site loader
Song image
ئایشیلێ نازەنینێ – محەمەد ماملێ و چالاک ماملێ

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê

زۆر موشکیلە کاری من ئەی ئەو دەیکێشێ بەدناوی
ئەوجار بێت و بیبینم وەی دەس بەردەدەم لە داوی
دەگەڵ پیاوی هەرزەکار گیان پیاو بەدناو دەبێ ناوی
دەک دڵە ڕەنجەڕۆ بی ئەی بۆچی زەرد هەڵگەڕاوی
ئایشیلێ نازەنینێ کورتەباڵای لێونەخشینێ
بە چی ئەمنی کوشتووە ئای بە قاقای پێکەنینێ

یارم بەناز ڕادەبرێ ئەی شیرینە گەر خۆی دەبزێوی
دەگەڵ گواران تێکەڵ بوون ئەی ڕاژان بسکی پەشێوی
بای شەماڵ خەجاڵەت بی ئەی هەڵمەدەوە چارشێوی
دایمە دەوێ لە کنم بێ من چوونکە هەڵناکەم بێ وی
ئایشیلێ نازەنینێ کورتەباڵای لێونەخشینێ
بە چی ئەمنی کوشتووە ئای بە قاقای پێکەنینێ

دەڵێ تا کەی سەبرم ئەی ئەتۆ کەنگێ وەسازی
زۆر کەس دێنە خوازبێنی وەی ئەمن پێیان نیم ڕازی
دوایە خەتای من مەگرە جا پێم مەڵێ وازی وازی
ڕازیم کردوون دایک و باب ئەی ئەگەر بێی و بمخوازی
ئایشیلێ نازەنینێ کورتەباڵای لێونەخشینێ
بە چی ئەمنی کوشتووە ئای بە قاقای پێکەنینێ

شێت و شەیدای کردوومە وەی کوشتمی زەندێ بەبازن
چاوت لەخۆڕا جوانن یا هەروا پڕن لە نازن
ناکرێ ڕەجایە بکەم ئەی دوگمەی بەروێت بترازن
زۆر دەترسم نەتگەمێ ئەی هەتا من دێم بتخوازن
ئایشیلێ نازەنینێ کورتەباڵای لێونەخشینێ
بە چی ئەمنی کوشتووە ئای بە قاقای پێکەنینێ

لە بابی خۆم دڵمەندم وەی خەڵکی پێی وایە گێژم
سەودایەک لە سەری دام ئەی وەک بولبولان دەبێژم
لە منی ماڵوێران گەڕێن با فرمێسک ئەی هەڵڕێژم
لەبەر فکر و ئەندێشان ئەی وەبەر ناکەوێ نۆێژم
ئایشیلێ نازەنینێ کورتەباڵای لێونەخشینێ
بە چی ئەمنی کوشتووە ئای بە قاقای پێکەنینێ

باریکەی خاسەکەوێ ئەی بێ تۆ دڵم ناسرەوێ
زۆر لەمێژە بە تەمام هەی جارێک بۆم هەڵناکەوێ
لە ڕێی کانیێ تووشی بووم ئەی پێم گوت بتبینم شەوێ
دەڵێ ڕێگایە بەردە گیان چت لە گیانی من دەوێ
دەڵێ ڕێگایە بەردە ئەی چت لە گیانی من دەوێ
ئایشیلێ نازەنینێ کورتەباڵای لێونەخشینێ
بە چی ئەمنی کوشتووە ئای بە قاقای پێکەنینێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
ئایشیلێ نازەنینێ – عەلی کەردار

By - عەلی کەردار Elî Kerdar

ئای ماڵە قادری سێمانی وەی هەڵیاندا لە بێزینی
بووکێ پێی دە ڕکێفێ نا خۆ کەوتە سەر خوانی زینی
لە خودای دەکەم تەمەنایە خێرێ لە خۆت نەبینی
ئایشیلێ نازەنینێ کورتەباڵای خوێنشیرینێ
خۆزگەم بە جیرانەکەی وەی ڕۆژێ سێ جار دەیبینێ
بریا چەتری سەرت بام گیانا بۆ ڕێگای مەڕدۆشینێ
لەو عێرانەم جێ نەبێ خۆ دەچمە مەکە و مەدینێ

