
By - سەباح هەورامی Sebah Hewramî
ئەمنەی باڵابەرز ئەمنە گیان کەی مەی جە ڕاوە
ئەمنەی باڵابەرز ئەمنەلە کەی مەی جە ڕاوە
هەڵای سەرمەسم ئەمنە گیان بەو تەمەناوە
گۆڕاڵەی وەهار باوانم ڕێحانەی پاییز
گۆڕاڵەی وەهار ئەمنە گیان ڕێحانەی پاییز
هیچ کامیان بۆنی ئەمنەلە تۆ نەدان ئازیز
هیچ کامیان بۆنی ئەمنە گیان تۆ مەدەن ئازیز
زوڵف پەی بەخیەی زام ئەمنە گیان عەتر پەی مەڵهەم
زوڵف پەی بەخیەی زام ئەمنەلە گیان عەتر پەی مەڵهەم
دەسماڵ پەی پیتەی نازەنین زامی پڕ ستەم
دەسماڵ پەی پیتەی ئەمنە گیان زامی پڕ ستەم
ئەمنەی باڵابەرز ئەمنەلە کەی مەی جە ڕاوە
ئەمنەی باڵابەرز ئەمنە گیان کەی مەی جە ڕاوە
هەڵای سەرمەسم ئەمنە گیان بەو تەمەناوە
هەڵای سەرمەسم ئەمنەلە بەو تەمەناوە
پەژارەت شادیم ئەمنە گیان جە بێخ ئاوەردەن
پەژارەت شادیم ئەمنە ڕۆ جە بێخ ئاوەردەن
دووریت ڕیشەی دڵ باوانم خەیمەکەن کەردەن
دووریت ڕیشەی دڵ خەیمەکەن کەردەن
ئیمشەو بە هەر حاڵ ئەمنە گیان شەو وە ڕۆ بەروو
ئیمشەو بە هەر حاڵ ئەمنە گیان شەو وە ڕۆ بەروو
ئەی خوا من مەرگێ ئەمنەلە سەحەر چێش کەروو
ئەی خوا من مەرگێ ئەمنە گیان سەوای چێش کەروو
ئەمنەی باڵابەرز ئەمنە گیان کەی مەی جە ڕاوە
ئەمنەی باڵابەرز ئەمنەلە کەی مەی جە ڕاوە
هەڵای سەرمەسم ئەمنە گیان بەو تەمەناوە
هەڵای سەرمەسم ئەمنە گیان بەو تەمەناوە

By - سەباح هەورامی Sebah Hewramî
دڵوەشیم نییەن چارم ناچارەن
عیشقم هەر بەزمی ئازیز ئاوارەن
یاران کێتەرەن چوون من ماتەم بۆ
وەهارش پاییز پاییزەکەش غەم بۆ
بەخوا گیانەکەم وەهارم خەمەن پاییزم خەزان
جە دەسم بەرشی دیدەن ئازیزان
پاییزەن ئامان ڕەنگ زەردی پەی چەم
چین چین مەڕێزۆ غەم وە بانی غەم
ئینجا غەمەن پەژارەن ڕەفێقی ڕامەن
چەنی جەفا و جەور دایمە سەدامەن
ئینجا گیانەکەم ئەر سەد ساڵ سۆچۆ وەندار جە شاخان
چ پەروا دارۆ عەرعەر جە باخان
بەخوا گیانەکەم هەرکەس دماو وێش نەبۆش یادگار
باخی وجوودش بێ گەڵان بێ بار
#سەباح_هەورامی و دڵسۆز_خالدی

تا لە من ئەو زوڵفە ڕێی بۆسە و کەناری گرتووە
ناودەمم بێ شوبهە تامی زەهری ماری گرتووە
خۆش لەسەر سینەی سەری هەڵداوە دوو گۆی سەر بە مۆر
مات و حەیرانم کە عەرعەر کەی هەناری گرتووە!
ئەژدەهای زوڵفی لە دەوری گەنجی حوسنی حاریسە
حەڵقە حەڵقە، چین بە چین، سەرتا بە خواری گرتووە
ماهی من تەنها مەهێکە سەد نوجوومی مەحو کرد
یاری من تەنها گوڵێکە سەد هەزاری گرتووە
دامەنی پاکی مەداری دائیرەی خامەک نیە
خوێنی مەقتوولانە وا دامێنی یاری گرتووە
گەرد و بادی هیجری تۆ وا عالەمی لێ کردمە تۆز
نەک دوو چاوم، بەڵکە حەتتا دڵ غوباری گرتووە
شەربەتی عوننابی لێوی شەککەر و بادامی چاو،
سەروی قەددت ڕاستە ئەنواعی سیماری گرتووە
لەعلی شەککەرباری تۆ تێراوە، شەککەر باریە
لێوی میحنەتباری من بێئاوە، باری گرتووە
پڕجەفایە، بێوەفایە، زوود جەنگە، دێر سوڵح
سەد درێغ و حەیفە تەبعی ڕۆزگاری گرتووە
یادی کانی دمدم و سەرچاوەکەی مێگوڕ دەکا
بەکرەجۆی چاوم کە شێوەی سەرچناری گرتووە
بێمەحابا ئاو دەڕێژێ گەهـ بە فەور و گەهـ بە دەور
چاوی من موددێکە شێوەی ئابشاری گرتووە
شەمعی بەزمی من کە وا سووتاوە، زەرد و ئەشک ڕێژ
قەت نییە فەردێک نەڵێ ڕەنگی مەزاری گرتووە
موددەعی زەجرم دەکات و، پێم دەڵێ: سەبرت ببێ
کەر بە لەعنەت بێ کە کەی عاشق قەراری گرتووە!
نالی وا دائیم کە مەشغووڵی فوغان و ناڵەیە
باعیسی هیجرانی یارە دڵ شەراری گرتووە
هۆنراوەی مەلا خدری ئەحمەدی شاوەیسی مکایلی (نالی)

شەرت بێ گوڵی کەس ئازیزەکەم نەکەم بە بۆوە
تا گوڵم بۆ دێ ئازیزەکەم لە خزمەت تۆوە
ئەگەر بەبێ تۆ ئازیزەکەم شادیم لە دڵ بێ
عومری جوانیم ئەی هاوار ئاوێتەی گڵ بێ
لەو دەمەیڕا دڵم لێی داوە بۆ ژوان
من دێوانەی چاوی جوانم چاوی جوان
گەرچی خەڵکی وڵاتی چاوجوانانم
چاوی جوانم تێر نەدی بە چاوانم
چاوت ئەستێرەی ئازیزەکەم ڕوو لە کۆ دەکا
ئەو دڵەم وەسوەسەی ئازیزەکەم باڵای تۆ دەکا
دەشتی پشت قەڵا ئازیزەکەم ڕازاوە بە گوڵ
هەر تۆم خۆش دەوێ ئەی هاوار بە گیان و بە دڵ