
By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
من بریندارم بۆ چاوی کاڵت
سووتاوە جەرگم بۆ لێوی ئاڵت بۆ لێوی ئاڵت
دە وەرە وەرە
کیژێکی کوردم سەربەست خوڵقاوم
بە داوی گەردوون گیرۆدە ماوم گیرۆدە ماوم
دە وەرە وەرە
با بێ دانیشین لەبن داری بەی
جامێک بنۆشین لەخۆشاوی مەی لەخۆشاوی مەی
دە وەرە وەرە
من بریندارم بۆ چاوی کاڵت
سووتاوە جەرگم بۆ لێوی ئاڵت بۆ لێوی ئاڵت
دە وەرە وەرە
بێ دابنیشین دیدە پڕ ئەسرین
تۆ بۆ خۆت بگری منیش بۆ شیرین منیش بۆ شیرین
دە وەرە وەرە
(ئاخ) تۆم چرام نەوتی (دەی دەی) من ئاگر بە دەست
تا ئاوڕم داوە (گیانە) گڕ بڵێسەی بەست
ئۆی خاڵی ڕێبوار (گیانە) بە ڕێبوارت بم
لەمووچەی بەردێ (دەی دەی) نیوەکارت بم
سەران چوون ھەوری (دەی دەی) پاوەن وە پاوە
خۆ تۆ بەھەشت نی (گیانە) بە ڕووی دنیاوە
ئۆی خاڵی ڕێبوار (گیانە) بە ڕێبوارت بم
لەمووچەی بەردێ (دەی دەی) نیوەکارت بم

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
قەتارە
تا کەی وەک مەجنوون وێڵی هەردان بم
تا کەی غەمزەدەی باری هیجران بم
باخەی دەستەگوڵ زاری و دڵگیریم
پەی پەی زیاد کرد پەژارەی پیریم
کوورەی دەروونم بەتاو جۆشی گرت
فرمێسکی چاوم زوو خامۆشی کرد
سەیرم مەحاڵەن سەفام بەتاڵەن
بۆ دووری یارێ ئەسـرینم ئاڵەن
من لە خێڵخانەی میحنەت پاماڵم
دەخیل بۆ دۆستێ پرسێ ئەحواڵم
تا کەی چاوەڕێی یاران بم، غەریبم لە شارانم
تا کەی غەم هەڵکێشی وان بم، چاو بە گریە و گریانم
گەر نەمدیتێوە عازیزم بڕۆ بۆ خۆت سڵامەت
دەیدنی یاران عازیزە گیانە کەوتە قیامەت
دڵ زەلیل بی بۆ لە کوڵی وەرە بگرە سامانێ
زووخاوم لە دڵی هەڵقوڵی گڕووی گرتوە بۆ جوانێ
وێڵم بە دوای دەردی دڵم، غەریبم لە شارانم
دەس بە سینە لارەملم، چاو بەگریە و گریانم
دڵم دەریای بێپایان بێ، هەر ئاخ هەڵکێشی تۆمە
جێگای خواز و کانەبیان بێ یەکجار پەژارەی تۆمە