دێنە خوارێ چوار بە چوار وەی کەوای سوور و شەدەی لار
بۆیە خوێنت وا شیرنە خۆ دە پشتت بەستووە زینار
یاخوا بە قوربانت بێ وەی چادر و چیغ و جێهەوار
خۆ کوتم ماچێکم دەیە و گیان با جانم بێ پێ ڕزگار
ئایشیلێ نازەنینێ کورتەباڵای خوێنشیرینێ
خۆزگەم بە جیرانەکەی وەی ڕۆژێ سێ جار دەیبینێ
بریا چەتری سەرت بام گیانا بۆ ڕێگای مەڕدۆشینێ

دێنە خوارێ دوو بە دوو وەی کەڵەگەتەی خاڵ لە ڕوو
هێندم کوت ئەو گوڵە جوانە وەی هەتا ماڵم وێران بوو
لەسەر باڵات نەرمێ گیان با ئەو دڵەم کون کەن بە بڕنوو
هانێ کاغەزت دەمێ وەی خوێنبڕ و خوێنئەستێنم بوو
ئایشیلێ نازەنینێ کورتەباڵای خوێنشیرینێ
خۆزگەم بە جیرانەکەی وەی ڕۆژێ سێ جار دەیبینێ
بریا چەتری سەرت بام گیانا بۆ ڕێگای مەڕدۆشینێ

خزمینە مەمکەن لۆمە وەی زۆر پیسم لێ قەوماوە
وەک پووشی لەبەر ڕۆژێ گیان دەستم لە خۆم بەرداوە
نەعلەت لە یاری درۆزن وەی وەفای بۆ کەس نەماوە
کافرم جووم یان ئەرمەنیم خۆ شادەم بەو گوڵەی هێناوە
ئایشیلێ نازەنینێ کورتەباڵای خوێنشیرینێ
خۆزگەم بە جیرانەکەی وەی ڕۆژێ سێ جار دەیبینێ
بریا چەتری سەرت بام جا لە بەر گەرمای هاوینێ

سپاسی خاتوو هاوین دەکەین کە ئەرکی پێداچوونەوە بە دەقی ئەم گۆرانییەی لە ئەستۆ گرت.

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
ئایشیلێ نازەنینێ – ناسر ڕەزازی

By - ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî

لەبەر دەرکییان دارە ئای هەنجیرە یان هەنارە
کچێ لەسەر باڵای لێوئاڵێ خۆم با بمدەن لە سێدارە
شەو و ڕۆژ لەیل و نهار ئای دڵ بۆ وی بێقەرارە
شەرتە تاکوو من نەکوژن دەست هەڵناگرم لەو یارە
ئایشیلێ نازەنینێ ئۆخەی لە سیڕەی پۆتینێ
*؟؟؟ ئاخ چوار قامک کورتی دێنێ
دەبم بە چەتری سەری یار لەبۆ ڕێی مەڕدۆشینێ

لەبەر ئەو کچە ڕەشتاڵە یار قەدی دەڵێی شمشاڵە
من سەر کەمە سەر ڕانی یار پێمدادە بەو دەسماڵە
بێوەژنە یان کچە ئاخ هەر دەڵێی شەکی کاڵە
گەر هات و لێتیان پرسی ئاخ بڵێ یارمە و بێحاڵە
ئایشیلێ نازەنینێ ئۆخەی لە سیڕەی پۆتینێ
دەبم بە چەتری سەری یار لەبۆ ڕێی مەڕدۆشینێ

*؟؟؟= ئەو بەشەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە تکایە ئەگەر دەیزانن پێمانی بڵێن
سپاس

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
ئایشیلێ نازەنینێ – محەمەد ماملێ

