
By - مەریوان سەفائەدین Merîwan Sefaedîn
نازیلێ و باڵابەرزە چمکی کراسی لە عەرزە
ناوێرم تێر سەیری کەم دڵم دێنێتە لەرزە
ئەرێ ئەوەندە جوانی لە ناو یارانا دیاری
ئەرێ هەڵکە کەواکەت چەنێ ناسک و نازداری
نازیلێ و باڵا بەرزە چمکی کراسی لە عەرزە
ناوێرم تێر سەیری کەم دڵم دێنێتە لەرزە
ئەرێ توخوا ناز مەکە کچەکە تۆ خۆت نازداری
ئەرێ ماڵتان بار ئەکا لە لادێوە بۆ شاری
نازیلێ و باڵا بەرزە چمکی کراسی لە عەرزە
ناوێرم تێر سەیری کەم دڵم دێنێتە لەرزە
ئەرێ ئەو ماڵەی هەمە ئەمان نەزری ئەڵڵا بێ
ئەرێ بەڵکوو کۆچەکەو ئەمان دوور لە بەڵا بێ
نازیلێ و باڵا بەرزە چمکی کراسی لە عەرزە
ناوێرم تێر سەیری کەم دڵم دێنێتە لەرزە