
By - عادڵ هەورامی Adil Hewramî
نازیلێ و باڵابەرزە چمکی کراسی لە عەرزە
ناوێرم تێر سەیری کەم دڵم دێنێتە لەرزە
ئەرێ ئەوەندە جوانی لە ناو یارانا دیاری
ئەرێ هەڵکە کەواکەت چەنێ ناسک و نازداری
نازیلێ و باڵا بەرزە چمکی کراسی لە عەرزە
ناوێرم تێر سەیری کەم دڵم دێنێتە لەرزە
ئەرێ ئەو ماڵەی هەمە ئەمان نەزری ئەڵڵا بێ
ئەرێ بەڵکوو کۆچەکەت ئەمان دوور لە بەڵا بێ
نازیلێ و باڵا بەرزە چمکی کراسی لە عەرزە
ناوێرم تێر سەیری کەم دڵم دێنێتە لەرزە
ئەرێ یا ڕەب کەس وەک من جوانێ نەکەوێ کۆسی
ئەرێ نەنوارێ لە شوێن جوانێ کۆچەکەی دۆسی
نازیلێ و باڵا بەرزە چمکی کراسی لە عەرزە
ناوێرم تێر سەیری کەم دڵم دێنێتە لەرزە