site loader
Song image
ئەی یاران یاران

By - سەباح هەورامی Sebah Hewramî

ئەی یاران یاران یاران دوورم لە یاران
ئەی یاران یاران یاران دوورم لە یاران
دوورم لە غونچە و ئازیز گوڵی بەهاران
دوورم لە غونچە و نازار گوڵی بەهاران
شازادەی عەجەم دەی دەی خەرامانی چین
شازادەی عەجەم ئازیز خەرامانی چین
چەن شێخ و مەلای وەی وەی وەرگێڕا لە دین
عاشقم بە باڵای ئازیز شیرین و ئامین
عاشقم بە باڵای دەی دەی شیرین و ئامین
ئەی یاران یاران یاران دوورم لە یاران
ئەی یاران یاران یاران دوورم لە یاران
دوورم لە غونچە و ئازیز گوڵی بەهاران
دوورم لە غونچە و وەی وەی گوڵی بەهاران
شەرت بێ لە داخی دەی دەی بێ شەرتی تۆوە
شەرت بێ لە داخی ئازیز بێ شەرتی تۆوە
گوڵانی بەهار دەی دەی نەیکەم بە بۆوە
من گوڵانی بەهار کاڵێ نەیکەم بە بۆوە
ئەک یاران یاران یاران دوورم لە یاران
دوورم لە غونچە و ئازیز گوڵی بەهاران
دوورم لە غونچە و دەی دەی گوڵی بەهاران
ئەو ڕیزە ماڵەی گیان گیان وە ماڵ ئەنگۆوە
ئەو ڕیزە ماڵەی دەی دەی وە ماڵ ئەنگۆوە
هەمووم خۆش دەوێ چاوکاڵ وە بۆنەی تۆوە
هەمووم خۆش دەوێ ئازیز وە بۆنەی تۆوە
ئەی یاران یاران یاران دوورم لە یاران
دوورم لە غونچە و دەی دەی گوڵی بەهاران
دوورم لە غونچە و ئازیز گوڵی بەهاران
گوڵاڵان نەو جا دەی دەی چتۆر مەکەن ناز
گوڵاڵان نەو جا دەی دەی چتۆر ئەیکەن ناز
مەکەرا نازان ئازیز چوون ئاواتەواز
مەکەرا نازان دەی دەی چوون ئاواتەواز
ئەی یاران یاران یاران دوورم لە یاران
دوورم لە غونچە و دەی دەی گوڵی بەهاران

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
تا کەی چاوەڕێی یاران بم

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê

قەتارە

تا کەی وەک مەجنوون وێڵی هەردان بم

تا کەی غەمزەدەی باری هیجران بم

باخەی دەستەگوڵ زاری و دڵگیریم

پەی پەی زیاد کرد پەژارەی پیریم

کوورەی دەروونم بەتاو جۆشی گرت

فرمێسکی چاوم زوو خامۆشی کرد

سەیرم مەحاڵەن سەفام بەتاڵەن

بۆ دووری یارێ ئەسـرینم ئاڵەن

من لە خێڵخانەی میحنەت پاماڵم

دەخیل بۆ دۆستێ پرسێ ئەحواڵم

تا کەی چاوەڕێی یاران بم، غەریبم لە شارانم

تا کەی غەم هەڵکێشی وان بم، چاو بە گریە و گریانم

گەر نەمدیتێوە عازیزم بڕۆ بۆ خۆت سڵامەت

دەیدنی یاران عازیزە گیانە کەوتە قیامەت  

دڵ زەلیل بی بۆ لە کوڵی وەرە بگرە سامانێ  

زووخاوم لە دڵی هەڵقوڵی گڕووی گرتوە بۆ جوانێ  

وێڵم بە دوای دەردی دڵم، غەریبم لە شارانم

دەس بە سینە لارەملم، چاو بەگریە و گریانم  

دڵم دەریای بێ‌پایان بێ، هەر ئاخ هەڵکێشی تۆمە

جێگای خواز و کانەبیان بێ یەکجار پەژارەی تۆمە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More