ئامان ئامان
ئامان ئامان ئامان مەڕۆ یاری خاڵدار
ماڵیان لە لێوار ڕووبارە، ئامان ئامان ئامان
ئامان ئامان ئامان، ئامان ئامان مەڕۆ، یاری خاڵدار
یارم شۆخە بە دەمارە، ئامان ئامان مەڕۆ
ئامان ئامان کوشتمت یاری نازدار
سوێندم خواردووە هەتا ماوم ئامان ئامان ئامان
ئامان ئامان مەڕۆ، بووکی خاڵدار
عاشقی چاوی بەڵەکچاوم ئامان ئامان مەڕۆ
ئامان ئامان ئامان یاری نازدار

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More