site loader
Song image
زێنەبێ

By - جەعفەر ماملێ

ئەرێ بەدبەختی خۆم لەولاوە دڵی ویشم شکاوە
تەڵەبێ دەکەم لە یار عومرێکی کەمم ماوە
ئەو شەرتە ئینساف نییە من لێرە تۆ لەولاوە
نامەکەی پڕ لە عیشقت لەسەر چاوم داناوە
ئەرێ زێنەبێ وەی زێنەبێ جا لە زێنەبەی قەڵاتان
ئەی/جا دەری بابانت شێوێ نێوت کەوتە وڵاتان

ئەرێ دڵ زەلیل بی یا ڕەبی موحتاجی دۆستی وا دەبێ
لە ژێر قەوڵی خۆت داوە خەجاڵەت بی وا دەبێ؟
قاتێکی کیژان نەهاتووە لە دونیا پەیدا نەبێ
یارێکی وە دی دێنم وەکوو خۆم دێوانە بێ
زێنەبێ وەی زێنەبێ جا لە زێنەبەی زوراری
هەی/جا دەری بابانت شێوێ غەم بووی لە دڵی من باری

ئەرێ دەڕۆم دەچمە کن یارێ بەڵکوو مزگێنیم داتێ
دەڵێن کاروانی شادی دە ڕێیەدایە دەگاتێ
ڕەشبەڵەکێک گیراوە لە کەلکەی بەردە تاتێ
پایەندازێ ڕادەخەم هەتا بووک دێ دەگاتێ
ئەرێ زێنەبێ وەی زێنەبێ زێنەبێ دوو ددانی زێڕە
ئومەتی موحەمەدیم جا لە دینم وەرمەگێڕە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
زێنەبێ ٢

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê

ئەرێ خۆ من چۆمی کەڵوێ نیم بێتە خوارێ لە لندی
فرمێسکی چاو دەڕێژم وەک بەفراوی سەهەندی
یاری من شۆخ و شەنگە زۆر شیرینە وەکوو قەندی
زێنەبێ وەی زێنەبێ، زێنەبێ دوو ددانی زێڕە
ئوممەتی محەممەدیم جا لە دینم وەرمەگێڕە

ئەرێ سوێندم خوارد لەگەڵ یارێ بۆخۆی داویە بەڵێنی
لە سینگ و مەمکان ئیزنی هەرچی بەسەریان بێنی
هەر ئەوڕۆم لە کنت ماوە خۆیان پێ بخافڵێنی
زێنەبێ وەی زێنەبێ جا لە زێنەبەی قەڵاتان
ئەی دەری بابانت شێوێ نێوت کەوتە وڵاتان

ئەرێ هەوەڵ شەوی زستانێ نیوەشەوی یەڵدایە
قەرارە بچمە ژوانێ بۆ دیتنی لەیلایە
چاوجوان وەعدەی پێ داوم بێتە دەرکی بێڵایە
ئەرێ زێنەبێ وەی زێنەبێ، زێنەبێ دوو ددانی زێڕە
ئوممەتی محەممەدیم جا لە دینم وەرمەگێڕە

ئەرێ سینگت بەفری قەندیلی وە شنەی شەماڵ دەتواوە
چ دە خۆمدا شک نابەم لەسەر چی دڵت ئێشاوە
بووک بووی بە سووری ڕۆیی، ڕەنگت زەرد هەڵگەڕاوە
ئەرێ زێنەبێ وەی زێنەبێ جا لە زێنەبەی قەڵاتان
ئەی دەری بابانت شێوێ نێوت کەوتە وڵاتان

ئەرێ وەی نەخۆش و دەردەدارم ئازار نێ دەردی تۆیە
چارەم ناکەم حەکیمان جا چارەم بە دەستی تۆیە
ڕوو لە هەر جێگەیەک دەکەم تەعریفی جوانی تۆیە
ئەرێ زێنەبێ وەی زێنەبێ، زێنەبێ دوو ددانی زێڕە
ئوممەتی محەممەدیم جا لە دینم وەرمەگێڕە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
زێنەبێ

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê

ئەرێ وەی دەبەر ئەو زولفەت دەمرم جا لەسەر کوڵمەت بوونە دام
ئەوێستا هەر دەناڵم بەو تیرەی دوێنێ لێت دام
جا وەرە بمدەیە ماچێ دولبەری شیرین ئەندام
ئەرێ زێنەبێ وەی زێنەبێ، زێنەبێ دوو ددانی زێڕە
ئوممەتی محەممەدیم جا لە دینم وەرمەگێڕە

ئەرێ دەچمە سەر مخاکۆیە دەڕوانێتە فەرەنگێ
جووتێک شەمامەی خەت خەت جا لە بنەو دێنێ ژەنگێ
لەسەر باڵای بەرزی تۆ با لێمدەن بە تفەنگێ
زێنەبێ وەی زێنەبێ جا لە زێنەبەی زوراری
دەری بابانت شێوێ غەم بووی لە دڵی من باری

ئەرێ ئەوساڵ حەوت ساڵی سەختە بۆ باڵات شێت و شەیدام
نەخۆشی باڵای تۆمە کەوتوومە لە ناو جێگام
جا وەرە ئاوڕێکم لێدە دەردت لەو ماڵی دنیام
ئەرێ زێنەبێ وەی زێنەبێ جا لە زێنەبەی قەڵاتان
ئەی دەری بابانت شێوێ نێوت کەوتە وڵاتان

ئەرێ دەچمە سەر سپی سەنگی دەڕوانێتە نەڵێنێ
جا لەبەر ئەو چاوەی دەمرم گەر بە ناز هەڵیدێنێ
تیرێکی لە جەرگی دام خوێناوێنە دەدەڵێنێ
زێنەبێ وەی زێنەبێ زێنەب دوو ددانی زێڕە
ئوممەتی محەممەدیم جا لە دینم وەرمەگێڕە

ئەرێ دەچمە سەر سەید ئەحمەدان کانی زەردم لێ دیارە
دەستت دە عومری گرێ شێخی ماڵ لە بیارە
بەردە سپیلکە چۆڵە جێ ڕاوگەی خۆم و یارە
ئەرێ زێنەبێ وەی زێنەبێ جا لە زێنەبەی قەڵاتان
ئەی دەری بابانت شێوێ نێوت کەوتە وڵاتان

ئەرێ دەچمە سەری قەندیلی دەڕوانێتە لاجانێ
دەبەر پەرچەمت دەمرم جا لە هەنیەت دەگرم سانێ
پاییزێ وەرە سابلاخ بۆ گەڕی دە دیلانێ
ئەرێ زێنەبێ وەی زێنەبێ، زێنەبێ دوو ددانی زێڕە
ئوممەتی محەممەدیم جا لە دینم وەرمەگێڕە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More