
دەخیلتم ئەی بای سوبح و ئێواران
ئەبەیتە گوڵشەن سەیرانگەی یاران
دڵێ بۆتە گەمی دیلیی دەردەداران*؟؟؟
ڕەشپۆشە وێنەی تەعزیەداران
ڕابوێرە بە سەربەرزی بە نان و ئاوێک
سەر دامەنوێنە بۆ هەموو ناپیاوێک
لەم ژینە کە هەر دەمێکە دێت و دەڕوا
مەردایەتی مەفرۆشە لەپێناو تاوێک
دەمبینی کە خەمبار و کز و داماوم
وا بیر مەکەوە کە لە مەرگ و کەس ترساوم
مردن کە لە ڕێمە هەر دەبێ، ناترسم
ژاکاوی ئەوەم بە ئارەزوو نەژیاوم
*؟؟؟= ئەم بەشەمان بۆ ساغ نەبۆتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن بۆمانی بنووسن
زۆر سپاس