
گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم
گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم
وا گەشایەوە بۆ حاڵی زارم
سێ جار بەو مانگەی خەرمانەی داوە
هێشتا مەیلی تۆم بە کەس نەداوە
گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم
وا گەشایەوە بۆ حاڵی زارم
چنار و لەولاو کەمەندە بوون گیر
من کوشتەی کێمە و بە کێم ئەکەی گیر
گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم
وا گەشایەوە بۆ حاڵی زارم
کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە