site loader
Song image
هاتەوە خانزادە خان ٣

By - سەلاح داوود

هاتەوە خانزادە خان ئەنجامی خێر بێ
دەرکەوت لار و لەنجەکەی یاخوا بەخێر بێ

ئیمجا خۆ تۆ قەولت کرد بێیتە ئەیرانە
ئاوە لەگەڵ خۆم ئەتبەم بۆ شاری بانە
هاتەوە شۆخی شیرین یاخوا بەخێر بێ
بمبەخشە چاوی کاڵت چاوێکت لێم بێ

ئەو شووەی ناڕەزایەت دەک بە میرات بێ
کۆچی سووری بووکێنیت بەرەو باوان بێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
هاتەوە خانزادە خان

By - سەلاح داوود

هاتەوە شۆخی شیرین یاخوا بەخێر بێ
دەرکەوت لار و لەنجەکەی ئەنجامی خێر بێ

نازکۆڵەی نازەنینم خانزادە خان بێ
عاشقی کانی ئاسکان یاخوا بەخێر بێ

ئەو شووەی ناڕەزایەت دەک بە میرات بێ
کۆچی سووری بووکێنیت بەرەو باوان بێ

بە ناحەق لە دەستم چووی دەک دایکت کوێر بێ
ئەو مەمکەی زەردەبەیە دەبا بۆخۆم بێ
چیم وت لە من دڵگیر بووی زوبانم لاڵ بێ

ئمجا خۆ تۆ قەولت کرد بێیتە ئەیرانە
ئاوە لەگەڵ خۆم ئەتبەم بۆ شاری بانە
هاتەوە شۆخی شیرین یاخوا بەخێر بێ
بمبەخشە چاوی کاڵت چاوێکت لێم بێ

نازکۆڵەی نازەنینم خانزادە خان بێ
ئاسکەکەی کانی ئاسکان یاخوا بەخێر بێ

لە دوای گشت شەوێ شەفەقێک تێ
نازانم شەو من شەفەقی کەیە
چەخماخەی سکڵی دڵم گەر بکەوێتە چیا
دەسووتێنێ دار و درەخت تاکوو ماسی لە دەریا

هاتەوە شۆخی شیرین یاخوا بەخێر بێ
بمبەخشە چاوی کاڵت چاوێکت لێم بێ
بمبەخشە چاوی کاڵت *؟؟؟ لێم بێ

ئەو شووەی ناڕەزایەت دەک بە میرات بێ
کۆچی سووری بووکێنیت بەرەو باوان بێ
هاتەوە خانزادە خان ئەنجامی خێر بێ
دەرکەوت لار و لەنجەکەی یاخوا بەخێر بێ

*؟؟؟=وشەکە بۆمان ڕوون نییە تکایە ئەگەر لێی تێدەگەن بۆمانی بنووسین
سپاس

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More