site loader
Song image
ناز مەکە – میکائیل

By - میکائیل مەهابادی Mîkaîl Mehabadî

سوێند بە دیدارت هەتا بمێنم
هەرگیز ناتوانم وازت لێ بێنم
چۆن دڵم ویستی ناوت دەهێنم
هەتا وڵامت لە دەم ئەستێنم
ناز مەکە ناز مەکە
ئەی چاوجوان ناز مەکە
ژیانم پێ خۆشە
تۆ لە منی تاڵ مەکە

پێکی ڕژاوم وا خۆڵ ئەیمژی
وا چاوەڕوانم خۆزگە ئەیکوژی
چۆلەکەی دڵم دا بە دەم باوه
نە پەیامی دا نە خۆی گەڕاوە
ناز مەکە ناز مەکە
ئەی چاوجوان ناز مەکە
ژیانم پێ خۆشە
تۆ لە منی تاڵ مەکە

هەڵیگیرسێنە چرای سووتاوم
با بیهۆنمەوە حەرفی ڕژاوم
بە خەندەی نیگات چاوم بڕێژم
نەمامی هیوات تازە بنێژم
ناز مەکە ناز مەکە
ئەی چاوجوان ناز مەکە
ژیانم پێ خۆشە
تۆ لە منی تاڵ مەکە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More