
By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
ئاخ شەمامە و شلێرە، شلێرە شەمام تەنکی
ناردم بێتە ئێرە، دەنا ئێرە ناسک و تەنکی
ماچکردنی خێرە، ئەرێ خێرە شەمام تەنکی
ئەرێ وەی شەمام لە بەر نانی، لە بەر نانی شەمام تەنکی
پێم نا لە کلدانی، لە کلدانی ناسک و تەنکی
عەوام بووم نەمزانی، نەمزانی شەمام تەنکی
ئەرێ وەی شەمام لە بێستانی، لە بێستانی شەمام تەنکی
مەستە چاوی جوانی، چاوی جوانی ناسک و تەنکی
پەخشانە کەزیانی، کەزیانی شەمام تەنکی
ئەرێ وەی شەمام دڵی ئێشا، دڵی ئێشا شەمام تەنکی
کلی لە چاو کێشا، لە چاو کێشا ناسک و تەنکی
کلدانی لە پێشە، لە پێشە شەمام تەنکی
ئەرێ وەی شەمام لە تارانێ، لە تارانێ شەمام تەنکی
با بێتە هەیوانێ، هەیوانێ ناسک و تەنکی
بە ناز چاو دەڕوانێ، دەڕوانی شەمام تەنکی
ئەرێ وەی شەمامەی خەت خەتە، خەت خەتە شەمام تەنکی
گوڵی بە قیمەتە، بە قیمەتە ناسک و تەنکی
ماچکردن حەسرەتە، حەسرەتە، شەمام تەنکی
ئاخ شەمامە و شلێرە، شلێرە شەمام تەنکی
ناردم بێتە ئێرە، دەنا ئێرە، ناسک و تەنکی
ماچکردنی خێرە، دەنا خێرە شەمام تەنکی

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
زۆر موشکیلە کاری من ئەی ئەو دەیکێشێ بەدناوی
ئەوجار بێت و بیبینم وەی دەس بەردەدەم لە داوی
دەگەڵ پیاوی هەرزەکار گیان پیاو بەدناو دەبێ ناوی
دەک دڵە ڕەنجەڕۆ بی ئەی بۆچی زەرد هەڵگەڕاوی
ئایشیلێ نازەنینێ کورتەباڵای لێونەخشینێ
بە چی ئەمنی کوشتووە ئای بە قاقای پێکەنینێ
یارم بەناز ڕادەبرێ ئەی شیرینە گەر خۆی دەبزێوی
دەگەڵ گواران تێکەڵ بوون ئەی ڕاژان بسکی پەشێوی
بای شەماڵ خەجاڵەت بی ئەی هەڵمەدەوە چارشێوی
دایمە دەوێ لە کنم بێ من چوونکە هەڵناکەم بێ وی
ئایشیلێ نازەنینێ کورتەباڵای لێونەخشینێ
بە چی ئەمنی کوشتووە ئای بە قاقای پێکەنینێ
دەڵێ تا کەی سەبرم ئەی ئەتۆ کەنگێ وەسازی
زۆر کەس دێنە خوازبێنی وەی ئەمن پێیان نیم ڕازی
دوایە خەتای من مەگرە جا پێم مەڵێ وازی وازی
ڕازیم کردوون دایک و باب ئەی ئەگەر بێی و بمخوازی
ئایشیلێ نازەنینێ کورتەباڵای لێونەخشینێ
بە چی ئەمنی کوشتووە ئای بە قاقای پێکەنینێ
شێت و شەیدای کردوومە وەی کوشتمی زەندێ بەبازن
چاوت لەخۆڕا جوانن یا هەروا پڕن لە نازن
ناکرێ ڕەجایە بکەم ئەی دوگمەی بەروێت بترازن
زۆر دەترسم نەتگەمێ ئەی هەتا من دێم بتخوازن
ئایشیلێ نازەنینێ کورتەباڵای لێونەخشینێ
بە چی ئەمنی کوشتووە ئای بە قاقای پێکەنینێ
لە بابی خۆم دڵمەندم وەی خەڵکی پێی وایە گێژم
سەودایەک لە سەری دام ئەی وەک بولبولان دەبێژم
لە منی ماڵوێران گەڕێن با فرمێسک ئەی هەڵڕێژم
لەبەر فکر و ئەندێشان ئەی وەبەر ناکەوێ نۆێژم
ئایشیلێ نازەنینێ کورتەباڵای لێونەخشینێ
بە چی ئەمنی کوشتووە ئای بە قاقای پێکەنینێ
باریکەی خاسەکەوێ ئەی بێ تۆ دڵم ناسرەوێ
زۆر لەمێژە بە تەمام هەی جارێک بۆم هەڵناکەوێ
لە ڕێی کانیێ تووشی بووم ئەی پێم گوت بتبینم شەوێ
دەڵێ ڕێگایە بەردە گیان چت لە گیانی من دەوێ
دەڵێ ڕێگایە بەردە ئەی چت لە گیانی من دەوێ
ئایشیلێ نازەنینێ کورتەباڵای لێونەخشینێ
بە چی ئەمنی کوشتووە ئای بە قاقای پێکەنینێ

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
بۆت نووسیوم بۆت بنووسم کە من چیم؟
دوندی قەندیل گۆڕەپانی هەڵگورد نیم
بەرەو بەرزایی دەچم گەرچی وردم
خاکی بەرپێی تێکۆشەرێکی کوردم
هۆنراوە: هێمن

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
ئەی لە شۆڕ ئامانی تەسکێ بەر هەیوانێ
تاقانەکەی دایک و بابی بۆچ لێم دەگری مانێ
باڵا بەو بەرزی قەد بەو باریکی
ئەستێرەی سیوەیل ئەی هاوار کەوتە تاریکی
ئەی لە لەنجە و لاری لە چاوی بەخوماری
تاقانەکەی دایک و بابی ڕێکەوت بۆ شاری
تاقانەکەی دایک و بابی چەندە تۆ نازداری
بیکە بۆ خاتر حەزرەتی داود
خۆ من کوشتەی تۆم ئەی هاوار سووتام لە تاوت
ئەی لە لەنجە و لاری لە چاوی بەخوماری
تاقانەکەی دایک و بابی ڕێکەوت بۆ شاری
لاڵ بم نیشتووە لەسەر گۆنای تۆزی ڕێگای شاری
چنار و لەولاو سەریان بوون بە گیر
من بۆچی دەگریم ئەی هاوار بە چیم دەکەن گیر