site loader
Song image
نیشتمان – ئارام مستەوفی

By - ئارام مستەوفی Aram Mistewfî

نیشتمان ئەی خاک و خۆڵی تۆ کلەی چاوانمە
نیشتمان ناوی بەڕێزت هێزی ڕۆح و گیانمە
نیشتمان ئەی بەربەیانت ڕۆشنی ئیمانمە
نیشتمان ئێوارەکانت خەڵوەتی عیرفانمە
نیشتمان قوربانی کوێستانت دڵی پڕدەردی من
نیشتمان حەیرانی گەرمێنت هەناسەی سەردی من
نیشتمان سەرمەشقی بەرزی هیممەتە کۆماری تۆ
مەرکەزی زانست و عیرفانە لادێ و شاری تۆ
نیشتمان باغاتی فیردەوسە هەموو گوڵزاری تۆ
عیززەت و فەخرە هەموو نەخشی دەر و دیواری تۆ
نیشتمان ئەی شاخ و داخانت ئومێدی دڵ هەموو
نیشتمان دەشت و بیابانت بەهەشتی ئارەزوو

نیشتمان شەرتە کە تۆزی ڕێت بە ئەم دنیا نەدەم
شەرتە تا ماوم لە شەرتی گیانفیدایی لا نەدەم
نیشتمان شەرتە لە عیشقی پاکی تۆ سەر با نەدەم
شەرتە گوێ بۆ ڕەقیب
لاوی کوردم خۆت نەکەیتە داری دەستی دوشمنت
دوشمنت نەتباتە مەیدان بۆ برای خۆ کوشتنت

هۆنراوە: ئەحمەد موفتیزادە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
شەکەتەنان فرە لالۆ – ئارام مستەوفی

By - ئارام مستەوفی Aram Mistewfî

شەکەتەنان شەکەت لالۆ
دەسوو وێمۆ دەسوو شاریۆ
دەسوو وەریۆ دەسوو هوایۆ
دەسوو مانگێ دەسوو خوڐایۆ
ژیانم بییەن قەرە لالۆ
شەکەتەنان فرە لالۆ

شەوەم شەوگاروو پاییزی
ڕێوم دەیجۆروو ئازیزی
نەمام واڐەو گەڵا ڕێزی
جەمین ماچوو ڕۆەو دێزی
وشکەن هانە و دەرە لالۆ
شەکەتەنان فرە لالۆ

شیویان سات و مانگ و ساڵم
دیویان دیسان نەحسی تاڵم
مڕیان هەرد و لاق و باڵم
ڕنیان جە باخ مێوەی کاڵم
یانەم نیشتەن هەڕە لالۆ
شەکەتەنان فرە لالۆ

ساڵم یەکسەر بێ وەهارەن
کەش و کۆ مات و ئەوگارەن
خاکەلێوەم پەنجو تارەن
هەرچی ساڵ خۆزگە وە پارەن
سۆتێ وەنی و نەرە لالۆ
شەکەتەنان فرە لالۆ

تاریک بییەن یانەو دڵی
نمەشنیۆ لام ڕووەو گوڵی
قەڐاخەن دەنگ و بۆڵبوڵی
بووڵە وەشتێنە زاوەڵی
شاڐی نمەی بەرە لالۆ
شەکەتەنان فرە لالۆ

شەماڵ بییەن تۆف و زلان
ڕواسی بیێنە قازی کەڵان
بانگ و مزگیشان دان قەلان
دیواخان بییەن یاگێ شەلان
شێتخانە بییەن مەرە لالۆ
شەکەتەنان فرە لالۆ

هەڵۆی ئاسمانی مەردێنێ
قاڵاو قسێش زلێ بیێنێ
ژەرەژی خاڵێش شەردێنێ
قاچێ شێریشان مەڕدێنێ
وەرگێ بیێنێ وەرە لالۆ
شەکەتەنان فرە لالۆ

مانیا و لێوە و هەردەنان
همەی پڕچن جە دەردەنان
جە ژیانی دڵ سەردەنان
درەختێوە پایوە مەردەنان
نمەنەنم ورە لالۆ
شەکەتەنان فرە لالۆ

