site loader
Song image
ئەزیزم بۆچی تۆراوی لەخۆڕا – حەسەن دەرزی

By - حەسەن دەرزی Hesen Derzî

دڵت بردووم ژیانم پاکی گۆڕا
هەڵتواسی بە کەزیە و بەژنی شۆڕا
بەجێت هێشتووم لەنێو شین و شەپۆڕا
ئەزیزم بۆچی تۆراوی لەخۆڕا
چ قەوماوە دڵی تۆ بۆچی گۆڕا

کە تۆ ڕۆیشتی بۆ من هەر دەرد و غەمە
مەلی شادیم فڕی فرمێسکی چەمە
کەچی هیوام لە ژێر باری ستەمە
ئەتۆ وا زوو لە بیرت کردووم ئەمما
فەرامۆشت نەکەم شەرتە لە گۆڕا

وەتی تۆ زیزی من کارم کراوە
لە ژێر باری خەفەت پشتم چەماوە
گلێنەی چاوەکانم ڕۆ ڕژاوە
لە من ڕا خۆ خەتایێ ڕووی نەداوە
ئەدی بێ مەیلی بۆچ ڕووی دا لە تۆ ڕا

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
لە کوردستان خۆشتر کوێیە – حەسەن دەرزی

By - حەسەن دەرزی Hesen Derzî

جوانپەرستم جوانپەرستم
بە دیداری جوانان مەستم
کە دەبینم کیژی تەڕپۆش
گشت غەمێ دەکەم فەرامۆش
کە کیژێکی جوان دەبینم
ساڕێژ دەبنەوە برینم
هەی لێ لێیە وەی لۆ لۆیە
لە کوردستان خۆشتر کوێیە

کە نازدارێ دێ ڕادەبڕێ
دڵی ساردبووم گڕ دەگرێ
کە چاو لە چاوانی دەبڕم
بە ئاسمانێدا هەڵدەفڕم
کە ڕێک دەگوشم پەنجەی نەرم
لەشی ساردم دەبێ گەرم
هەی لێ لێیە وەی لۆ لۆیە
ئاخ لێ لێیە وەی لۆ لۆیە
لە کوردستان خۆشتر کوێیە

یاری نابینم لە کەسدا هۆزی یاران چوونە کوێ
دابی دۆستی کەی تەواوبوو یاری جاران چوونە کوێ
ئەو وڵاتە شاری یار و میهرەبانان بوو سەرێک
میهرەبانی کەی تەواوبوو یاری شاران چوونە کوێ

بزەی شیرینی سەر لێوێ
هەستی پیرانەم دەبزێوێ
نازی شۆخێکی نازەنین
دەمباتە بەهەشتی بەرین
هەی ئاواتی پیرۆزی من
خۆشی دڵی بەسۆزی من
هەی لێ لێیە وەی لۆ لۆیە
لە کوردستان خۆشتر کوێیە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
بای بەیان – حەسەن دەرزی

By - حەسەن دەرزی Hesen Derzî

بای بەیان، بای بەیان ئەی هاوار بەیانم لێڵە

ئەرێ توخودا ئازیزم وەی مەڕۆ بەجێم مەهێڵە

کچێ توخودا نەرمێ گیان وەی مەڕۆ بە جێم مەهێڵە

وەرە با بچینە بێستوون نەرمێ گیان ببینین فەرهاد

کچێ با بزانین چی کرد دیدە گیان ئاشقی ڕەنج بە باد

کچێ با بزانین چی کرد دیدەکەم ئاشقی ڕەنج بە باد

وەرە دەترسم بمرم باوانم لەو دوور وڵاتە

ئەرێ دڵ پڕ لە خۆزگە و نەرمێ گیان ئۆف و ئاواتە

وەرە دڵ پڕ لە خۆزگە و باوانم ئۆف و ئاواتە

بای بەیان، بای بەیان وەی بای بەیانم خۆشە

وەرە دەستم لە مل کە وەی هەتا دونیا خامۆشە

وەرە کاڵی بۆ خاتر باوانم ئەبداڵانی کۆ

وەرە هەرگیز نەیبینم دیدەکەم داخی دیدەی تۆ

وەرە هەرگیز نەیبینم باوانم داخی دیدەی تۆ

بای بەیان، بای بەیان وەی بای بەیانم خۆشە

وەرە دەستم لە مل کە وەی هەتا دونیا خامۆشە

زۆر سپاس بۆ خاتوو لەیلا

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
هاتەوە تەیرەکەی گەرمێنێ

By - حەسەن دەرزی Hesen Derzî

بێتەوە بێتەوە تەیرەکەی گەرمێنێ
وەی هێشتا دوورە و دەخوێنێ
ئەرێ من سەرم بە فیدای ئەو تەیرە بێ گوڵم
ئای کە نیشانەی بەهار دێنێ
ئەرێ من سەرم بە فیدای ئەو تەیرە بێ گوڵم
ئای کە نیشانەی بەهار دێنێ
بێتەوە بێتەوە تەیرەکەی قەندیلێ
وەی بەو تەیرەم دەڵێن هەڵۆیە
ئەرێ من لەبەر شاباڵی دەمرم گوڵم
سەربەرز و سەربەخۆیە
ئەرێ دوور دەڕوانێ بۆ ژیان، حەیات
ئای لە بەرزی نیشتەجێیە
بێتەوە بێتەوە تەیرەکەی گەرمێنێ
وەی بە فڕینی خاسەکەوە
ئەرێ دیارن لە دوور دەخوێنن، گوڵم
سەرسەوزی چیام پێ بڕاوە
ئەرێ قاسپەی کەو لە کوێستان دێ، حەیات
لە ئاسمان و عەرزەوە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More