site loader
Song image
کوردستان

By - دەشتی کەڵهوڕی

نیشتمان ئەی خاک و خۆڵی تۆ کلەی چاوانمە
کوردستان ناوی بەڕێزت هێزی ڕۆح و گیانمە
نیشتمان ئەی بەربەیانت ڕۆشنی ئیمانمە
کوردستان ئێوارەکانت خەڵوەتی عیرفانمە
نیشتمان ئێوارەکانت خەڵوەتی عیرفانمە
کورستان قوربانی کوێستانت دڵی پڕ دەردی من
نیشتمان حەیرانی گەرمیانت هەناسەی سەردی من

کوردستان باغاتی فیردەوسە هەموو گوڵزاری تۆ
عیززەت و فەخرە هەموو نەقشی دەر و دیواری تۆ
مەرکەزی زانست و عیرفانە لادیە و شاری تۆ
کوردستان باغاتی فیردەوسە هەموو گوڵزاری تۆ
نیشتمان ئەی شاخ و باخانت ئومێدی دڵ هەموو
کوردستان دەشت و بیابانت بەهەشتی ئارەزوو
کورستان قوربانی کوێستانت دڵی پڕ دەردی من
نیشتمان حەیرانی گەرمیانت هەناسەی سەردی من

نیشتمان شەرتە کە تۆزی ڕێت بە ئەم دنیا نەدەم
شەرتە تا ماوم لە شەرتی گیانفیداییت لا نەدەم
لاوی کوردم خۆت نەکەیتە داری دەستی دوشمنت
دوشمنت نەتباتە مەیدان بۆ برای خۆ کوشتنت

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
تۆم هەر لە دڵدایە

By - مەزهەر خالقی Mazhar Xaliqî

چەند جوانە دەر و دەشت وەرن لالەزاران
وەک نەخشی خەیاڵە کەژ و کێو و نساران
ئەوڕۆ چەمەن و باخ بەسەر جیلوەیێ ڕەنگین
کردوویە لە بەر بەرگی خەزانی گوڵ و نەسرین

هەروایە چەمەن ساتێ گوڵە و ساتێکی خەزانە
وەک نەخشی ئەمەل ساتێ نوورە تاوێکی فەغانە
تۆ خەم مەخۆ ئەی دڵ کە جەفا ڕەسمی زەمانە

تۆیش هەر وەکوو دونیای کە بێشەرت و بەقایە
تا ماوە ئەمن تۆم گوڵم هەر لە دڵایە
قوربانی خەزانی وەفا و عێشق و سەفاتم
حەیرانی بێمەیلی و جەور و ناز و جەفاتم

من مەستی نیگای چاوی گەشت دایم دڵ لە لاتم
من مونتەزیری بەهارەکەی ئەوین و وەفاتم
تۆ کیژۆڵەی کورد و منیش خاکی بەرپاتم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
مەقامی ناڵەی جودایی و گۆرانی نازدار و نازدار

By - ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî

ساقییا! وا بادەوە، وا بادەوە

ڕوو لە لای من کە وە جامێ بادەوە

موشتەری وەک من لە مەیخانێ کەمن

زۆربەیان شاد و بەکەیف و بێ خەمن

مەی حەرامە بۆ سەهەندە و بێ خەمان

مەستی بێ خەم بۆ چی بگرن ئێخەمان؟

ئەم شەرابە تاڵە دەرمانی خەمە

لێی حەرام بێ ئەو کەسەی دەردی کەمە

ئەم شەرابە ئاڵە بۆ بێ دەرد نییە

لێی حەرام بێ ئەو کەسەی ڕەنگ زەرد نییە

بۆ کەسێکە مەی: چزیلکی پێوە نێ

بۆ چی ملهوڕ لێرە بینی پێوە نێ!؟

بۆ کەسێکە مەی: کە دەردی کارییە

بێ خەمێک بیخواتەوە، زۆردارییە

بۆ کەسێکە مەی: دڵی پڕ بێ لە داخ

بۆچی لێی بخواتەوە بەرزە دەماخ!؟

ئەو کەسەی بێ کەس نییە و خانە خەراب

دەک بەژاری ماری بێ بادە و شەراب

ئەو کەسەی نەیچێشتووە دەردی ژیان

ئەو کەسەی نەیدیوە ئێش و برک و ژان

ئەو کەسەی نەکرا نیشانەی تیری خەم

شانی دانەخزز لەبن باری ستەم

ئەو کەسەی هەستی بە زۆرداری نەکرد

تێغی زۆرداری برینداری نەکرد

ئەو کەسەی دەستی لە ئەوکێ بەردرا

ئەو کەسەی دوژمن لە ماڵی دەرکرا

ئەو کەسەی نەیبینی هاتی دوژمنی

نیری یەخسیریی لە ئەستۆ داڕنی

ئەو کەسەی هێندە نەبوو زویر و زگار

وا نەکەوتە بەر چەپۆکی ڕۆژگار

ئەو کەسەی نەیهاڕی بەرداشی زەمان

ئەوکەسەی زیڕەی نەگەییە ئاسمان

ئەو کەسەی دووریی عەزیزانی نەدی

تیر و تانەی بێ تەمیزانی نەدی

تۆزی بەدبەختی لەسەر شانی نەنیشت

لێی نەگیرا دەوروپشت و چوار تەنیشت

ئەو کەسەی خواردی و لە بن سێبەر کەوت

شەو لەبۆ کەیفێ لە ماڵ خۆی نەما

بۆ دەبێ بێت و بکا مەیخانە تەنگ!؟

شوێنی دیکە زۆرە بۆ گاڵتە و جەفەنگ

ساقییا، وا وەرگەڕێ، وا وەرگەڕێ

ڕوو لە لای من کە، مەچۆ بۆ سەرپەڕێ

لەنگەرێ بگرە، مەبە وا بەرزەفڕ

بێنە بۆ من، بێنە بۆ من، جامێ پڕ

مەی حەڵاڵە بۆ منی وێرانەماڵ

بۆ منی سەرگەشتەو و ڕووت و ڕەجاڵ

بۆ منی بابردەڵەی گردەنشین

بۆ منی دڵ پڕ لە ناسۆر و برین

بۆ منی ئاوارەو و دوورە وەتەن

بولبولی بێ بەش لە گوڵزار و چەمەن

ساقییا! بۆ کوێ دەچی، بۆ کوێ دەچی؟

تۆش لە بەر ئەو ملهوڕانە ملکەچی؟

تۆش بە ڕەنگ و بۆی ئەوان خواردت فریو؟

چاوی تۆشی هەڵفریواند زێڕ و زیو؟

زێڕ بەڵایە، بێ وەفایە دەوڵەمەند

هەر هونەر نەمرە، هونەروەر مەرد و ڕەند

چڵکی دەستە ماڵی دنیا وەک دەڵێن

ماڵپەرست پەیمان شکێنە و بێ بەڵێن

قەدری جوانی کوا دەزانێ ماڵپەرست

جوانپەرستە پیری خاوەن زەوق و هەست

تا کەی دانیشم نازدار تا کەی نەکەم دەنگ

گەوهەر فرۆش بووم جوانێ مایەم بوو بە سەنگ

گەوهەر فرۆش بووم هاوار مایەم بوو بە سەنگ

نازدار و نازدار ئەی وەی نازدارەی بابی

نازدار و نازدار ئەی وەی نازدارەی بابی

من خۆم زوو زانیم هاوار تۆ بۆ من نابی

بەدناوت کردم جوانێ یاخوا ڕسوا بی

هیچ خۆشیم نەدی نازدار لە ڕووی زەمانە

بووم بە نیشانە جوانێ بۆ تیر و تانە

نازدار و نازدار ئەی وەی نازدارت کردم

بێ سووچ بێ تاوان جوانێ لە خشتەت بردم

منداڵی دوێنێ بووم نازدار تۆ پیرت کردم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
ناڵەی جودایی

By - ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî

ساقییا! وا بادەوە، وا بادەوە
ڕوو لە لای من کە بە جامی بادەوە
موشتەری وەک من لە مەیخانێ کەمن
زۆربەیان شاد و بەکەیف و بێ خەمن
مەی حەرامە بۆ سەهەندە و بێ خەمان
مەستی بێ خەم بۆ چی بگرن ئێخەمان؟
ئەم شەرابە تاڵە بۆ دەرد و خەمە
لێی حەرام بێ ئەو کەسەی دەردی کەمە
ئەم شەرابە ئاڵە بۆ بێ دەرد نییە
لێی حەرام بێ ئەو کەسەی ڕەنگ زەرد نییە
بۆ کەسێکە مەی: کە دەردی کارییە
بێ خەمێک بیخواتەوە، زۆردارییە
بۆ کەسێکە مەی: دڵی پڕ بێ لە داخ
بۆ چی لێی بخواتەوە بەرزە دەماخ؟
ئەو کەسەی بێ کەس نییە و خانە خەراب
دەک بە ژەهری ماری بێ بادە و شەراب

ساقییا، وا وەرگەڕێ، وا وەرگەڕێ
ڕوو لە لای من کە، مەچۆ بۆ سەرپەڕێ
لەنگەرێ بگرە، مەبە وا بەرزەفڕ
بێنە بۆ من، بێنە بۆ من، جامێ پڕ
مەی حەڵاڵە بۆ منی وێرانەماڵ
بۆ منی سەرگەشتەو و ڕووت و ڕەجاڵ
بۆ منی بابردەڵەی گردەنشین
بۆ منی دڵ پڕ لە ناسۆر و برین
بۆ منی ئاوارەو و دوورە وەتەن
بولبولی بێ بەش لە گوڵزار و چەمەن

ساقییا! بۆ کوێ دەچی، بۆ کوێ دەچی؟
تۆش لەبەر ئەو ملهوڕانە ملکەچی؟
تۆش بە ڕەنگ و بۆی ئەوان خواردت فریو؟
چاوی تۆشی هەڵفریواند زێڕ و زیو؟
چڵکی دەستە ماڵی دنیا وەک دەڵێن
ماڵپەرست پەیمان شکێنە و بێ بەڵێن
قەدری جوانی کوا دەزانێ ماڵپەرست
جوانپەرستە پیری خاوەن زەوق و هەست

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More