
By - شەهین تاڵەبانی Şehîn Talebanî
ئەتۆ جوانی ئەتۆ گیانی
ئەتۆ سروەی شەماڵی بەربەیانانی
ئەتۆ وەکوو دیمەنی خاوەنشکۆی کوێستانی کوردانی
ئەتۆ جوانی ئەتۆ گیانی
ئەمن دارێکی وشک و ڕووتی بەر تاوم
ئەمن کۆشکێکی ڕووخاوم بەجێماوم
ئەمن کوێستانی تەمگرتووم لە پێ کەوتووم
لە دەشتی بەربەرینی چارەنووسا ڕەنجەڕۆ ماوم
ئەتۆ جوانی ئەتۆ گیانی
بە زنجیری ئەوینی تۆ لە زیندانی خەما بەسراو و داماوم
من و تۆ چەن لە یەک دوورین وەکوو تاریکی و نوورین
بە داماوی بەجێت هێشتم لە نێو ئادەی خەم و زیندانی هەڵبەستم
من و تۆ چەن لە یەک دوورین وەکوو تاریکی و نوورین
ئەتۆ جوانی ئەتۆ گیانی
ئەتۆ سروەی شەماڵی بەربەیانانی
ئەتۆ وەکوو دیمەنی خاوەنشکۆی کوێستانی کوردانی
ئەتۆ جوانی ئەتۆ گیانی
هۆنراوە: عەلی حەسەنیانی (هاوار)

By - شەهین تاڵەبانی Şehîn Talebanî
کوردستان نیشتمانی شیرینمان
قیبلەگای ئەوینی فەرهاد
زێدی خۆشەویستی و جوانی
کانگای وەفا و میهرەبانی
تۆ سنووری مانای جوانیت بەزاند و
ئەژنۆی زوانی ستایشت تەزاند و
بەهەشتی تۆ لە ڕووی زەوی
لە تۆ مانا ئەگرێ ئەوین
کوردستان تۆ مێژووی کۆنی ژیاری
لە کۆنترین پەرتووکا هەر تۆ دیاری
گەر پارچەپارچەش کراوی
تۆ هەر یەکیت و یەک ماوی
کوردستان تۆ هەر یەکیت و یەک ماوی
ئێمە لەشین ئەتۆ دڵی ئەو لەشەی
ئاگرێکین ئەتۆ تینی ئەو گەشەی
باوەڕێکین بە بەرزایی کێوی تۆ
هەڵوێستێکین بە پیرۆزی ناوی تۆ کوردستان
نیشتمانی شیرینمان
قیبلەگای ئەوینی فەرهاد
زێدی خۆشەویستی و جوانی
کانگای وەفا و میهرەبانی

By - شەهین تاڵەبانی Şehîn Talebanî
من شەپۆلی شێت باوەشت کەنار
دێمە کەنارت مەست و بێ قەرار
من دەریای بێ رەنگ تۆ ئاسمانی گەش
شینایی تۆیە گرتوومە باوەش
تۆ بای سەرکەشی ناکەویتە داو
تا دێم ڕاتبگرم هەڵ ئەکەی بە تاو
تۆ هەتاوی گەش من بەفری کوێستان
قەدەمڕەنجەت کرد بمکەی بە قوربان
من هیلاکی شەونەخوونی و دەردم
تۆ گەرمی عەشقی شەوانی سەردم
تۆ بای سەرکەشی ناکەویتە داو
تا دێم ڕاتبگرم هەڵ ئەکەی بە تاو

By - شەهین تاڵەبانی Şehîn Talebanî
وەکوو پەروانەی ئازیز دوور کەوتوو لە شەم
باڵم خەریکە گیانا ئەسووتێ بە خەم
وەکوو پەروانەی ئازیز دوور کەوتوو لە شەم
باڵم خەریکە گیانا ئەسووتێ بە خەم
دوور کەوتووم لە جەم دۆس و یارانم
غەریب و تەنیام تینووی بارانم
دوور کەوتووم لە جەم دۆس و یارانم
غەریب و تەنیام تینووی بارانم
باخی ژیانم زەردە کز و ژاکاوە
دڵم تەزیوە پڕ لە زووخاوە
باخی ژیانم زەردە کز و ژاکاوە
دڵم تەزیوە پڕ لە زووخاوە
چاوی ئومێدم گیانا سۆمای نەماوە
ئەژنۆی ئاواتم ئازیز هێزی بڕاوە
چاوی ئومێدم گیانا سۆمای نەماوە
ئەژنۆی ئاواتم ئازیز هێزی بڕاوە
چاوەڕوانم کەی ئاخر هەناسەم
هەڵبێ لە دەروون ژاکاو لە تاسەم
چاوەڕوانم کەی ئاخر هەناسەم
هەڵبێ لە دەروون ژاکاو لە تاسەم
بەڵکوو بە مردن گیانا ماندوویم دەرچێ
خەم و پەژارەی دووریم بە سەر چێ
بەڵکوو بە مردن گیانا ماندوویم دەرچێ
خەم و پەژارەی دووریم بە سەر چێ
ئەزانم هەرچەن گیانا لە ژێر خاک و گڵ
یادی یارانم ئازیز دەر ناچێ لە دڵ
ئەزانم هەرچەن گیانا لە ژێر خاک و گڵ
یادی یارانم ئازیز دەر ناچێ لە دڵ
خۆزگە بکریای گەردوون وەک جاران
بسووڕێتەوە بە کامی یاران
خۆزگە بکریای گەردوون وەک جاران
بسووڕێتەوە بە کامی یاران
دووری بە سەر چێ گیانا غەریب نەمێنێ
هەر کەس لە لای یاری خۆی بمێنێ
دووری بە سەر چێ گیانا غەریب نەمێنێ
هەر کەس لە لای یاری خۆی بمێنێ