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê

کەوتوومە بەحری غەمێ گیان ڕێیە ھات و نەھاتێ
ماڵە بابم لێوئاڵێ ھای دووری دەنگم ناتگاتێ
ڕۆژی پازدەی شابانێ ئاخ شەوی جێژنی بەراتێ
ماچێک بە ڕۆژی جێژن ئای بە جێژنانە دەمداتێ
ئایشیلێ نازەنینێ کورتەباڵای لێونەخشینێ
بەچی ئەمنی کوشتووە ھای بە لەنجەی مەڕدۆشینێ
فەسڵێ دێت و ڕادەبرێ ھای سەڵا لەوەی نایبینێ
تا تۆ تەماشا دەکەی گیان ئاخ کێشان کاری منە
چاوی تۆ دایمەی خودای ھای بەشی عاشق کوشتنە
ئەو دڵەی یەخسیر کردووم گیان پاکی ھەمووی کونکونە
ئایشیلێ نازەنینێ کورتەباڵای لێونەخشینێ
بەچی ئەمنی کوشتووە ھای بە لەنجەی مەڕدۆشینێ
فەسڵێ دێت و ڕادەبرێ ھای سەڵا لەوەی نایبینێ
کەس نییە بینێرمە کن یار گیان بۆ باس و بۆ خەبەرێ
ھەر کەس ئەتۆی لەمنی کرد با ھەر وەک منی بەسەرێ
سەر و ماڵم دەفرۆشم گیان بۆ دوو چاوی گەوھەرێ
لەسەر بەژنێ باریکت با لێم بدەن بەخەنجەرێ
ئایشیلێ نازەنینێ کورتەباڵای لێونەخشینێ
بەچی ئەمنی کوشتووە ھای بە لەنجەی مەڕدۆشینێ
فەسڵێ دێت و ڕادەبرێ ھای سەڵا لەوەی نایبینێ
زێڕی ھەژدە عەیارە گیان نیولیرەی پەھلەوییە
خاڵەکەی سەر ڕوومەتی ئای لەھیچ کەس مەعلووم نییە
خودا بۆ خۆی دەیزانێ گیان ئەو دڵەم زەلیلی وییە
ئایشیلێ نازەنینێ کورتەباڵای لێونەخشینێ
بەچی ئەمنی کوشتووە ھای بە لەنجەی مەڕدۆشینێ
فەسڵێ دێت و ڕادەبرێ ھای سەڵا لەوەی نایبینێ
ئێوارانی لاجانێ ھای سبحەینێی بەری مێرگان
خۆشە دەگەڵ یارێ بی ھای لەکوێستانی سامڕەندان
جووتێک گوارەی بۆ دەکڕم گیان لەدوڕ و لەعل و مەرجان
جا با لێوئاڵ لەگوێی کا با ئاوەدان بێ موکریان
ئایشیلێ نازەنینێ کورتەباڵای لێونەخشینێ
بەچی ئەمنی کوشتووە ھای بە لەنجەی مەڕدۆشینێ
فەسڵێ دێت و ڕادەبرێ ھای سەڵا لەوەی نایبینێ
Kewtûme behrî xemê giyan rêye hat û nehatê
Male babim lêwalê hay dûrî dengim natgatê
Rojî pazdey şabanê ax şewî cêjnî beratê
Maçêk be rojî cêjin ay be cêjnane demdatê
Ayşîlê nazenînê kurtebalay lêwnexşînê
Beçî eminî kuştuwe hay be lencey merdoşînê
Feslê dêt û radebrê hay sela lewey naybînê
Ta to temaşa dekey giyan ax kêşan karî mine
Çawî to daymey xuday hay beşî aşq kuştine
Ew diley yexsîr kirdûm giyan pakî hemûy kunkune
Ayşîlê nazenînê kurtebalay lêwnexşînê
Beçî eminî kuştuwe hay be lencey merdoşînê
Feslê dêt û radebrê hay sela lewey naybînê
Kes nîye bînêrme kin yar giyan bo bas û bo xeberê
Her kes etoy le minî kird ba her wek minî beserê
Ser û malim defroşim giyan bo dû çawî gewherê
Leser bejnê barîkit ba lêm biden be xencerê
Ayşîlê nazenînê kurtebalay lêwnexşînê
Beçî eminî kuştuwe hay be lencey merdoşînê
Feslê dêt û radebrê hay sela lewey naybînê
Zêrî hejde eyare giyan nîwlîrey pehlewîye
Xalekey ser rûmetî ay le hîç kes melûm nîye
Xuda bo xoy deyzanê giyan ew dilem zelîlî wîye
Ayşîlê nazenînê kurtebalay lêwnexşînê
Beçî eminî kuştuwe hay be lencey merdoşînê
Feslê dêt û radebrê hay sela lewey naybînê
Êwaranî lacanê hay sibheynêy berî mêrgan
Xoşe degel yarê bî hay le kwêstanî samrendan
Cûtêk gwarey bo dekrim giyan le dur û lel û mercan
Ca ba lêwal legwêy ka ba awedan bê mukiryan
Ayşîlê nazenînê kurtebalay lêwnexşînê
Beçî eminî kuştuwe hay be lencey merdoşînê
Feslê dêt û radebrê hay sela lewey naybînê

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More