site loader
Song image
یادم کە ٣

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

بە یادم کە تۆ یادم کە
ئەی یادم کە تۆ یادم کە
هەرچێگ جارێک یادم دەکەی
دەردێک لە من هاسان دەکەی
هەرچەند جارێک دەکەی یادم
بە خۆشی تۆ من دڵشادم

عارەقی دەستی ئەسمەر بێ
ژەهری ئەژدیهای حەوت سەر بێ
دەیخۆمەوە قەست لەسەر بێ
ئاخر یارم بۆ تۆراوە
دەیخۆمەوە قەست لەسەر بێ
چی بووە یارم ڕەنجاوە

قوربانت بم ئەی فاتمە
مەمکت فینجانەی گم گمە
من قاوەتی پێم لازمە
پێی بڵێن لەسەر چی تۆراوە
من قاوەتی پێم لازمە
لەبەر چی دڵی شکاوە

عارەقی دەستی ئەسمەر ناو
ژەهری ئەژدیها بێت تەواو
دیخۆمەوە وەک شووشەی گوڵاو
پێی بڵێن یارم بۆچ تۆراوە
دەیخۆمەوە وەک شووشەی گوڵاو
لەبەر چی لە من ڕەنجاوە

ساقی بە خودا و بە پێغەمبەر
بە میحرابی چاوی ئەسمەر
کەوتوومە گێژی ئەسکەندەر
پێی بڵێن بۆچ لە من ڕەنجاوە
کەوتوومە گێژی ئەسکەندەر
لەبەر چی دڵی شکاوە
بە یادم کە تۆ یادم کە
توخدا جوانێ دڵشادم کە
هەرچەند جارێک دەکەی یادم
بە ویژدانم من دڵشام
هەرچەند جارێک یادم دەکەی
دەردێک لە من هاسان دەکەی

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
یادم کە ٢

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

هەروا دەڕوا میسلی تووتی
هەروا دەڕوا عەینی تووتی
دەبمە لووتەوانەی لووتی
خودا بمکەی بە هاوجووتی
چیم گوتووە یارم تۆراوە
یا ڕەب بمکەی بە هاوجووتی
چیم گوتووە ئەو گوڵە ڕەنجاوە
بە یادم کە تۆ یادم کە
بە ماچێکت دڵشادم کە
هەرچەند جارێ تۆ دەکەی یادم
بە خەو دەتبینم دڵشادم
هەرچەند جارێک یادم دەکەی
دەردێک لە من هاسان دەکەی

عارەقی دەستی ئەسمەر بێ
ژەهری ئەژدیهای حەوت سەر بێ
دەیخۆمەوە قەست لەسەر بێ
لەبەر چی یارم تۆراوە
دەیخۆمەوە قەست لەسەر بێ
لەبەر چی ئەو گوڵە ڕەنجاوە
بە یادم کە تۆ یادم کە
بە ماچێکت دڵشادم کە
هەرچەند چارێ تۆ دەکەی یادم
بە خەو دەتبینم دڵشادم
هەرچەند جارێک یادم دەکەی
دەردێک لە من هاسان دەکەی

عارەقی دەستی ئەسمەر ناو
ژەهری ئەژدیها بێت تەواو
دەیخۆمەوە میسلی گوڵاو
چیم گوتووە یارم ڕەنجاوە
دەیخۆمەوە هەر وەک گوڵاو
چیم گوتووە لە من تۆراوە
بە یادم کە تۆ یادم کە
بە ماچێکت دڵشادم کە
هەرچەند جارێک یادم دەکەی
دەردێ لە من هاسان دەکەی
هەرچەند جارێ یادم دەکەی
برینانم ساڕێژ دەکەی

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More