site loader
Song image
زارا گیان دیدەم زارا ٤

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

هەر تەمێ لەسەر کێوێک ساکنە ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا
ئەوە تەم نییە، هەناسەی منە ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا
با بڕوات یارم بەو لەنجە و لارە سوبح و ئێوارە ماچ قەرزدارە
شاهیدیم بۆ بدەن لە گولەی خەسارە ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا

لە دووری باڵات بوومە پەرتەوازە ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا
غەمبارت کردم زۆر بێ ئەندازە ئەر وەی زارا لێ دیدەم زارا
بەقات پێ ناکەم ژن بێ مەجازە ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا
با بڕوات یارم بەو لەنجە و لارە سوبح و ئێوارە ماچ قەرزدارە
شاهیدیم بۆ بدەن لە گولەی خەسارە ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا

ئەی خودایە چیبکەم بۆ تۆزێ دەرمان ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا
بیدەم بە گولەکەت بمرێت بێ ئیمان ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا
با بڕوات یارم بەو لەنجە و لارە سوبح و ئێوارە ماچ قەرزدارە
شاهیدیم بۆ بدەن لە گولەی خەسارە ئەر وەی زارا لێ دیدەم زارا

هەرکوێیەک دەچم هەر دێمۆ ئێرا ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا
یان یاری خۆمی یان زەینم کوێرە ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا
با بڕوات یارم بەو لەنجە و لارە سوبح و ئێوارە ماچ قەرزدارە
شاهیدیم بۆ بدەن لە گولەی خەسارە ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
زارا گیان دیدەم زارا ٣

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

هەستە لە خەوێ بزانە چیم دەوێ ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا

لە گەردنی زەردت دوو ماچم دەوێ ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا

با بڕوات یارە بەو لەنجە و لارە سوبح و ئێوارە ماچ قەرزدارە

شاهیدیم بۆ بدەن لە گولەی خەسارە ئەر وەی زارا گیان دەیدەم زارا

ماڵەکەت وێران وەک ماڵەکەی من ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا

بۆ ڕۆحمێ ناکەی مردم بە حاڵەکەی من ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا

با بڕوات یارم بەو لەنجە و لارە سوبح و ئێوارە ماچ قەرزدارە

شاهیدیم بۆ بدەن مردم ماچ قەرزدارە ئەر وەی زارا لێ دیدەم زارا

خودای بانی سەر کارێ پێم کەردەن ئەر وەی زارا لێ دیدەم زارا

بێزارم لە ژیان هادی گیان ڕازیم بە مەردەن ئەر وەی زارا لێ دیدەم زارا

با بڕاوت یارم گوڵ بچنێ بەو لەنجە و لارە سوبح و ئێوارە ماچ قەرزدارە

شاهیدیم بۆ بدەن قادر گیان لە گولەی بێزارە ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا

لە نێو سابلاخدا بورجێ دیارە ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا

بە قەد ئەو بورجە خەم لە دڵم بارە ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا

ڕەنگ زەرد و زەعیف لێوم بە بارە ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا

یا ڕەب بوێنێ هەناسەم سوارە ئەر وەی زارا لێ دیدەم زارا

با بڕوات یارم بەو لەنجە و لارە سوبح و ئێوارە ماچ قەرزدارە

لە دووری باڵات بووم پەرتەوازە ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا

خەمبارت کردم زۆر بێئەندازە ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا

بەقات پێ ناکەم لێم بێ مەجازە ئەر وەی زارا لێ دیدەم زارا

با بڕوات یارم بەو لەنجە و لارە سوبح و ئێوارە ماچ قەرزدارە

شاهیدیم بۆ بدەن لە گولەی خەسارە ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا

خودا بیسێنێ حەقم لە دایەت ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا

خودا بیسێنێ حەقم لە دایەت ئەر وەی زارا لێ دیدەم زارا

خۆم جەورم کێشا کێ نیشتە سایەت ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا

خۆم ڕەنجم کێشا کێ نیشتە سایەت ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا

با بڕوات یارم بەو لەنجە و لارە سوبح و ئێوارە ماچ قەرزدارە

شاهیدیم بۆ بدەن لە گولەی خەسارە ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا

شەرتە تا مردن مەیلت زیاد کەم ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا

شەرتە تا مردن مەیلت زیاد کەم ئەر وەی زارا لێ دیدەم زارا

حساب/چاو بە کەس نەکەم کچە گیان هەر تۆ بە یاد کەم ئەر وەی زار گیان دیدەم زارا

با بڕوات یارم بەو لەنجە و لارە سوبح و ئێوارە ماچ قەرزدارە

شاهیدیم بۆ بدەن لە گولەی خەسارە ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More