site loader
Song image
کچی بەیان

By - عەدنان کەریم Ednan Kerîm

من ئەڵێم:

پەپوولەیەک فڕی بە باڵی سەوز و سوورەوە

من ئەڵێم:

گوڵێ بە دەم شنەی شەماڵەوە بزەی بزووت

تۆ ئەڵێی:

چ بوو پەپوولەیەک فڕی

یانە سوورەگوڵ، زەردە کەوتە لێوی ناسکی

من ئەڵێم:

هەتا هەتایە دەوری جوانییە

ئەمڕۆ گەر هەتاو کەسیرەیە نەماوە ئاگر و گڕی

مێرگی ئاسمان بە سووتمانی هەوری لۆکەیی نەزۆک

پڕ لە خاڵ و قۆپەنە

جەنگەڵێ کە جێ ژوانی پۆلەپۆڕی باڕییە

جێگە مۆڵی کەمتیار و گورگ و ڕێوییە

شۆڕەبی کە بۆتەداری چاکی بێ نەشە و شنە

زەلکە گەر تەیاری تێر و قۆشەنە

خۆشەویستەکەم

لە پەنجەرەی نیوەتاکی بوومەلێڵەوە

چاوی من لە دیمەنی کچی بەیانییە

لە حەنجەرەی زەمانەوە

گوێم لە زەمزەمەی زوڵاڵی خیزە وردەکانی کانییە.

باسی شەو مەکە نە شایەری شەوم

باسی خەو مەکە لەلای هومێدێکەوە فێرە سەرڕەوم

بەو دەمەت کە بۆنی سەد بەهاری لێوە دێ

بۆنی دەشتی بەختیاری باوەشی چیای، بەدەستی با

بە گوڵ چناوی، لێوە دێ

بۆنی سەرسەکۆی بە کاگڵی، بە ئاوپژاوی، لێوە دێ

پێم مەڵێ کە داکەوم

پێم مەڵێ کە ئاڵی زاڵی شەو، چاوی بێخەوی چڕە

پێم مەڵێ نەهاتنەوە ئەوەی کە چوون

مەگری بۆ خەساری بێ گەڕانەوە

ڕێگەمان دوور و سەخت و قاقڕە

هۆنراوە: سوارە ئیلخانیزادە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
ماهی من

By - عەدنان کەریم Ednan Kerîm

تا لە من ئەو زوڵفە ڕێی بۆسە و کەناری گرتووە

ناودەمم بێ شوبهە تامی زەهری ماری گرتووە

خۆش لەسەر سینەی سەری هەڵداوە دوو گۆی سەر بە مۆر

مات و حەیرانم کە عەرعەر کەی هەناری گرتووە!

ئەژدەهای زوڵفی لە دەوری گەنجی حوسنی حاریسە

حەڵقە حەڵقە، چین بە چین، سەرتا بە خواری گرتووە

ماهی من تەنها مەهێکە سەد نوجوومی مەحو کرد

یاری من تەنها گوڵێکە سەد هەزاری گرتووە

دامەنی پاکی مەداری دائیرەی خامەک نیە

خوێنی مەقتوولانە وا دامێنی یاری گرتووە

گەرد و بادی هیجری تۆ وا عالەمی لێ کردمە تۆز

نەک دوو چاوم، بەڵکە حەتتا دڵ غوباری گرتووە

شەربەتی عوننابی لێوی شەککەر و بادامی چاو،

سەروی قەددت ڕاستە ئەنواعی سیماری گرتووە

لەعلی شەککەرباری تۆ تێراوە، شەککەر باریە

لێوی میحنەتباری من بێئاوە، باری گرتووە

پڕجەفایە، بێوەفایە، زوود جەنگە، دێر سوڵح

سەد درێغ و حەیفە تەبعی ڕۆزگاری گرتووە

یادی کانی دمدم و سەرچاوەکەی مێگوڕ دەکا

بەکرەجۆی چاوم کە شێوەی سەرچناری گرتووە

بێمەحابا ئاو دەڕێژێ گەهـ بە فەور و گەهـ بە دەور

چاوی من موددێکە شێوەی ئابشاری گرتووە

شەمعی بەزمی من کە وا سووتاوە، زەرد و ئەشک ڕێژ

قەت نییە فەردێک نەڵێ ڕەنگی مەزاری گرتووە

موددەعی زەجرم دەکات و، پێم دەڵێ: سەبرت ببێ

کەر بە لەعنەت بێ کە کەی عاشق قەراری گرتووە!

نالی وا دائیم کە مەشغووڵی فوغان و ناڵەیە

باعیسی هیجرانی یارە دڵ شەراری گرتووە

هۆنراوەی مەلا خدری ئەحمەدی شاوەیسی مکایلی (نالی)

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
هەموو شەو چاوەڕێم

By - عەدنان کەریم Ednan Kerîm

ھەموو شەو چاوەڕێم بەڵکم بە مەخفی یاری جانی بێ
لە تاریکیی شەوا شوعلەی چرا موشکیل نیھانی بێ
چرای ئەووەڵ شەوی قەبرم گڕەی دڵمە لە ھیجرانت
بە سروەی بای ئەجەل شەمعی حەیاتم ھەر کە فانی بێ
لە سەحرای مەحشەریشا یاری من تەرکی ستەم ناکا
فیدای ئەو شۆخە بێ ڕۆحم کە جەوری دوو جیھانی بێ
لیقا خواھیش دەکەم دایم کە بنوێنێ وەلێ ناچار
ڕەزام حەرفێ لە جوابت بشنەوم گەر “لن ترانی” بێ
بە شێوەی چەنبەریی قەددی خەمیدەی پیری بێتاقەت
دەبێ فیکرێ بکا یار ئەر غورووری نەوجەوانی بێ
بەجوز مانی، موسەوویر قەوسی ئەبرۆی وی نەکێشاوە
کە مانی نەقشی کێشا بێ دەبێ ھەروا کەمانی بێ
وەفا داغی نەکا گەر دڵ بە کزلک چاکە دوولەت بێ
زوبانی پێوەدا عەقرەب کەسێ سیدقی زوبانی بێ
ڕەوانی کۆھکەن با تازە کا تەقریری شیرینم
بە شیرینیی لەبت ناگا شەکەر با ئیسفەھانی بێ
خەمۆشی بەسیەتی سالم برینی باتینی کوشتمی
نیھانی تا بە کەی خوێنم حەنای پەنجەی فڵانی بێ
هۆنراوە: عەبدوڕەحمان بەگی ساحێبقران (سالم)

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
ئازیزەکەم (عەدنان کەریم و تارا جاف)

By - عەدنان کەریم Ednan Kerîm

شەرت بێ گوڵی کەس ئازیزەکەم نەکەم بە بۆوە
تا گوڵم بۆ دێ ئازیزەکەم لە خزمەت تۆوە
ئەگەر بەبێ تۆ ئازیزەکەم شادیم لە دڵ بێ
عومری جوانیم ئەی هاوار ئاوێتەی گڵ بێ
لەو دەمەیڕا دڵم لێی داوە بۆ ژوان
من دێوانەی چاوی جوانم چاوی جوان
گەرچی خەڵکی وڵاتی چاوجوانانم
چاوی جوانم تێر نەدی بە چاوانم
چاوت ئەستێرەی ئازیزەکەم ڕوو لە کۆ دەکا
ئەو دڵەم وەسوەسەی ئازیزەکەم باڵای تۆ دەکا
دەشتی پشت قەڵا ئازیزەکەم ڕازاوە بە گوڵ
هەر تۆم خۆش دەوێ ئەی هاوار بە گیان و بە دڵ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More