
گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم
وا گەشایەوە بۆ حاڵی زارم
هەناسەی سەردم کێو لە بن دێنێ
ئاخۆ خواکەی من چیو بەسەر بێنێ
گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم
وا گەشایەوە بۆ حاڵی زارم
هەرچی ئەبینم تۆی تیا ئەنوێنێ
سەر لە نوێ دڵەکەم دائەخورپێنێ
گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم
وا گەشایەوە بۆ حاڵی زارم
تا مانگی نوێ هات گەشکەم هاتەوە
هیلال برۆی تۆم دێنێتە بەر چاو
گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم
وا گەشایەوە بۆ حاڵی زارم
پرسیم لە چیمەن ئەو قەبرە کێیە
وتی مەجنوونە و کوشتەی لەیلێیە
گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم
وا گەشایەوە بۆ حاڵی زارم