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
ئەی گوڵی ناکامڵم ئەی تاقە یارم
دەردی عیشقم کارییە شێت و هەژارم
بێ وەفا تا کەی جەفا دڵ بێقەرارم
هیجری یار هیجری یار دەردی گرانە
بەبێ خاڵی ڕوخت ماڵم وێرانە
شەربەتی عیشق و جەفا لایق بە خۆمە
پێت چییە ئەو ئاگری پێی ڕەنجەڕۆمە
دڵنیا و بێقەراری دوو چاوی تۆمە
هیجری یار هیجری یار دەردی گرانە
بەبێ خاڵی ڕوخت ماڵم وێرانە
عاشقی جەور و غەمان دەردی گرانە
تیری عیشقی ئەو گوڵەی دەردی بە ژانە
بێ سەبەب تۆراوە لێم ئەو خونچە جوانە
هیجری یار هیجری یار دەردی گرانە
بەبێ خاڵی ڕوخت ماڵم وێرانە
کێ هەیە ئەوڕۆ بڵێ عاشقی چۆنە
شەربەتی عیشق و جەفا مەکتەبی کۆنە
یاری من سوورەگوڵە عەتری بەبۆنە
هیجری یار هیجری یار دەردی گرانە
بەبێ خاڵی ڕوخت ماڵم وێرانە
بێ قەرارم من لە سوێی جەماڵی ماهت
شوعلەی ئەستێرەکەی نیوە نیگاهت
تا کەی ئەسیر و کز بم من وەبانی ڕاهت
هیجری یار هیجری یار دەردی گرانە
بەبێ خاڵی ڕوخت ماڵم وێرانە
هۆنراوەی: هاشم نانەوازادەگان
Ey gulî nakamilim ey taqe yarim
Derdî îşqim karîye şêt û hejarim
Bêwefa ta key cefa dil bêqerarim
Hîcrî yar hîcrî yar derdî girane
Bebê xalî ruxit malim wêrane
Şerbetî îşq û cefa layiq be xome
Pêt çîye ew agrî pêy rencerome
Dilniya û bêqerarî dû çawî tome
Hîcrî yar hîcrî yar derdî girane
Bebê xalî ruxit malim wêrane
aşqî cewr û xeman derdî girane
Tîrî îşqî ew guley derdî be jane
Bê sebeb torawe lêm ew xunçe cwane
Hîcrî yar hîcrî yar derdî girane
Bebê xalî ruxit malim wêrane
Kê heye ewro bilê aşqî çone
Şerbetî îşq û cefa mektebî kone
Yarî min sûregule etrî bebone
Hîcrî yar hîcrî yar derdî girane
Bebê xalî ruxit malim wêrane
Bê qerarim min le swêy cemalî mahit
Şuley estêrekey nîwe nîgahit
Ta key esîr û kiz bim min webanî rahit
Hîcrî yar hîcrî yar derdî girane
Bebê xalî ruxit malim wêrane

By - تریفە ئەمیری
شەوان شەو ناڵەن گیانە ڕۆژان ڕۆڕۆمە
دایمەن پەژارەی گیانە دوورییەکەی تۆمە
جوابێکم دەوە گیانە بە بوون و نەبوون
بێچارەی کردووم گیانە ڕابردەی (گوزەشتەی) گەردوون
ئەوشۆ لەبەختم گیانە مانگەشەو تارە
هەر جێیەک دەچم گیانە سایەم دیارە
جوابێکم دەوە گیانە بە بوون و نەبوون
بێچارەی کردووم گیانە ڕابردەی (گوزەشتەی) گەردوون
وەرە لای وەرە لای وەرە لای
ڕۆڵە جوانەکەم لای لای کۆرپە شیرینەکەم ڕۆڵەم لای لای
ژیر بەوە ڕۆڵەی ژیر و جوانم
ئارامکەرەوەی کەسم لای لای لای دڵی بریانم
هەی لایە لایە و ڕۆڵەم لای لایە و
بنوو درەنگە کەسم لای بۆ خەوت نایە
وەرە لای وەرە لای وەرە لای وەرە لای
ڕۆڵە جوانەکەم لای لای کۆرپە نەخشینەکەم ڕۆڵەم لای
بۆچی بێ مەیلیت گیانە کردووە بە پیشە
جارێکیش بۆ من گیانە ئاخێک هەڵکێشە
جوابێکم دەوە گیانە بە بوون و نەبوون
بێچارەی کردووم گیانە ڕابردەی (گوزەشتەی) گەردوون
#جوابێکم_دەوە
#تریفە_ئەمیری
ئاواز#محەمەد_ماملێ
Şewan şew nalen giyane rojan rorome
Daymen pejarey giyane dûrîyekey tome
Cwabêkim dewe giyane be bûn û nebûn
Bêçarey kirdûm giyane rabirdey (guzeştey) gerdûn
Ewşo lebextim giyane mangeşew tare
Her cêyek deçim giyane sayem dyare
Cwabêkim dewe giyane be bûn û nebûn
Bêçarey kirdûm giyane rabirdey (guzeştey) gerdûn
Were lay were lay were lay
Role cwanekem lay lay korpe şîrînekem rolem lay lay
Jîr bewe roley jîr û cwanim
Aramkerewey kesim lay lay lay dilî biryanim
Hey laye laye û rolem lay laye û
Binû drenge kesim lay bo xewt naye
Were lay were lay were lay were lay
Role cwanekem lay lay korpe nexşînekem rolem lay
Boçî bê meylît giyane kirduwe be pîşe
Carêkîş bo min giyane axêk helkêşe
Cwabêkim dewe giyane be bûn û nebûn
Bêçarey kirdûm giyane rabirdey (guzeştey) gerdûn