
By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
یاوەران جەمن گیانە وا لە شکارن
دەک لاڵ بم دەنگی ئازیزم بۆ نادیارن
دەک لاڵ بم دەنگی تۆ جوانێ بۆ نادیارن
کەویار ئەی کەویار گیانە بۆ دەکەی باسم
ئەو بێ قەدرییەی جوانێ گیان لە خۆم دەناسم
ئەو بێ قەدرییەی عەزیزم لە خۆم دەناسم
تۆ دڵم شاد کە گیانە بە ئیلتیفاتێ
بدەوە وەڵام عەزیزم بنووسە ساتێ
کەویار ئەی کەویار گیانە هەر دەڵێی نییە
مەمکۆڵەت هەنارد عەزیزم ڕێی دەستم نییە
قاسیدم ناردووە عەزیزم بۆ جوابم نییە
ئەوشۆکە دیسان گیانە دەروون پڕ خەمن
کاروانی خەمان عەزیزم لە لامان جەمن
کەویار ئەی کەویار گیانە هەر دەڵێی نییە
مەمکۆڵەت هەنارد عەزیزم ڕێی دەستم نییە

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
دینی لێ کردووم بە ئیمانەوە
ڕێم نییە هەڵیگرم بە جێ و بانەوە
کەویار کەویار چەن جوان دەخوێنێ
*؟؟؟
بۆ من لە جوملەی عەبدی خودا نیم
سەعاتێک لە دەس کەژاڵێ مێحنەت ڕەها نیم
سەعاتێک لە دەس کەژاڵێ غەمێک ڕەها نیم
کەویار کەویار چ کەویارێکی
ڕەنجم بۆ کێشای کەژاڵێ ساڵەوەختێکی
بە ناز و نیمناز عەزیزم عەجەب یارێکی
ساڵەهای ساڵە من ڕەنجباری تۆم
بە نان و ئاو و کەژاڵێ جل و بەرگی خۆم
کەویار کەویار چ کەویارێکی
ڕەنجم بۆ کێشای کەژاڵێ ساڵەوەختێکی
بە ناز و نیمناز عەزیزم عەجەب یارێکی
کۆرپەی دڵەکەم گریە و زار دەکا
تۆ خۆت دەزانی عەزیزم بۆ هاوار دەکا
کەویار کەویار چەن جوان دەخوێنێ
؟؟؟*
*؟؟؟=لەو بەشەی ئەم گۆرانییە تێنەگەیشتووین، تکایە ئەگەر لێی تێدەگەن پێمانی بڵێن
زۆر سپاس

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
ئارەزوو دەکەم گیانە بە دیدەنت بێ
هەر خەتای خۆمە ئازیزم ماڵم کاول بێ
کەویار ئەی کەویار گیانە بۆ دەکەی باسم
ئەو بێ قەدرییەی عەزیزم لە خۆم دەناسم
شەرتە لە داخت گیانە تەرکی دنیا کەم
تەشقەڵ هەڵ بگرم عەزیزم بە چاکەیدا کەم
کەویار ئەی کەویار گیانە بۆ دەکەی باسم
ئەو بێ قەدرییەی عەزیزم لە خۆم دەناسم
ئەو بێ قەدرییەی کەژاڵێ لە خۆم دەناسم
شەرتو دڵداری گیانە زۆر کەسان کەردەن
هیچ کەس وەکوو من عەزیزم بۆ تۆ نەمەردەن
قەتارە:
گوناهی خۆمە کە وا کەساسم
ئەو بێ قەدرییەی کەسم هەی لە خۆم دەناسم ئەی ئەی وەی
ئەگەر بیخەیە سەر ملم خەنجەر
لە ژێر خەنجەرت کەسم هەی من لا نادەم سەر
تا ئەوڕۆ ناوم بە چاک براوە
ئێستێ کە بە دەس کەسم هەی ئێوە گیراوە ئەی گیان
قەت هومێد نەبێ لەسەر ڕووی دنیا
لە ئەسپ و لە ژن کەسم هەی لە شمشیر وەفا هەی گیان
ئەستێرەی ئاسمان گیانە زۆر دەم پڕنوورەن
ئەستێرەکەی من کەژاڵێ کەم شەوق و نوورەن
کەویار ئەی کەویار گیانە بۆ دەکەی باسم
ئەو بێ قەدرییەی عەزیزم لە خۆم دەناسم
بە شەو ئەستێران دەبژێرم
بە ڕۆژ قاسیدان دەنێرم
نەمبیست وەڵامی بە خێرم
تۆبە تۆبە تۆبە تۆبە تۆبەی مەرگمە
یاری من تۆریاوە کزەی جەرگمە
ئەرێ یاری من لێم زیزە کزەی جەرگمە
ناژیم بە بێ شادی ئەمن
عاشقان لە دەوری یەک جەمن
کوا خەراپەت دیوە لە من
تۆبە تۆبە تۆبە تۆبە تۆبەی مەرگمە
یاری من تۆریاوە کزەی جەرگمە
یاری من لێم زیزە ئەرێ کزەی جەرگمە
شەوگار لە تاو تۆ بێدارم
بە ئارەزوی وەسڵی یارم
ئەوە بۆتە پیشە و کارم
تۆبە تۆبە تۆبە تۆبە تۆبەی مەرگمە
یاری من تۆریاوە کزەی جەرگمە
ئەرێ یاری من لێم زیزە کزەی جەرگمە
دایمە بۆتە پیشە و کارم
دە دڵمدایە دەردی یارم
ئەوساڵیش خۆزگەم بە پارم
تۆبە تۆبە تۆبە تۆبە تۆبەی مەرگمە
یاری من زۆر جوانە کزەی جەرگمە
ئەرێ یاری من لێم زیزە کزەی جەرگمە
ئەو کارەی کردت وا دەبێ
ڕەببی چرات شۆقی نەبێ
مرادت قەت حاسڵ نەبێ
تۆبە تۆبە تۆبە تۆبە تۆبەی مەرگمە
یاری من تۆریاوە کزەی جەرگمە
ئەرێ یاری من لێم زیزە کزەی جەرگمە
کیژی لادێیم خۆش دەوێ
بێ وی دڵ ساتێک ناسـرەوێ
خۆشی و ناخۆشی من بە وێ
تۆبە تۆبە تۆبە تۆبە تۆبەی مەرگمە
یاری من زۆر جوانە کزەی جەرگمە
ئەرێ یاری من لێم زیزە کزەی جەرگمە