site loader
Song image
خانمۆڵێ

By - مەزهەر خالقی Mazhar Xaliqî

ئەی خانم خانم خانمۆڵێ

یارەکەی جوان و ناسکۆڵێ

ئەستێران دەژمێرم شەوێ

خەو بێ و لە چاوم ناکەوێ

دڵ شەیدایە و لەیلێی ئەوێ

خزمینە لۆمەی من مەکەن

فەریادی دڵ بۆ لەیلێ بەن

کوژراوم تانەم لێ مەدەن

دڵی هەژار چۆن بسرەوێ

چاو چۆن بڕواتە ناو خەوێ

وەسڵ و دیداری لەیلی ئەوێ

ئەی خانم خانم خانمۆڵێ

یارەکەی جوان و ناسکۆڵێ

عاشقی چاوانی کەژاڵم

موشتەری دوو لیمۆی کاڵم

مەجنوونی دیدەی غەزاڵم

زەردەخەنەی لێوەکانی

نەمدی گۆشەی چاوەکانی

بەندی زوڵفە خاوەکانی

چی بکەم ئێستا کە مەهجوورم

چوون لە باڵای لەیلێ دوورم

لە کوێیە دۆستی مەغدوورم

ئەی خانم خانم خانمۆڵێ

یارەکەی جوان و ناسکۆڵێ

قەومینە دەردم گرانە

هەر پەیدایکەن ئەو لوقمانە

دەوای دەردم *؟؟؟

*؟؟؟=لێمان ڕوون نییە کە گۆرانیبێژ لەوێدا چ دەڵێ، ئەگەر دەیزانن تکایە پێمانی بڵێن

زۆر سپاس

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More