site loader
Song image
یادم کە

By - قادر سەیاحی

یارەکەم مریەمی ناو بوو
فایدەی چی وەفای بۆم نەبوو
سەد حەیف لە دەستم دەرچوو
ئای برینانم مەکولێنەوە
یادم کە فریادم کە
توخوا چاوجوان تۆ ناز مەکە
هەرچەند جارێ نازان دەکەی
ئای ماڵێ لە من وێران دەکەی

کاغەزی دەنووسی بۆ من
کە شێت و شەیدای تۆم ئەمن
وەرە کنم یاری تۆم من
ئای برینانم مەکولێنەوە
یادم کە فریادم کە
توخوا چاوجوان تۆ ناز مەکە
هەرچەند جارێ نازان دەکەی
ئای ماڵێ لە من وێران دەکەی
هەرچەند جارێ بە ناز دەڕوا
ئای برینانم دەرمان دەکا

دەردی دڵم تەواو نابێ
خودا دوعام موستەجاب بێ
بە دەردی من گرفتار بێ
ئای برینانم مەکولێنەوە
یادم کە فریادم کە
توخوا چاوجوان تۆ ناز مەکە
هەرچەند جارێ نازان دەکەی
ئای ماڵێ لە من وێران دەکەی
هەرچەند جارێ بە ناز دەڕوا
ئای برینانم دەرمان دەکا

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More