site loader
Song image
هەی ڕۆ هەی ڕۆ

By - ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî

هەی ڕۆ هەی ڕۆ ڕۆڕۆمە بۆ ئەو باوکەی مەرگی بوو بە هۆ
تۆ بێهانا بی و ڕەنجەڕۆ، ئەی کۆرپەی ساوای دڵ بە سۆ، دڵ بە سۆ

بۆ وا ماتی کۆرپەم ئازیز!؟ ئاخ بۆ زەردی وەک گەڵای پایز!؟
پێت وایە هەڵنایە هەرگیز خۆری ڕزگاریمان ئازیز!؟ ئەی ئازیز

ڕۆڵەم زادەی ڕەنگ و ئەوین، ئاخ ئێمەش وەک بابت ناسرەوین
ئێمەش ڕێبواری ڕێی ئەوین هێندەی نەماوە سەرکەوین، سەرکەوین

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
ها دەنگ

By - ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî

ئەی ورشەیان دەرکەوت وەی وەی شای سۆسەن خاڵان
ئەی کەم کەم لە گۆشەو وەی وەی قەراخ ڕەشماڵان
ها دەنگ ها دەنگ، دەنگی پۆڕ دێ
خرنگەی خرخاڵ وەی پەلکەشۆڕ دێ
خرنگەی خرخاڵ وەی پەلکەشۆڕ دێ، وەی پەلکەشۆڕ دێ

ئەی نێرگز بە دیدەی وەی وەی شۆخ و شەنگەوە
ئەی نێرگس بە دیدەی وەی وەی شۆخ و شەنگەوە
ئەی پۆڕ بە کناچەی هەی هەی خۆش ئاهەنگەوە
ئەی پۆڕ بە کناچەی وەی وەی خۆش ئاهەنگەوە

ها دەنگ ها دەنگ، دەنگی پۆڕ دێ
خرنگەی خرخاڵ وەی پەلکەشۆڕ دێ
خرنگەی خرخاڵ وەی پەلکەشۆڕ دێ، وەی پەلکەشۆڕ دێ

ئەی کچە کورد بە ڕیز وەی وەی بە بەرزانەوە
ئەی کیژە کورد بە ڕیز وەی وەی بە بەرزانەوە
ئەی بە لەرز دەلەرزێ هەی هەی بە لەرزانەوە
ئەی بە لەرز دەلەرزێ وەی وەی بە لەرزانەوە

ها دەنگ ها دەنگ، دەنگی پۆڕ دێ
خرنگەی خرخاڵ وەی پەلکەشۆڕ دێ
خرنگەی خرخاڵ وەی پەلکەشۆڕ دێ، وەی پەلکەشۆڕ دێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
ساقی

By - ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî

ساقی سا دەخیل وە فریام ڕەس
وە ڕووی نازەوە ئازیزم، جام گێڕە وە دەس
هۆشم بێهۆشەن ئازیزم، فامم قامەت قاخ
بۆی دووری ئازیز ئەی هاوار مەیۆم نە دەماخ
نەیچی درەنگەن ئەی هاوار سا مەکەر درەنگ
فیدای پەنجەت بام ئازیزم نەی باوەر وە دەنگ
ساقی سا دەخیل وە فریام ڕەس
وە ڕووی نازەوە ئازیزم، جام گێڕە وە دەس
هەر تەرزێ پەی وێش ئازیزم بکەرۆ ڕازێ
گێرۆ نە دەروون ئەی هاوار هەر سازێ گازێ

بجۆشۆ هەرکەس ئەی هاوار وە قەد ناڵەی وێش
بنۆشۆ هەر کەس ئازیزان وە پیاڵەی وێش

ساقی سا دەخیل وە فریام ڕەس
وە ڕووی نازەوە ئازیزم، جام گێڕە وە دەس
نەیچی سا لێدەر ئەی هاوار قەزات وە ماڵم
لە دووری ئازیز ئەی هاوار دەروون زوخاڵم

ئەو سەدای سازەت ئەی هاوار خەیلێ دڵکەش بۆ
دڵ کۆرپەئاسا ئازیزم بەڵکم دڵوەش بۆ

ساقی سا دەخیل وە فریام ڕەس
وە ڕووی نازەوە ئازیزم، جام گێڕە وە دەس

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
نەداری

By - ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî

هیلاکی ڕەنجێکم کە ڕەنجی من نییە
دانیشتووی خاکێکم کە خاکی من نییە
هیلاکی ڕەنجێکم کە ڕەنجی من نییە
دانیشتووی خاکێکم کە خاکی من نییە
ناسراوی ناوێکم کە ناوی من نییە
گریانی ژانێکم کە ژانی من نییە

ناسراوی ناوێکم کە ناوی من نییە
گریانی ژانێکم کە ژانی من نییە
زادەی لەزەتێکم لەزەتی من نییە، ئاخ
بە مەرگێکیش دەمرم کە مەرگی من نییە

زادەی لەزەتێکم لەزەتی من نییە، ئاخ
دانیشتووی خاکێکم کە خاکی من نییە
گریانی ژانێکم کە ژانی من نییە
هیلاکی ڕەنجێکم کە ڕەنجی من نییە
هیلاکی ڕەنجێکم کە ڕەنجی من نییە، ئاخ
دانیشتووی خاکێکم کە خاکی من نییە
بە مەرگێکیش دەمرم کە مەرگی من نییە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More