
ساڵێکی تریش وا داهاتەوە
ڕۆژی نەورۆزی کوردە و هاتەوە
بەم هاتنەوەیە نەورۆز ئەمجارە
دەستی تێکۆشان دائەداتەوە
سڵاو لە کاکی دووروڵاتەوە
بە جلی سووری ڕێی خەباتەوە
ئەینێرم بۆ لای هەر بەردێکەوە
مەشخەڵی شۆڕش هەڵئەکاتەوە
لەگەڵ نەورۆزدا دەرکەوت نیشانە
بە ڕیسوابوونی ئەو خائینانە
بەپێچەوانەی ئارەزووی دوژمن
میللەت وێستاوە لە تێکۆشانە
هەندێ ویستیان کورد سەر دانەوێنێ
لەڕێگەی خەبات لادا و واز بێنێ
چۆن واز ئەهێنێ لە ڕێیەکەوە
تەنیا بەختییاری لەودا بستێنێ

هەرچەن ئەکەم ئەو خەیاڵەی پێ مەستم
بۆم ناخرێتە ناو چوارچێوەی هەڵبەستم
لێکدانەوەی دەروون قسەی زمانم
بۆچی وەها دوورن لە یەک، نازانم
ئەمویست دەروون بگرایە وەک تۆمار
دەرکەوتایە دنیای جوانتر لە بەهار
دەرکەوتایە ئاوات، هیوا، خەوبینین
پرشنگدارتر لە ئەستێرەی قوبەی ژین
دەرکەوتایە مانای مەنگی دەریایی
کە نەرمەبا لە ڕووی ئەدا ئەسپایی
دەرکەوتایە ئەو دنیایە کە شێعری
بێ فرمێسکە و زۆرتر لە فرمێسک ئەگری
بەڵام ئەفسووس!
بەڵام ئەفسووس کە ئەو شێعرە جوانانە
باڵدارێکن جێ ناهێڵن هێلانە
لەناوەوە ئەجریوینن، ئەخوێنن
هەرگیز قەڵەم بە کاغەزا ناهێنن
ئۆخەی ئۆخەی بووک مریێم ئەتۆ گوارەی ئەمن گوێم
ساعەت لە چواری شەوێ جوانێ پیاو مەنێرە بۆخۆم دێم
دەلیلی لەیلی بێ من مەجنوونی کێو و دەشتم
بێ یار و کار و بارم هاوار ڕەفێقی وەحشییانم
ئۆخەی ئۆخەی بووک مریێم ئەتۆ گوارەی ئەمن گوێم
ساعەت لە چواری شەوێ جوانێ پیاو مەنێرە بۆخۆم دێم
بە دەشتی پڕجنوونی ئاخەوە مەجنوونی شەیدا خۆم
بە شاخی بێستوونی داخەوە فەرهادی ڕسوا خۆم
منم هەردوو دەسم لێ بۆتە تێغی تیژی سەرهەنگان
بەدەس ئەسکەندەری گەردوونەوە بێچارە دارا خۆم
لە سەحرای پڕ لە تۆز و گێژەڵووکەی دڵشکستیدا
بەدەم بای ئاهەوە هاوسانی دڕک و داڵی سەحرا خۆم
چاوت ئەستێرەی ڕۆژێ ئەبرۆت لە خەو دەمێنێ
شێخی گەرمێن و کوێستان جوانێ غەوس بێ لە منت نەسێنێ
ئۆخەی ئۆخەی بووک مریێم ئەتۆ گوارەی ئەمن گوێم
ساعەت لە چواری شەوێ جوانێ پیاو مەنێرە بۆخۆم دێم
ساعەت لە چواری شەوێ ئەی وەی پیاو مەنێرە بۆخۆم دێم

ئیمشەو هەم دیسان دەروون پڕخەمەن
ئەساسەی ماتەم جە لامان جەمەن
نە تاو دووری دڵ بێقەرارەن
بینایی دیدەم جە خەفەت تارەن
شریخە و گرمەی هەور دووری دۆس
وە فەنا بەردەن مەغز و ڕەگ و پۆس
شەرارەی گرپەی نار مەهجووری
کەردەن وە غوبار کۆگای سەبووری
یاخوا مەردەنی بۆ وە مێهمانم
ئیتر نەوینوون دووری یارانم
بەڵکم خەلاسیم نە دەس دووریم بۆ
بەو زووخ زامان نەشوون وە گڵکۆ
ئەرێ لە وڵاتی غەریب ئەی هاوار غەریب دیارە ئەمان نەجیبە
گیانا جێگەی غەریبان نازەنین گۆشە و کەنارە ئەمان نەجیبە
نەجیبەم زۆر نەجیبی بۆ دەردی من تەبیبی ئەمان نەجیبە
توخوا بەجێم مەهێڵە با نەمرم لە غەریبی ئەمان نەجیبە
ئەرێ ئەترسم بمرم ئەی هاوار لەم دووروڵاتە ئەمان نەجیبە
گیانا دڵ پڕ لە خۆزگە و نازەنین ئۆف و ئاواتە ئەمان نەجیبە
نەجیبەم زۆر نەجیبی بۆ دەردی من تەبیبی ئەمان نەجیبە
توخوا بەجێم مەهێڵە با نەمرم لە غەریبی ئەمان نەجیبە
ئەرێ جا چۆن شێت نەبم ئەی هاوار نەبمە دێوانە ئەمان نەجیبە
گیانە تاکەی غەریبی و نازەنین بێ شوێن و لانە ئەمان نەجیبە
نەجیبەم زۆر نەجیبی بۆ دەردی من تەبیبی ئەمان نەجیبە
توخوا بەجێم مەهێڵە با نەمرم لە غەریبی ئەمان نەجیبە

وەی دەبا لێمدەن بەو تیرە بمپێچن بەو زنجیرە
ئاخ دەبا لێمدەن بەو تیرە بمپێچن بەو زنجیرە
خاکی دنیا بە سەرم یارم پێم دەڵێ پیرە
ئای هەزار مردووم لە گۆڕ بێ هەر چاوی تۆم لە بیرە
ئامینێ و لەیلێ شەڕیانە وەی لەسەر چەپکێ ڕەیحانە
ئاخ دەبا بڕۆین مەلای بێنین بزانین خەتای کامیانە
هەی مەلام بێتە سەرینێ فەقێم بێتە پایینێ
ئاخ مەلام بێتە سەرینێ وەی فەقیم بێتە پایینێ
ئای بە دەنگێکی پڕ لە جۆش بۆ من بخوێنن یاسینێ
ئای ڕەفێقانم گشت بانگ کەن بۆم گێڕن گەرمەشینێ
ئامینێ و لەیلێ شەڕیانە، شەڕیانە وەی لەسەر چەپکێ ڕەیحانە
ئامینێ و لەیلێ شەڕیانە وەی لەسەر چەپکێ ڕەیحانە
ئاخ دەبا بڕۆین مەلای بێنین بزانین خەتای کامیانە
ئەی لەسەر گۆشەی چاویانە
وەی لەبەر ئەگریجەی جوانی خۆ شەوێ دەبمە میوانی
ئەی لەبەر ئەگریجەی جوانی من شەوێ دەبمە میوانی
پێم گوت ئاوێزانت بم ئەمشۆ تاکو بەیانی
هی لەبەر ئەو گۆزە دەمرم ناسک دەیبا بۆ کانی
ئامینێ و لەیلێ شەڕیانە، وەی شەڕیانە ئاخ لەسەر چەپکێ ڕەیحانە
ئەی دەبا بڕۆین مەلای بێنین بزانین خەتای کامیانە