site loader
Song image
هەوری لە کۆڵ – محەمەد ماملێ

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê

گەر مەیلت هەبێ ئەی هاوار نیزیک دەبێوە
بۆ عاشق هیچ نێ نازەنین ئەو دەشت و کێوە
هەوری لە کۆڵ بازنە لە قۆڵ سینگ نەرم و نۆڵ
وەختە لە سوێت بمرم
بێت و ڕازی بی جوانێ گیان
دێم هەڵت دەگرم

کەوتە سەر شانی نازەنین دەسماڵی سەرێ
خۆ من کوشتەی تۆم نازەنین لێم بێخەبەری
هەوری لە کۆڵ بازنە لە قۆڵ سینگ نەرم و نۆڵ
وەختە لە سوێت بمرم
بێت و ڕازی بی نازەنین
دێم هەڵت دەگرم

شمشاد و نێرگس وەنەوشەن هەر سێ
چاوی من بۆیە لەوان دەترسێ
کەی تاقەت دەگرم بە مەیلی دووری
مەگەر خوداوەند بمدا سەبووری

باڵابەرزەکەی نازەنین ون بووی لە چاوان
گەرمایی دڵم ئەی هاوار بەردی دەتاوان
هەوری لە کۆڵ بازنە لە قۆڵ سینگ نەرم و نۆڵ
وەختە لە سوێت بمرم
بێت و ڕازی بی نازەنین
دێم هەڵت دەگرم

ڕازی نیم هێندە نازەنین پشتێن بەستی
زەحمەتە بەر بێ نازەنین دەستم لە دەستی
هەوری لە کۆڵ بازنە لە قۆڵ سینگ نەرم و نۆڵ
وەختە لە سوێت بمرم
بێت و ڕازی بی نازەنین
دێم هەڵت دەگرم

دڵە زەلیل بی نازەنین زەلیلت کردم
محتاج بە دەرکی نازەنین نامەردت کردم
هەوری لە کۆڵ بازنە لە قۆڵ سینگ نەرم و نۆڵ
وەختە لە سوێت بمرم
بێت و ڕازی بی نازەنین
دێم هەڵت دەگرم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More