
هەر ئەمنم ئەو کەسەی ژینی بۆ تۆ داوە
حەز لە کەس ناکەم قەت، تاکوو دنیا ماوە
هەر تۆی قسەی عیشقم توخوا مەمخە لاوە
توخوا مەمخە لاوە جەرگم سووتاوە
هەر تۆی قسەی عیشقم بە دڵ دەتپەرەستم
هەر تۆی تەکیەگاهی شێعر و هەڵبەستم
بە یادی دوو چاوت بە خودای بێ مەی مەستم
وەڵڵا بێ مەی مەستم تۆی قسەی عیشقم
بێدەنگ، مات و غەمبارم* وەڵڵاهی من بێ تۆ
ڕەنگ زەرد و چاو بە گریانم وەڵڵاهی من بێ تۆ
جا بۆ چیمە* ئەم ژیانە، ئەم ژیانە بێ تۆ
ئەم ژیانە بێ تۆ تۆی قسەی عیشقم
*= گۆرانیبێژ ئەو شوێنانە بە هەڵە دەخوێنێ و ئێمە وشەکانی دەقی خوێندراو لە لایەن نەمر قادر سەیاحیمان داناوە
Her eminim ew kesey jînî bo to dawe
Hez le kes nakem qet, takû dinya mawe
Her toy qisey îşqim tuxwa memxe lawe
Tuxwa memxe lawe cergim sûtawe
Her toy qisey îşqim be dil detperestim
Her toy tekyegahî şê’r û helbestim
Be yadî dû çawit be xuday bê mey mestim
Wela bê mey mestim toy qisey îşqim
Bêdeng, mat û xembarim* welahî min bê to
Reng zerd û çaw be giryanim welahî min bê to
Ca bo çîme* em jiyane, em jiyane bê to
Em jiyane bê to toy qisey îşqim