site loader
Song image
Bihar

By - مەم ئارارات Mem Ararat

ئەوە بەهار هات بۆ گوڵ سەر دەردێنن
خەمی زەمانەم لە دڵ دەردێنن
هەستە با بڕۆین دنیا زۆر خۆشە
لە بادەی بەهاری تۆزێ بنۆشە
هەستە هەستە دامەنیشە
ژیان تا سەر نامێنێ
خۆشی من و تۆ ڕووناکی دێنێ
خەم و پەژارە لە دڵ ئەڕفێنێ
کە دەسمان لە دەس لێو بەپێکەنین
هەتاکوو ماوین لە بەهار دەژین

Awa bihar hat jo bo min û te
Ji Binevş û beybîn e taca serê me
Hêvî û şahî ye strana min û te
Baxê buhiştê bûye warê me

هەستە هەستە دامەنیشە
ژیان تا سەر نامێنێ
خۆشی من و تۆ ڕووناکی دێنێ
خەم و پەژارە لە دڵ ئەڕفێنێ
کە دەسمان لە دەس لێو بەپێکەنین
هەتاکوو ماوین لە بەهار دەژین

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More