
By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
ئەرێ وێڵی مەکانی بێستوونم
دەنا عاشقی گەنجی فەرەیدوونم
ئەرێ دەنێو عاشقاندا مەجنوونم
دەنا ئەی خانم خانم خانمۆڵێ
لە خڕێت ماچ کەم یان لە دۆڵێ
ئەرێ مارانگاز بووم ترسام لە حەی
لەناکاو دەستم برد بۆ بەی
ئەرێ باغەوان بانگی کرد نەیکەی
ئەرێ ئەی خانم خانم خانمەکە
جا بە غەمزە جەرگم داغ مەکە
ئەرێ ڕووی دەرکەیان دە شەماڵی
دەنا جوانە خەنە و بسکی ئاڵی
ئەرێ کوشتوومی دوو چاوی کاڵی
دەنا ئەی خانم خانم خانمۆڵێ
لە خڕێت ماچ کەم یان لە دۆڵێ
ئەرێ جوانە لە سوانەی بڵیندی
ڕادەبرد بە تاڵ و توندی
ئەرێ کەنگێ خەراپەت لە من دی
دەنا ئەی خانم خانم خانمەکە
جا بە غەمزە جەرگم داغ مەکە
ئەرێ سی و مراوی دەپۆڕن
بەسەر بەحراندا دەنۆڕن
ئەرێ کیژ قەولان زوو زوو دەگۆڕن
دەنا ئەی خانم خانم خانمۆڵێ
لە خڕێت ماچ کەم یان لە دۆڵێ

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
کراسی زەردی دەبەردایە
جیرانی میرزا بابایە
لێمان ناکا مەرحەبایە
ئەی خانم خانم خانمۆڵێ
لە خڕێت ماچ کەم یان لە دۆڵێ
خەجاڵەت بی دەگەڵ وەفات
چەندم کێشا جەور و جەفات
تێرم نەکرد سەیر و سەفات
ئەی خانم خانم خانمۆڵێ
لە خڕێت ماچ کەم یان لە دۆڵێ
لە مزگەوتێ نوێژم دەکرد
یەکێک لە ناکاو بانگی کرد
خانەخەراپ لەیلاتیان برد
ئەی خانم خانم خانمۆڵێ
لە خڕێت ماچ کەم یان لە دۆڵێ
چاوت ئەستێرەی سوبحیدەم
مەشهوورە لە کورد و عەجەم
تۆ خاتووزین و من کاکەمەم
ئەی خانم خانم خانمۆڵێ
لە خڕێت ماچ کەم یان لە دۆڵێ