site loader
Song image
کەویار ٣

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

کەویار ئەی کەویار ئەردەڵانییە

سەوزەی شل و مل مکوریانییە

یان جوابێک بە خێر یان دڵنیام کە

یان جوابێک بە خێر یا دڵنیام کە

بەس لەوە زیاتر شێت و شەیدام کە

بەس دەستەودامێن شێخ و مەلام کە

کەویار ئەی کەویار ئەردەڵانییە

سەوزەی شل و مل مکوریانییە

وەنەوشەم دەچنی پەنجەم دا لە گوڵ

شەوگارم شەق کرد نەگەییم بە دڵ

کەویار ئەی کەویار ئەردەڵانییە

سەوزەی شل و مل مکوریانییە

سێ جار بەو مانگەی خەرمانەی داوە

هێشتا مەیلی تۆم وەی وەی وەی بە کەس نەداوە

هێشتا مەیلی تۆم بە کەس نەداوە

کەویار ئەی کەویار ئەردەڵانییە

سەوزەی شل و مل مکوریانییە

وەنەوشەم دەچنی مەڵۆ بە مەڵۆ

خەڵکان پێی شاد بوون ئەمنیش ڕەنجەڕۆ

تو خودا جارێکی بیدەی پەنجەی *؟؟؟

کەویار ئەی کەویار ئەردەڵانییە

سەوزەی شل و مل مکوریانییە

(ئەرێ) خودا هەڵناگرێ غەرقم کەی لە غەم

مەیلم بدەیە (وەی وەی وەی) یان زۆر و یان کەم

مەیلم بدەیە یان زۆر و یان کەم

کەویار ئەی کەویار ئەردەڵانییە

سەوزەی شل و مل مکوریانییە

ئەرێ گلەیی دەکەم لە لای خوداوە

شەرتە گلەیی بێ بە لای خوداوە

دەروازەی مەینەت بۆ من کراوە

گوڵەکەم سوورەگوڵەکەم لە من تۆراوە

کەویار ئەی کەویار خاس کەویارێکی

دەم تەڕ و زڵف لوول عەجەب یارێکی

*؟؟؟=بۆمان ڕوون نەبۆتەوە کە گۆرانیبێژ چ دەڵێ، تکایە ئەگەر دەیزانن پێمانی بڵێن

سپاس

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
کەویار ٢

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

کەویار ئەی کەویار کەویارەی خۆمی
بەڕەزای شاخان ئەی وەی وەی کەنێرەی چۆمی
لەبەر دڵی من زۆر جوانی سوڵتانی ڕۆمی
کەویار ئەی کەویار ئەردەڵانییە
سەوزەی قەدباریک ئەی وەی وەی مکوریانییە
وەنەوشەم دەچنی مەڵۆ بە مەڵۆ
بۆ خۆم پێی شاد بووم ئەلحەملا دنیا ڕەنجەڕۆ
دنیا پێی شاد بوو ئەی وەی وەی ئەمنیش ڕەنجەڕۆ
کەویار ئەی کەویار ئەردەڵانییە
سەوزەی قەدباریک ئەی وەی وەی مکوریانییە
وەنەوشەم دەچنی مەڵۆ و تاتایە
وەختێ من زانیم ئەی هاوار یار هەڵوەدایە
وەختێ من زانیم با بمرم یار بە تەنیایە
کەویار ئەی کەویار ئەردەڵانییە
سەوزەی قەدباریک ئەی وەی وەی مکوریانییە
دەترسم بمرم نەتبینمەوە
بە جوانەمەرگی ئەی وەی وەی سەر بنێمەوە
بە جوانەمەرگی شل و مل گیان سەر بنێمەوە
کەویار ئەی کەویار ئەردەڵانییە
سەوزەی قەدباریک ئەی وەی وەی مکوریانییە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More