site loader
Song image
ئەی گوڵ – حەمەڕەئووف کەرکووکی

By - حەمەڕەئووف کەرکووکی Hemereuf Kerkûkî

لە بۆی زوڵفی تۆ مەفتوونم، مەفتوونم ئەی گوڵ
لە ڕەنگی ڕووی تۆ دڵخوونم، دڵخوونم ئەی گوڵ

منی عاشق لە عەشقت بێقەرارم
ئەتۆ وەک لەیل و من مەجنوونم ئەی گوڵ

وەرە ڕۆژێ کە دیدارت ببینم
بە دیدارت خەریکی گوڵچنینم
لەلام بێ دابنیشە مانگ و ساڵان
هەتا تێرت ببینم نازەنینم

بە سەر ڕووتا زوڵف قەپ قەپ ڕژاوە
کەوا سونبول بە گوڵ تێکەڵ کراوە
پەرێشان چۆن ئەکەی تۆ تاری زوڵفت
بە هەر تارێ دڵێ هەڵواسراوە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
خەرامان – حەمەڕەئووف کەرکووکی

By - حەمەڕەئووف کەرکووکی Hemereuf Kerkûkî

کۆچت بۆتە تەوقی مەرگ و لە گەردنم نابێتەوە
تۆش دەتەوێ لە دەفتەری عەشقی یەکا کاڵ بینەوە
دە من چی بکەم ست خەرامان
سەرم سەختە و بەرگە دەگرم
پاش کۆچی تۆ خەرامان خان
لەگەڵ کۆڵێ خەمان ئەمرم
ئەی فریشتەی عەزابی من
ست خەرامان، خەرامانم
دوور لە باڵا شەنگەکەی تۆ
بێ خەم نابن خەونەکانم

چەن دوور بڕۆی بە بێ هەستی
چەن چەم و شاخ جێ بهێڵی
چەن وشکە هەرد بێ دەربەستی
بە گاسنی کۆچ بکێڵێ
بە مناڵی لە کوێستانی سیگی خۆما گەورەم کردی
بێ مروەت بووی لە بیرت چوو
گریانی من سەوزی کردی
ئەی فریشتەی عەزابی من
ست خەرامان، خەرامانم
دوور لە باڵا شەنگەکەی تۆ
بێ خەم نابن خەونەکانم

دە من چی بکەم کە ئەستێرە
لە ئاسمانی خۆی بێزارە
دە من چی بکەم کەوا ئەمشەو
گوڵ نامۆیە بەم هەوارە
دە من چی بکەم بێ ئومێدی
سەری سپی، سپی کردم
بەدبەختییە خەرامان خان
پاش کۆچی تۆ من نەمردم
ئەی فریشتەی عەزابی من
ست خەرامان، خەرامانم
دوور لە باڵا شەنگەکەی تۆ
بێ خەم نابن خەونەکانم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
مەیلی عەشق – حەمەڕەئووف کەرکووکی

By - حەمەڕەئووف کەرکووکی Hemereuf Kerkûkî

لەبەر مەیلی مەیی عیشقی تۆوە یاری وەفادارم
لە تەکیە و خانەقا دەرچووم خەریکی دەیر و زینهارم
لە حوببی تۆ لەلای ئەو عالەمە کافر بووم گەرچی
کە نازانن لە عەینی کوفرەوە ئیسلامییە کارم

ئەگەر سەدجار دەرم کەی قەت بەبێ تۆ سەبرەکەم نایێ
بە زوویی دێمەوە دەرگانەکەت ئەی دۆست ناچارم
لە بەدکرداری من ڕوو وەرمەگێڕە ئەی شەهی خووبان
کە تۆ ڕوو وەربگێڕی کەس نییە گەر بێتە غەمخوارم

لە دووریت لەزەتی من پایەماڵی زیللەتە هەر دەم
حەیاتم بێ جەماڵی تۆ مەماتی ژینە ئەی یارم
ئەگەر شەمعی ویسالی تۆم نەبێ ڕۆژم شەوی تارە
بینایی نووری چاوانم ئەتۆی ماهی زیادارم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
ئازیز بەهارە – ئاڤان جەمال و حەمەڕەئوف کەرکووکی

By - ئاڤان جەمال

ئازیز بەهارە ئازیز بەهارە
بەهاریش ئازیز جەژنی دڵدارە
دەسەکەت بێنە و با بڕۆین
بۆ ناو ئەو باغ و نزارە

ئازیز وڵاتمان ئازیز وڵاتمان
ئازیز وڵاتمان زۆر جوانە
سەیری لوتکەی ئەو شاخانە
ڕەبی ئاوا بێ کوردستانە
ئازیز بەهارە ئازیز بەهارە
بەهاریش ئازیز جەژنی دڵدارە
دەسەکەت بێنە و با بڕۆین
بۆ ناو ئەو باغ و نزارە

ئازیز چاو کاری ئازیز چاو کاری
ئازیز چاو کاری گریانە
لە بێکەسی ئەم شارانە
ڕەبی ئاوا بێ کوردستانە
ئازیز بەهارە ئازیز بەهارە
بەهاریش ئازیز جەژنی دڵدارە
دەسەکەت بێنە و با بڕۆین
بۆ ناو ئەو باغ و نزارە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More