
هاتەوە شۆخی شیرین خانزادە خان دەک بڵێن بەخێر بێ
ئەو کۆچەی کە کردووتە دەک بە میرات بێ
ئەو کۆچەی کە کردووتە نابەدڵتە دەک بە میرات بێ
کۆچی سووری بووکێنیت بەرەو باوان بێ
هاتەوە خانزادە خان شۆخی شیرین دەک بڵێن بەخێر بێ
هاتەوە هاتەوە هاتەوە هاتەوە
هاتەوە با بێتەوە ناسکە لە حەمامەوە
دەست بە سەتڵ و جامەوە
دەم بە پێکەنین و باوەش بە منداڵەوە
توخوا جێگەی بۆ ڕاخەن ئاخ بەڵکوو خەو بیباتەوە
شل و مل و زۆر جوان و چاو هەڵۆیە
سینگی نارنجی خۆیە وەک برنجی عەنبەربۆیە
*؟؟؟ نادر لەبۆ تۆیە
لەگەڵ نازێ دانیشتووم با تێر بم لەو گفت و گۆیە
پێم گوت ڕۆحمی خێرت بێت ئەو دڵەی من شێتی تۆیە
هاتەوە و با بێتەوە خانزادە خان شۆخی شیرین دەک بڵێن بەخێر بێ
هاتەوە شۆخی شیرین خانزادە خان یاخوا بەخێر بێ
ئاسکەکەی شاری شنۆ چاوێکت لێم بێ
ئاسکەکەی باغی شنۆ دەک دڵت بۆ من بێ
*؟؟؟=ئەو وشەیە بۆمان ڕوون نییە تکایە ئەگەر دەیزانن پێمانی بڵێن
سپاس