site loader
Song image
زارا گیان دیدەم زارا

By - گولستان پەروەر Gulistan Perwer

من دوور و تۆ دوور هەردووکمان دوورین هەی وەی زارا جان دیدەم زارا
خودا دەیزانێ بۆ یەک مەجبوورین هەی وەی زارا جان دیدەم زارا
با بڕوا یارم بەو لەنجە و لارە سوبح و ئێوارە ماچ قەرزدارە
شاهیدیان داوە وەڵا نازدارە زۆر لەبارە جان هەی وەی زارا

ئەچمە سلێمانی گۆیژەم لێ دیارە هەی وەی زارا جان دیدەم زارا
بە بەرزی گۆیژە خەم لە دڵم بارە هەی وەی زارا جان دیدەم زارا
با بڕوا یارم بەو لەنجە و لارە سوبح و ئێوارە ماچ قەرزدارە
شاهیدیان داوە وەڵا نازدارە زۆر لەبارە جان هەی وەی زارا

ئەترسم بمرم دونیام زۆر ماوە هەی وەی زارا جان دیدەم زارا
زۆر لە بەدکاران بە جێگەم شاد بن هەی وەی زارا جان دیدەم زارا
با بڕوا یارم بەو لەنجە و لارە سوبح و ئێوارە ماچ قەرزدارە
شاهیدیان داوە وەڵا نازدارە زۆر لەبارە جان هەی وەی زارا

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More