By - خەلیل سدیقی
تەیری بێ دان و ئاوم پەروانەی باڵ سووتاوم
بڕوانە ڕەنگی زەردم گیانە دیارە لە یار بڕاوم
ئۆخەی ئۆخەی بووک مریێم
ئەتۆ گوارەی ئەمنیش گوێم
ساعەت لەو شەش و حەوت گیانە پیاو مەنێرە ئەمن دێم
ساعەت لەو شەش و حەوت چاوجوان پیاو مەنێرە بۆخۆم دێم
دەچمە وڵاتی گەرمێنێ لێم زیزە و نامدوێنێ
شێخی گەرمێن و کوێستان گیانە خوایە لە منت نەستێنێ
ئۆخەی ئۆخەی بووک مریێم
ئەتۆ گوارەی ئەمنیش گوێم
ساعەت لەو شەش و حەوت گیانە کەس مەنێرە بۆخۆم دێم
ساعەت لەو شەش و حەوت جوانێ کەس مەنێرە و ئەمن دێم
چاوت ئەستێرەی ڕۆژێ وەک مانگ گۆشەی کێشاوە
لە چاوی پیس بە دوور بی و گیانە شلکە ڕیحانەی ساوا

By - خەلیل سدیقی
تۆخدا دڵم مەشکێنە تاوێک وەرە باوەشم
بەژنێ باریک لێم زیزە دەچکێ فرمێسکی گەشم
لە دنیا خۆشیم نەدی بەدبەخت و چارەڕەشم
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
گەلێکیش مەمنوونم بوو بە دوو ماچ بۆم گرێ داوە
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە دیسان لێیدە بەرهەڵبێنە
دەچمە سەری سوڵتانی شەموویێ نایێمەوە
دەست لە کێلان وەردێنم چل دانەی دەگرمەوە
بەختی خۆم و چاوجوانێ بە تاقی دەکەمەوە
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
گەلێکیش مەمنوونم بوو بە دوو ماچ بۆم گرێ داوە
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە دیسان لێیدە بەرهەڵبێنە
چاوت ئەستێرەی ڕۆژێ وەک مانگ گۆشەی کێشاوە
لە چاوی پیس بە دوور بی شلکە ڕیحانەی ساوا
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە دیسان لێیدە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
گەلێکیش مەمنوونم بوو بە دوو ماچ بۆم گرێ داوە
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە دیسان لێیدە بەرهەڵبێنە
دڵەکەم بێ مەکانە غەریبم لێرەکانە
شێت و شەیدای چاوجوانم سەرتۆپی موکریانە
شێت و شەیدای لێوئاڵم سەرتۆپی کوردستانە
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە دیسان لێیدە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
گەلێکیش مەمنوونم بوو بە دوو ماچ بۆم گرێ داوە
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە دیسان لێیدە بەرهەڵبێنە
چەندی لێ پاڕامەوە ئاوڕی لێ نەدامەوە
ئەو ئاوڕەی لێی دامەوە کەوتم و هەڵنەسامەوە
ڕێگام دوور بوو یارم دی دیتی ماندووم هاتەوە
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
گەلێکیش مەمنوونم بوو بە دوو ماچ بۆم گرێ داوە
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە دیسان لێیدە بەرهەڵبێنە

By - خەلیل سدیقی
هاتووم لە لای گەرمێنێ بە برۆ یارم دەمدوێنێ
شێخی گەرمێن و کوێستان خوایە لە منت نەستێنێ
هەرمێ ئەی وەی هەرمێ سینگۆڵەت باغی ورمێ
جووت شەمامەی سەر سینگت ناوێرم دەستیان بەرمێ
ئەی خەڵکم لێ دیارن بۆیە لێت دەکەم شەرمێ
هاتووە لە لای ورمێیە بارم قۆخ و هەرمێیە
هەرمێیەکەی خۆمانە و ئەی قۆخەکەی بۆ کێیە
هەرمێ ئەی وەی هەرمێ سینگۆڵەت باغی ورمێ
جووت شەمامەی سەر سینگت ناوێرم دەستیان بەرمێ
ئەرێ خەڵکم لێ دیارن بۆیە لێت دەکەم شەرمێ
چەندە نەخۆشم دەردم گرانە
ماچی لێوەکەت بۆ من دەرمانە
ماچی ئەو لێوەت بۆ من دەرمانە دە وەرە وەرە
هەردەم دەگەوزم لەبەر برینم
ئەی دەردم دەرمان کە ناڵان، خوێنینم دە وەرە وەرە
کیژێ مەناڵە ڕۆح و هەناوم
ئەی تک تک مەڕێژە فرمێسکی چاوم دە وەرە وەرە