
هەولێر هەولێر هەولێر هەولێر
هەولێر ئەی شاری شیرینم
شاری شەوبۆنی شیرینم شیرینم
هەولێر هەولێر هەولێر هەولێر
هەولێر ئەی شاری ڕەنگینم
شاری شەوبۆنی شیرینم شیرینم
تۆی هەوارگەی جوانی من
ئەتپەرستم تا دوای ژین
هەولێر ئەی شاری شیرینم
هەولێر قەڵا و دارەوبەر*؟؟؟
زەمین دێنێ سەرانسەر
لە بەهارە سەوزە تێر
لە دڵ دەر ئەکا کەسەر
هەولێر هەولێر هەولێر هەولێر
هەولێر ئەی شاری شیرینم
شاری شەوبۆنی شیرینم شیرینم
هەولێر هەولێر هەولێر هەولێر
هەولێر ئەی شاری ڕەنگینم
شاری شەوبۆنی شیرینم شیرینم
تۆی هەوارگەی جوانی من
ئەتپەرستم تا دوای ژین
هەولێر ئەی شاری شیرینم
گەر بڕوانییە ئازادی
جوانترین سەرچاوەی شادی
دڵ خۆشە ئەکا تەیراوە
ئیسکان لەگەڵ سەیداوە
هەولێر هەولێر هەولێر هەولێر
هەولێر ئەی شاری شیرینم
شاری شەوبۆنی شیرینم شیرینم
هەولێر هەولێر هەولێر هەولێر
هەولێر ئەی شاری ڕەنگینم
شاری شەوبۆنی شیرینم شیرینم
تۆی هەوارگەی جوانی من
ئەتپەرستم تا دوای ژین
هەولێر ئەی شاری شیرینم
هەولێر سەرچاوەی ژینی
پڕ هەڵاڵە و نەسرینی
شوێنی شۆخی نازەنین
ئیش حەڵاڵ*؟؟؟ و شیرینی
هەولێر هەولێر هەولێر هەولێر
هەولێر ئەی شاری ڕەنگینم
شاری شەوبۆنی شیرینم شیرینم
هەولێر هەولێر هەولێر هەولێر
هەولێر ئەی شاری شیرینم
شاری شەوبۆنی شیرینم شیرینم
تۆی هەوارگەی جوانی من
ئەتپەرستم تا دوای ژین
هەولێر ئەی شاری شیرینم
*؟؟؟= ئەو دوو شوێنەمان بۆ ساغ نەبۆتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن بۆمانی بنووسن
زۆر سپاس

خوایە کەس وەک من تووشی دەرد نەکەی
گیرۆدەی ئاخ و ئاهی سەرد نەکەی
ئەی داد لەخۆم ئای
ئەترسێم بمرم لە فیراقی لەیل
بۆ حاڵم بگرێ ئەستێرەی سیوەیل
ئەترسێم بمرم لە فیراقی یار
بۆ حاڵم بگرێ ببمە خۆراکی مشک و مێرو و مار
یاران گەر هات و لە وەتەن مردم
خوا دڵشکاو و ناشادی کردم
تەمەنام لە تۆ ئەمەیە خوایە
لە پاش کۆچکردن لەم سەر دونیایە
بمکەی بە مەلێ بێمەوە دونیا
هێلانە بکەم لە یانەی لەیلا
کەویارێ کەویار کەویارێ جوانی
بەقوربانی تۆی دەکەم وەی کچ خاڵ و مامم
شێتان شێت دەبوون دەچنە میری سوور
خۆ من شێتی تۆمە گیانە بە خوا و بە ڕەسول
ئەچمە سولەیمانی گۆیژەم لێ دیارە
سەرخەو ئەشکێنم گیانەکەم تۆم لە خەیاڵە

ئەمیرەکەم دڵگیرەکەم
بەهارت لێ شەرمەزارە
گوڵی گیانە یەخسیرەکەم
تیرت لە دڵ سەد هەزارە
تۆ لە دووری من لە دوورم
بەمجۆرە خۆشە دڵداری
ناچار لە ئەشکم ئەبوورم
بێ گرین بۆشە دڵداری
ئەمیرەکەم دڵگیرەکەم
بەهارت لێ شەرمەزارە
گوڵی گیانە یەخسیرەکەم
تیرت لە دڵ سەد هەزارە
مەڕەنجێنە مەفەوتێنە
کاتی خەندە و پێکەنینە
پەڕ و باڵم مەسووتێنە
گڕی دڵداری بە تینە
ئەمیرەکەم دڵگیرەکەم
بەهارت لێ شەرمەزارە
گوڵی گیانە یەخسیرەکەم
تیرت لە دڵ سەد هەزارە
چاوی مەستت گەلاوێژن
کوڵمەکانت قەندی شیرین
مژە و ئەبرۆت تیرهاوێژن
لەبت خونچەی گوڵی ڕەنگین
ئەمیرەکەم دڵگیرەکەم
بەهارت لێ شەرمەزارە
گوڵی گیانە یەخسیرەکەم
تیرت لە دڵ سەد هەزارە

لە سیلەی قەبران هاوارە
حاکم بمدا لە سێدارە
من نانێم مەیلی ئەو یارە
وەرگەڕێ باڵات ئای ببینم
با دەرچێ گیانی شیرینم
یا ڕەبی من مەرگت ئای نەبینم
عاشقان لە دوورەوە دیارن
ڕەنگیان زەرد و لێو بەبارن
مەنعیان مەکەن ساحێب یارن
وەرگەڕێ باڵات ئای ببینم
با دەرچێ گیانی شیرینم
یا ڕەبی من مەرگت ئای نەبینم
جووتێ ساقی سەر بە زێڕن
لە مەیخانان مەی دەگێڕن
عاشقان لە دین وەردەگێڕن
وەرگەڕێ باڵات ئای ببینم
با دەرچێ گیانی شیرینم
یا ڕەبی من مەرگت ئای نەبینم
لە سیلەی قەبران هاڵایە
حاکم بمدا لەو ئاڵایە
من نانێم مەیلی لەیلایە
وەرگەڕێ باڵات ئای ببینم
با دەرچێ گیانی شیرینم
یا ڕەبی من مەرگت ئای نەبینم