site loader
Song image
ئەی وەتەن – خالید ڕەشێد

By - خالید ڕەشید Xalid Reşîd

ئەی وەتەن دایم خەریکی شین و گریانتم
ئەی وەتەن سووتاوی زامی دەردی بێ دەرمانتم
ئەی وەتەن یەعقووبی تۆم و یوسفم ون بووە
ئەی وەتەن بەدناوی تۆم و ئابڕووم بۆ تۆ چووە
ئەی وەتەن دایم خەریکی شین و گریانتم
ئەی وەتەن سووتاوی زامی دەردی بێ دەرمانتم

ئەی وەتەن دایم خەریکی شین و گریانتم
ئەی وەتەن سووتاوی زامی دەردی بێ دەرمانتم
ئەی وەتەن تۆ مەملەکەت بووی کەی وا وێرانە بووی؟
کەی ئەسیری ژێرچەپۆکەی دەستی بێگانە بووی؟
ئەی وەتەن تۆ مەملەکەت بووی کەی وا وێرانە بووی؟
کەی ئەسیر و ژێرچەپۆکەی دەستی بێگانە بووی؟
سەدای پێشوو بێشەڵانی یادی شێرانە بووی

ئەی وەتەن دایم خەریکی شین و گریانتم
ئەی وەتەن سووتاوی زامی دەردی بێ دەرمانتم
ئەی وەتەن پاییز بەخێر بێ ئێستا من باومە
ساردی و گەرمی فەسلەکەت وەک دڵەی شێواومە
باڕەشت ئاهی دەروون و هەورت وەک چاومە
نم نمی باران ئەبارێ وەک تکەی زووخاومە
ئەی وەتەن دایم خەریکی شین و گریانتم
ئەی وەتەن سووتاوی زامی دەردی بێ دەرمانتم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
هەموو زەویم لێ بکەنە بەندیخانە – خالید ڕەشید

By - خالید ڕەشید Xalid Reşîd

هەموو زەویم لێ بکەنە بەندیخانە
لێم ون ناکا ڕەنگی خۆی ئەم نیشتمانە
چی مرواری دەریا هەیە
تەنیا دەنکێ چەوی ڕۆخی سیروان ناکا

هەرچی زێڕی دنیا هەیە
چڵێ وشکی ئەرغەوانی سەیوان ناکا
چی گۆرانی گێتی هەیە
بە لاوک و ئەڵڵاوەیسی و قەتار ناگا
چی شیرینی زەوی هەیە
بە شیرینی یەک سێوێکی بەروار ناگا

لە نەخشەی هەموو جیهانا جوانترین شارە شارەکەم
لە چارۆکەی بەهارانا جوانترین گوڵە یارەکەم
هەموو زەویم لێ بکەنە بەندیخانە
لێم ون ناکا ڕەنگی خۆی ئەم نیشتمانە

ئەی شارەکەم ئێمە هەموو
ئێمە هەموو دڵداری تۆین
داسین، دڕکت درەو دەکەین
ڕمین، چەقۆین
کون لە شورەی سەختی تاریکەشەو دەکەین
هەموو زەویم لێ بکەنە بەندیخانە
لێم ون ناکا ڕەنگی خۆی ئەم نیشتمانە

کە دەشمرین زۆر ئاسوودەین
زۆر ئاسوودەین کە دەشمرین
چونکە لە شووشەی دڵمانا
بۆنی خاکی تۆ هەڵدەگرین
هەموو زەویم لێ بکەنە بەندیخانە
لێم ون ناکا ڕەنگی خۆی ئەم نیشتمانە
هەموو زەویم لێ بکەنە بەندیخانە
لێم ون ناکا ڕەنگی خۆی ئەم کوردستانە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More