site loader
Song image
هەی نارێ نارێ نارێ بەفر و باران دەبارێ

By - بۆکان هەورامی

هەی نارێ نارێ نارێ بەفر و باران دەبارێ
تۆ دەمت شەکرە سێوە شەو گەزۆی لێ دەبارێ

سەوزە دەچێ بۆ ناو ڕان باڵابەرز ئەبرۆ کەوان
تەماشا لارولەنجەی هەر دەڵێی کەوی کێوان
هەی نارێ نارێ نارێ بەفر و باران دەبارێ
تۆ دەمت شەکرە سێوە شەو گەزۆی لێ دەبارێ

بە چاو شەهێن و بازە بە ڕەوتی زۆر بەنازە
تەماشا کەن چەن جوانە گەلێ بە عیشوە و نازە
هەی نارێ نارێ نارێ بەفر و باران دەبارێ
تۆ دەمت شەکرە سێوە شەو گەزۆی لێ دەبارێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
هۆ خەجێ گیان

By - بۆکان هەورامی

ھۆ خە‌جێ گیان وا مە‌زانە‌ کە‌ دوورم لێت
گوێ ڕادێرە‌ ئە‌وا نێرگز گۆرانی عە‌شقت بۆ دە‌ڵێت
وا مە‌زانە‌ کە‌ لێت دوورم
ئە‌من ئێستا خورپە‌ی دڵی ھە‌ڵۆی سوورم
ھۆ خە‌جە‌کە‌م خە‌جێی خە‌جان
کیژە جوانەکەی کوردستان
ھۆ خە‌جە‌کە‌م خە‌جێی خە‌جان
بووکە‌ جوانە‌کە‌ی کوردستان

با ئە‌م عە‌شقە‌ دێرینە‌مان
لە‌نێو دڵمانا ھەڵگرین
جە‌رگی ئە‌م شە‌وگارە‌ شە‌ق کە‌ین
بڕۆین ھەتا خۆر دا ئە‌گرین
ھۆ خە‌جە‌کە‌م خە‌جێی خە‌جان
کیژە جوانەکەی کوردستان
ھۆ خە‌جە‌کە‌م خە‌جێی خە‌جان
بووکە‌ جوانە‌کە‌ی کوردستان

گڕی سە‌ر لووتکە‌ی شاخانم
چرپە‌ و ڕازی عاشقانم
هە‌ناسە‌ی پێش شە‌هیدبوونم
بڵند وە‌ک پیرە‌مە‌گروونم
ھۆ خە‌جە‌کە‌م خە‌جێی خە‌جان
کیژە جوانەکەی کوردستان
ھۆ خە‌جە‌کە‌م خە‌جێی خە‌جان
بووکە‌ جوانە‌کە‌ی کوردستان

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
گریانی نیوەشەو – بۆکان هەورامی

By - بۆکان هەورامی

شەوانە ئەو دەمانەی شەو دەگاتە کاتی نیوەی شەو
خەڵک نووست و لە چاوی من کەسەر دیسان ڕەواندی خەو
سکووتێکی بەسام سەرتاسەری ئەم دێیە دادەگرێ
دەڵێی هەر زیندەوارێکی هەیە لەو دێیەدا دەمرێ

تەک و تەنیا بەئارامی دەچم بۆ گردەکەی بەر دێ
بەدڵتەنگی و کز و خەمناکی ڕادەکشێم لەسەر بەردێ
دەکەم جا سەیری ئەستێران و هەڵدەمژم شنەی شەوبا
شەو و بێدەنگی چەند خۆشە، هەمیشە خۆزگە هەر شەو با

وەکوو ئاواڵی چاک ئەستێرەکان گوێ ڕادەدێرن بۆم
هەتا بۆیان بەیان کەم موو بەموو ڕازی دەروونی خۆم
کوڵم هەڵدەستێ ئەو جارە و لەبەر دەردم دەناڵێنم
هەتا ئاوری دڵم دەکوژێتەوە ئەسرین دەبارێنم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More