site loader
Song image
سۆراخ – نەجمە غوڵامی

By - نەجمەدین غوڵامی Necmedîn Xulamî

ئەم هەواڵەت ئەسپە شێیە ژانی سمکۆڵان ئەکا
تان و پۆی باران بڕانە و حەز بە مەرگی نان ئەکا
مەرگی پاییزی گەڵایە وا لە تۆی زریانەوە
زەرد دەبێ و دەڕژێتە سارای دۆزەخی گریانەوە

تۆ لە کوێ بووی، ئەم هەوارە ڕەنگی کۆستی گرتووە
کوێ دەچی، کلچۆکی کۆچت چاوی خۆری ڕشتووە
کوێ دەچی، ئەی نەرمەباران من بە یاری ئەم خەمەم
من دەمێکە بۆ دڵۆپت چاوەڕێی تۆزێ نمەم

دەی ببارێ وەک تەڵێ نێرگز لە نێو ئەنگوستمەوە
دابدە و بتکێیە سەر ڕۆح سەر لە نوێ بتنووسمەوە
دابدە با لێوی کانی بەو قومەی بتخواتەوە
هەر لە دوور ڕا گەرد و تۆزی غوربەتت بشواتەوە

ئەم هەواڵەت ئەسپە شێیە ژانی سمکۆڵان ئەکا
تان و پۆی باران بڕانە و حەز بە مەرگی نان ئەکا
کوێ دەڕۆی من دێر زەمانە خاک و پێی دەشتی ڕەوم
کوێ دەچی من دێر زەمانە خاک و پێی دەشتی ڕەوم
بێنە بارگەت نێ لە دڵما و بێرە ڕەشماڵی شەوم
هۆنەر: حەمە عەزیز

دەقی سەرەکیی ئەم هۆنراوەیە بە بێ گۆڕان:
سۆراخ
ئەم هەواڵەت ئەسپە شێیە ژانی سمکۆڵان دەکا
تان و پۆی باران بڕانە حەز بە مەرگی نان دەکا
مەرگە پاییزەی گەڵایە وا بە تۆی زریانەوە
زەرد دەبێ، دەڕژێتە سارای دۆزەخی گریانەوە
تۆ لە کوێ بوویت، ئەم هەوارە ڕەنگی کۆستی گرتووە
کوێ دەچیت، کلچێوکی کۆچت چاوی خۆری ڕشتووە
کوێ دەچیت، ئەی نەرمەباران من بە یاری ئەم خەمەم
زۆر دەمێکە بۆ دڵۆپت چاوەڕێی تۆزێک نمەم
دەی ببارێ وەک تەڵی نێرگز لە نێو ئەنگوستمەوە
دابدە و بتکێیە سەر ڕۆح سەر لە نوێ بتنووسمەوە
دابکە با لێوی کانی بەو قومەی بتخواتەوە
هەر لە دوور ڕا گەرد و خۆڵی غوربەتت بشواتەوە
تۆ لە کوێیت من دێر زەمانە خاک و پێی دەشتی ڕەوم
بێنە بارگەت خە لە دڵما، بێرە ڕەشماڵی شەوم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
پیری موغان – نەجمەدین غوڵامی

By - نەجمەدین غوڵامی Necmedîn Xulamî

لە دەوری پیری مەیخانە سەدایی موتریبان با بێ

لە تاریکی شەوی هیجران چرای دەفعی خەمان با بێ

لە ناو بەزمی حەریفانا لە زومرەی بەزمی ڕندانا

لە ناڵینی غەریبانا دەوای دەردی دڵان با بێ

لە بەر ناڵەی حەزینی من لە بەر شین و گرینی من

لە بەر دەردی برینی من نەسیمی هەم زەبان با بێ

غوڵامی سەروی باڵاتم ئەسیری زولفی تاتاتم

شەهیدی چاوی شەهلاتم قڕانی ئاشقان با بێ

لە هیجرانی خەزان تا کەی بە ئومیدی گوڵان تا کەی

لە نەغمەی بوڵبوڵان تا کەی دەبا فەسڵی گوڵان با بێ

زەمانە بەزمی ڕندانە بدە ساقی بە پەیمانە

لە بەر تەعزیمی مەیخانە بڵێن پیری موغان با بێ

نەماوە حاڵەت و ژینم لە دەس چوو ڕۆحی شیرینم

ڕەفێقان بێن بکەن شینم سەدای گریە و فوغان با بێ

کە ئاشق قوڕبەسەر ماوە سەراپا غەرقی خوێناوە

ئەڵێن دووبارە کوژراوە تەبیبی حاڵزان با بێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
نازدارەکەم – نەجمەدین غوڵامی

By - نەجمەدین غوڵامی Necmedîn Xulamî

غونچەی دەمت بکەرەوە بولبولی زارم من
لە دەوری شەمی باڵاکەت پەروانەی خارم من
تۆ گوڵی باغی عشقی عاشقانی
تۆ شەوقی زندگانی لە دڵانی
نازدار و نازدار یاری وەفادار
دڵداری منی تۆ نازداری منی تۆ

مەلی هانام فڕیوە بۆ چاوەکانی تۆ
نەیزانی جووتێ قەفەسن لە سایەی برۆ
تۆ دڵی پڕ لە زامی دڵدارانی
تۆ خەڵاتی ڕۆژانی جێژوانی
نازدار و نازدار یاری وەفادار
دڵداری منی تۆ نازداری منی تۆ

لەو کاتەوە گیرۆدە بووم کەوتمە داوی تۆ
دڵم دیلی خەیاڵتە نەیکەی ڕەنجەڕۆ
تۆ هەسارەی گەلاوێژی بەیانی
تۆ چرای کۆڕی شەوی عاشقانی
نازدار و نازدار یاری وەفادار
دڵداری منی تۆ نازداری منی تۆ

پەیمان وابوو تۆ بیتە لام بیتە میوانم
بیتە هەوێنی هەست و سۆزی گۆرانییەکانم
تۆ خورپەی لێدانی دڵی زارمی
تۆ شکۆفەی نەوگوڵی بەهارمی
نازدار و نازدار یاری وەفادار
دڵداری منی تۆ نازداری منی تۆ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
نامەکانت هانە کوێ – نەجمەدین غوڵامی

By - نەجمەدین غوڵامی Necmedîn Xulamî

حاڵی من خاسە بەقوربان نامەکانت هانە کوێ

چاوەڕێتم وەک هەمیشە قەولەکانت هانە کوێ

پێکەنینت وەک شەماڵە باخی دڵ ئاوان ئەکا

ئەم بەهارە چۆن نەهاتی لێوەکانت هانە کوێ

حاڵی من تافی دەزانێ وا خەریکە وشک ئەوێ

پەنجەکانم وێڵن ئەمشەو زولفەکانت هانە کوێ

سەد چلەم کێشا لە بۆ تۆ ئەی هەناسەی ئاخرم

ڕۆحی من هێزی نەماگە دەستەکانت هانە کوێ

خۆت وتۆ هەر چاوەڕێمی تا لە غوربەت بێمەوە

من خەریکم تێم عەزیزم چاوەکانت هانە کوێ

من گلە ناکەم لە تۆ ئەی هاونشینی وێنەکەم

چۆن دڵۆ تێ لێم نەپرسی شێعرەکانت هانە کوێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More