
غەریب غەریبی شاران
کەوتمە دوورە دیاران
بۆچی ڕەحمت نەماوە
قوربان وەک جاری جاران
بۆنی هەڵاڵان دێ
سەدای چاوکاڵان دێ
لە گەورەماڵان دێ
دەی دەی دەی دەی با بێ
بە کراسی کەتان بێ
نەشمیل گوڵی نەسرینە
چووزەرەی یاسەمینە
خنجیلە و خوێنشیرینە
دەی دەی دەی دەی ببینە
دەمی بە پێکەنینە
غەریب بێداد نەماوم
پەروانەی باڵسووتاوم
هەموو عالەم دەیزانن
چاوجوان بۆ تۆ نەماوم
بۆنی هەڵاڵان دێ
سەدای چاوکاڵان دێ
لە گەورەماڵان دێ
دەی دەی دەی دەی با بێ
بە کراسی کەتان بێ
نەشمیل گوڵی نەسرینە
چووزەرەی یاسەمینە
خنجیلە و خوێنشیرینە
دەی دەی دەی دەی ببینە
دەمی بە پێکەنینە