site loader
Song image
شەماڵ وەرە

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

دەترسم بمرم داخ لە دڵم بێ
ئاو و گڵی ئێرە گیان بە نسیبم بێ
وەرە وەرە شەماڵ وەرە
دەردی دڵەکەم بۆ یار بەرە
لە دەردی دڵەکەی من یار بێخەبەرە

بۆچ من لە جوملەی عەبدی خودا نیم
ساعەتێ لە دەست میحنەت ڕەها نیم
وەرە وەرە شەماڵ وەرە
دەردی دڵەکەم بۆ یار بەرە
لە دەردی دڵەکەی من یار بێخەبەرە

ژیان و ئەرکی ناخۆشی پەپوولەی ئارەزووی کوشتم
شەرابی جامی دڵداری لە تافی لاوییا ڕشتم
وەرە وەرە شەماڵ وەرە
دەردی دڵەکەم بۆ یار بەرە
لە دەردی دڵەکەی من ئەو بێخەبەرە

نە شەرتت شەرتە نە نامەت نامە
پارچەیێ کاغەز دوعا و سەلامە
شەرتی شۆڕەژن تا مردن هەر لە لامە
وەرە وەرە شەماڵ وەرە
وەرە وەرە زریان وەرە
دەردی دڵەکەم بۆ یار بەرە
لە دەردی دڵەکەی من یار بێخەبەرە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
شاری شنۆ

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

شاری شنۆ ساحەب باغە ئامان ئامان ئامان
ئامان ئامان ئامان، ئامان ئامان ئامان، یاری خاڵدار
یاری جوانە بە دەماغە، ئامان ئامان گوڵم
ئامان ئامان مەڕۆ، یاری نازدار
شاری شنۆیە ساحەب دارە، ئامان ئامان گوڵم
ئامان ئامان ئامان، ئامان ئامان مەڕۆ، بووکی خاڵدار
یارم شۆخە بە دەمارە ئامان ئامان مەڕۆ،
ئامان ئامان گوڵم یاری نازدار
شاری شنۆ ساحەب ئاوە ئامان ئامان گوڵم
ئامان ئامان مەڕۆ یاری خاڵدار
یارم شۆخە بەڵەک چاوە ئامان ئامان مەڕۆ
ئامان ئامان مەڕۆ یاری نازدار
مەقام:
فەلەک زانی کە دەشکێت ڕەونەقی بازاڕی مانگ و ڕۆژ
شکاندی پەنجەکەم تا من نەنووسم وەسفی ڕوخسارت
دەبێ کاغەز لە بەرگی گوڵ قەڵەم جانا لەعەنبەر بێ
کە من بتوانم بنووسم وەسفی ڕوخسارت

ئەهلی شنۆ ساحەب ئیمانە ئامان ئامان ئامان
ئامان ئامان ئامان، ئامان ئامان مەڕۆ یاری خاڵدار
سەرپاکی بیلا میهرەبانە، ئامان ئامان ئامان
ئامان ئامان مەڕۆ، ئامان ئامان یاری نازدار
تێیدایە کیژۆڵەی جوانە، ئامان ئامان ئامان
ئامان ئامان ئامان مەڕۆ یاری خاڵدار
ماڵیان لە لێوار ڕووبارە، ئامان ئامان ئامان
ئامان ئامان ئامان، ئامان ئامان مەڕۆ، یاری خاڵدار
یارم شۆخە بە دەمارە، ئامان ئامان مەڕۆ
ئامان ئامان کوشتمت یاری نازدار
سوێندم خواردووە هەتا ماوم ئامان ئامان ئامان
ئامان ئامان مەڕۆ، بووکی خاڵدار
عاشقی چاوی بەڵەکچاوم ئامان ئامان مەڕۆ
ئامان ئامان ئامان یاری نازدار

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
کیژێ مەڕۆ جوانی

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

لە بێ‌لوتفییەکەت ئەی وەی جەرگم بڕاوە دەی

سەید توو شاڵت مردم، بەرکە بەم لاوە دەی

تۆ بی توو خودا، گیانم بەرکە بەم لاوە دەی

کیژێ مەڕۆ جوانی، سێوی سەر لکانی، چەندە لەبەر دڵانی

چ خودا بەردارە جوانێ غەرقم کەی لە غەم دەی

مەیلم بدەیە، مردم یان زۆر و یان کەم دەی

کیژێ مەڕۆ جوانی، سێوی سەر لکانی، تۆم ئارامی گیانی

مەقام:

