site loader
Song image
ئامۆزا گیان

By - ئاگرین دڵشاد Agrîn Dilşad

خۆم بە خۆمم کرد تیربارانم کەن ئامۆزا گیان

لەبەر بەیانا شار بە دەرم کەن ئامۆزا گیان

ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ خۆم فەرزی

ئامۆزا تاقە گوڵەکەم نەونەمام فێنکی دڵەکەم

بە باڵای بەرزت بە پشتوێن شلت ئامۆزا گیان

حەیفە بێگانە دەس کات وە ملت ئامۆزا گیان

ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ خۆم فەرزی

ئامۆزا تاقە گوڵەکەم نەونەمام فێنکی دڵەکەم

کانییەکەی بەرماڵ زیخ دانە دانە ئامۆزا گیان

یارم دانیشتووە زوڵف ئەکا شانە ئامۆزا گیان

ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ خۆم فەرزی

ئامۆزا تاقە گوڵەکەم نەونەمام فێنکی دڵەکەم

قەورم بۆ لێدەن لە ڕێگەی کانی ئامۆزا گیان

بەشکووم نازداران پا بنێنە بانی ئامۆزا گیان

ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ خۆم فەرزی

ئامۆزا تاقە گوڵەکەم نەونەمام فێنکی دڵەکەم

ماڵمان ماڵ هاوسێ ماڵی دایەتە ئامۆزا گیان

بە شەو گوێم لە دەنگ لایەلایەتە ئامۆزا گیان

لایەلایەکەت بە یاسینم بێ ئامۆزا گیان

قۆڵی پڕ بازن بە سەرینم بێ ئامۆزا گیان

ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ خۆم فەرزی

ئامۆزا تاقە گوڵەکەم نەونەمام فێنکی دڵەکەم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More