site loader
Song image
ڕاپەڕیوم – تاهیر خەلیلی

By -

ڕاپەڕیوم وا لە کۆڕی بەزمی تێکۆشانەوە
شان بە شانی ڕۆڵەکانی نیشتمانی جوانەوە
من لە نێو کۆڕی خەبات و ڕەنجی بێ پایانەوە
سەر لە پێناوم لە خزمەت خاکی کوردستانەوە
هەڵگری بەیداخی سووری ڕێی شەهیدانم ئەمن

چۆمی خوڕێنی بەهارانم پشوودانم نییە
بێ وچان هەروا دەهاژێم و هەدادانم نییە
من شەپۆلی سەرکەشی دەریام و ئارامم نییە
گەر بە سەربەستی نەژیم من ژینی پەستیم بۆ چییە؟
هاژەهاژی قەڵبەزەی بەفراوی کوێستانم ئەمن

شێری مەیدانی نەبەرد و ڕاپەڕینم هەر بە گوڕ
من بە نرکەم دادەخورپێنم دڵی دوژمن لەپڕ
وێنەیی دارەبەنی پیرم بەدەم کوێستانی چڕ
بازی بێ پەروام ئەمن، پیرەهەڵۆم و بەرزەفڕ
وەک برووسکە و گرمەیی هەوری بەهارانم ئەمن

هەڵکراوی شۆڕشم من کڵپەکڵپی ئاگرم
هەر وەکوو پۆڵا بەرامبەر دوژمنم خۆڕاگرم
من لەسەر داوا ڕەواکەم سوورم و پێداگرم
دەست لەسەر ئامانجی بەرزم بۆ ئەبەد هەڵناگرم
نابەزم پێشەنگی ڕێبازی گەلم مەردم ئەمن

هۆنراوەی عەبدولخالق نەقیب

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
چی بوو تاوانی ئەوانەی وا لە سێدارە دران – تاهیر خەلیلی

By - تاهیر خەلیلی Tahîr Xelîlî

چی بوو تاوانی ئەوانەی وا لە سێدارە دران
غەیری دڵسۆزیی وڵات و دوژمنیی داگیرکەران

کوا لە کوێیە ئەو کەسەی لافی برایی لێ ئەدا؟
میللەتی هێنایە مەیدان و بەڵێنی پێ ئەدا
کوانێ ئەو دڵسۆزەی ئەیوت داشدیاری میللەتم؟
چی بەسەر هات کوا لە کوێیە؟ گیری داوی مەینەتم

دوژمنینە دڵنیا بن کورد بەمە ناتوێتەوتە
ڕەوڕەوەی بەڵکوو بەرەوپێش مل ئەنێ و ناکشێتەوە
ڕەوڕەوەی مێژووی بەرەوپێش مل ئەنێ و ناکشێتەوە
چی بوو تاوانی ئەوانەی وا لە سێدارە دران
غەیری دڵسۆزیی وڵات و دوژمنیی داگیرکەران

قوڕ بە سەرتان ئێوە خاوەن تۆپ و تەیارەی شەڕن
میللەتی من خاوەنی تەئریخ و بیر و باوەڕن
چی بوو تاوانی ئەوانەی وا لە سێدارە دران
غەیری دڵسۆزیی وڵات و دوژمنیی داگیرکەران

گەرچی نووکی نێزەتان سوورە بە خوێنی لاوی من
با لە ناو یادا بمێنێ تا وەکوو ڕیسوا ئەبن
چی بوو تاوانی ئەوانەی وا لە سێدارە دران
غەیری دڵسۆزیی وڵات و دوژمنیی داگیرکەران

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
هۆ کاکەی شوان – تاهیر خەلیلی

By - تاهیر خەلیلی Tahîr Xelîlî

هۆ هۆی کاکەی شوان، هۆ هۆی کاکەی شوان
گوێم لێیە لەو بن دارە، لەو بن دارە
ئەوەی ئەیڵێی نایڵێیتەوە دووبارە

بەو ئاوازەت مێگەلەکەت سەرخۆشن
سەرمەست ئەڕۆن ئەلەوەڕێن لە جۆشن
هۆ هۆی کاکەی شوان، هۆ هۆی کاکەی شوان
گوێم لێیە لەو بن دارە، لەو بن دارە

گۆرانییەکەت دڵداریم ئەجووڵێنێ
لەرەی دەنگت تاسەی دووریم بۆ دێنێ
هۆ هۆی کاکەی شوان، هۆ هۆی کاکەی شوان
گوێم لێیە لەو بن دارە، لەو بن دارە

خۆزگەم بە خۆت کە لە شارستان دووری
سەربەست و دڵپاک و شاد و ڕووسووری
هۆ هۆی کاکەی شوان، هۆ هۆی کاکەی شوان
گوێم لێیە لەو بن دارە، لەو بن دارە

زۆر سپاس بۆ خاتوو لەیلا

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
گوڵی مەهاباد – تاهیر خەلیلی

By - تاهیر خەلیلی Tahîr Xelîlî

تۆ کیژی کوردی پشتێن پەشمینە

چەن بە ناز دەڕوا ئەو دڵڕفێنە

گوڵم هەی گوڵم گوڵی مەهاباد 

پەرچەمت لادە با بگەم بە ئاوات

شاخ و چیاکەت کردە باغچەی گوڵ

وەک بولبولی جوان نیشتووی لە سەرچڵ

گوڵم هەی گوڵم گوڵی مەهاباد

پەرچەمت لادە با بگەم بە ئاوات

بە ئاهەنگی جوان بانگ دەکەم لە تۆ

بۆچیم دەکوژی دەم کەی ڕەنجەڕۆ

گوڵم هەی گوڵم گوڵی مەهاباد

پەرچەمت لادە با بگەم بە ئاوات

دەینێمە سەر سەر فتوای قەتڵی خۆم

یار بەجێم دێڵێ ئەی خاک وەسەر خۆم

گوڵم هەی گوڵم گوڵی مەهاباد

پەرچەمت لادە با بگەم بە ئاوات

زۆر سپاس بۆ خاتوو لەیلا

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More