قەسەمت دەدەم تۆ حەزرەت عیسا

گەر موسوڵمانی جزیەی من بەسە

ئەگەر مووسایت تۆ بی و مووسا

ئەگەر عیساییت تۆ بی توو عیسا

گەر موسوڵمانی تۆ بی توو قورئان

گیانە ئەگەر سەیزادەی تۆ بی و چاوی (شاڵی) جوان

بەو چوار مەزهەبە لاڵامۆ جە تۆ

كردمان تۆ ئیسلام ڕوحمی خێرت بۆ

هەڵسە لە خەوێ ئەی وەی بزانە چیم دەوێ دەی

لە گەردنی زەردت ئەسمەر دوو ماچم دەوێ دەی

کیژێ مەڕۆ جوانی، سێوی سەر لکانی، باغی حەسەن خانی

Le bêlutfîyeket ey wey cergim birawe dey

Seyid tû şalit mirdim, berke bem lawe dey

To bî tû xuda, giyanim berke bem lawe dey

Kîjê mero cwanî, sêwî ser likanî, çende leber dlanî

Çi xuda berdare cwanê xerqim key le xem dey

Meylim bideye, mirdim yan zor û yan kem dey

Kîjê mero cwanî, sêwî ser likanî, tom aramî giyanî

Meqam:

Qesemit dedem to hezret îsa

Ger musulmanî cizyey min bese

Eger mûsayît to bî û mûsa

Eger îsayît to bî tû ‘îsa

Ger musulmanî to bî tû quran

Giyane eger seyzadey to bî û çawî (şalî) cwan

Bew çwar mezhebe lalamo ce to

Kirdman to îslam ruhmî xêrt bo

Helse le xewê ey wey bizane çîm dewê dey

Le gerdinî zerdit esmer dû maçim dewê dey

Kîjê mero cwanî, sêwî ser likanî, baxî hesen xanî

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
دوو سەر لەسەر سەرینێ

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

بیکه‌ به‌ خاتر شه‌هلا گیان ته‌کیه‌ی بابه‌شێخ
مه‌مکوژه‌ به‌ ناز جوانێ مه‌مبڕه‌ به‌ تێخ
دوو سه‌ر له‌سه‌ر سه‌رینێ
ناسکۆڵه‌ و نازه‌نینێ
وه‌ک من دیم که‌س نه‌یبینێ
به‌ وێنه‌ی مالمی جووه‌کان
بۆی وه‌رگه‌ڕام له‌ دینێ
کافر حاڵم نەبینێ

نارنج و لیمۆ گوڵه‌که‌م خه‌ڵفی ساڵێکن
شه‌هین و شه‌هلا زۆر جوانن کیژی ماڵێکن
دوو سه‌ر له‌سه‌ر یه‌ک باڵنج
ناسک و نه‌رم و مه‌مک قنج
له‌سه‌ر دوو چاوی جوانت ده‌که‌م ته‌خته‌ و شه‌ترنج

بانه‌ وێران بێ دوور له‌ ئیمامان
ده‌بن به‌ باعیس بیلا تووله‌ نمامان
دوو سه‌ر له‌سه‌ر یه‌ک سه‌رین
ناسک و نه‌رم و خوێن شیرین
زه‌حمه‌ته‌ به‌ بێت بژین
دوو سه‌ر له‌سه‌ر سه‌رینێ
ناسکۆڵه‌ و نازه‌نینێ
وه‌ک من دیم که‌س نه‌یبینێ
به‌ وێنه‌ی مالمی جووه‌کان
بۆی وه‌رگه‌ڕام له‌ دینێ
کافر حاڵم نەبینێ

به‌ژن شۆڕ و که‌زێ شۆڕ و زلف شۆڕ
سه‌ره‌وشۆڕم ده‌که‌ن هه‌رسێ به‌ره‌و گۆڕ
ده‌بێ وام لێ بێ مافی خۆمه‌ هه‌ی گۆڕ

ده‌چم بۆ بانه‌ گوڵه‌که‌م بۆ بنارێ کێلێ
بۆ ورده‌ بێچوو بیلا بۆ پای گێلگێلێ
دوو سه‌ر له‌سه‌ر یه‌ک باڵنج
با بکه‌ین ته‌خته‌ و شه‌ترنج
له‌سه‌ر باڵای مه‌مک قنج
له‌سه‌ر چاوی مه‌مک قنج
Bîke be xatir şehla giyan tekyey Babeşêx
Memkuje be naz ciwanê membire be têx
Dû ser leser serînê
Naskole û nazenînê
Wek min dîm kes neybînê
Be wêney malmî cuwekan
Boy wergeram le dînê
Kafir halim nebînê

Narnic û lîmo gulekem xelfî salêkin
Şehîn û Şehla zor ciwanin kîjî malêkin
Dû ser leser yek balinc
Nask û nerm û memik qinc
Leser dû çawî ciwant dekem texte û şetrinc

Bane wêran bê dûr le îmaman
Debin be baîs bîla tûle nimaman
Dû ser leser yek serîn
Nask û nerm û xwên şîrîn
Zehmete be bêt bijîn
Dû ser leser serînê
Naskole û nazenînê
Wek min dîm kes neybînê
Be wêney malmî cuwekan
Boy wergeram le dînê
Kafir halim nebînê

Bejn şor û kezî şor û zulif şor
Serewşorim deken hersê berew gor
Debê wam lê bê mafî xome hey gor

Deçim bo Bane gulekem bo binarê Kêlê
Bo wirde bêçû bîla bo pay gêlgêlê
Dû ser leser yek balinc
Ba bikeyn texte û şetrinc
Leser balay memik qinc
Leser çawî memik qinc

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More