لالۆ هەوارێ چۆڵێنێ
بیرێ خەمان فرە قووڵێنێ
نامەردێ پیا ماقووڵێنێ
ڕەفیقێ گردێ زۆڵێنێ
ڕەهنەما بییەن هەرە لالۆ
شەکەتەنان فرە لالۆ

لالۆ ڕاو ڕاسی سەخڵەتەن
بەشوو ڕاس واچی مەینەتەن
وەڵادیمو سکێ شەهوەتەن
دانسقەو لێمان غیرەتەن
گەواڐ بییەن پیای سەرە لالۆ
شەکەتەنان فرە لالۆ

کۆن سیاچەمانە و هەواران
کۆن کەپرە و تارمە و کەلاران
کۆن زرمە و ناڵوو سواران
کۆن گەلە پاڵوو دواران
هەڵیزە بێ کەرە لالۆ
شەکەتەنان فرە لالۆ

کۆن گیانو ئەمن و گیانوو تۆ
کۆن سەوزایی چنوور و لۆ
کۆن وەرکەمەر تا کەرمێش بۆ
کۆنە زامان ئاماینێ سۆ
بووە کۆرە بییەن سەیرە لالۆ
شەکەتەنان فرە لالۆ

کۆن ترووسکە و چراوە و کەوێڵی
کۆن یەکڕەنگی گردو خێڵی
کۆن قەسەمو تاڵ و سوێڵی
کۆن وێژدان بە جیای بەرتێڵی
پاژنە بییەن سەرە لالۆ
شەکەتەنان فرە لالۆ

دڕودا هاڵ سەرو ڕایۆ
پەنگەڵ وێش چەسپنان مایۆ
ژیان دریان دەسوو وایۆ
گیرمان واردەن دەسوو شایۆ
بنچینە کەوت لەرە لالۆ
شەکەتەنان فرە لالۆ

کۆن مەولەوی واچم خاڵۆ
وێش ئاسای قۆڵێ هۆرماڵۆ
دەمش سەروو خاڵان ماڵۆ
تۆموو عەشق و وەفای کاڵۆ
بۆ بە خەمەوەرە لاڵۆ
شەکەتەنان فرە لالۆ

ئاخ پەی سەیدی ڕاوە بەیۆ
ساتێ جە لامانۆ سیۆ
کەرۆ هاوار دەم بە مەیۆ
خۆ کافرستانی نیۆ
بچنۆ باڵاشەرە لالۆ
شەکەتەنان فرە لالۆ

پەی قاڐری و لێفە شڕەکەیش
پەی هاواری و دڵە پەڕەکەیش
پەی قەڵاخوانی و دەرەکەیش
پەی مەلە بەرزەفڕەکەیش
کۆلەی کەرۆ گەرە لالۆ
شەکەتەنان فرە لالۆ

پەی عەشقەکەو جەهان ئارای
چەنی خەمی وێش و نارای
دڵ بە شەرەفی سپارای
پەی پاییزی و خەزان وارای
وەفاش کەرد بە مارە لالۆ
شەکەتەنان فرە لالۆ

خەڵکی پەشێو و ماتەمەن
خێڵخانەی مەینەتشان جەمەن
ئانە فرە بۆ، دەروون خەمەن
مەردەی ئاسان ژین ئەستەمەن
قەورسان بییەن مەنزەرە لالۆ
شەکەتەنان فرە لالۆ

ئاخ پەی مەردمەکەو جارانی
وێش بڐو وەروو وارانی
بلۆوە هەوارو داڵانی
خۆرێڵە و میشاوو هاڵانی
دیسان بەسۆ کەپرە لالۆ
شەکەتەنان فرە لالۆ

لالۆ تووخۆڐا تۆ بۆرێوە
سەردەن با ئەیرەێ کەرمێوە
دەورشەنە جەمێ بێمێوە
سروودەو گاتای بوانمێوە
واچم زاڵم بمرە لالۆ
شەکەتەنان فرە لالۆ

بەڵ ئاتەشگا ڕۆشنە بۆوە
شەوقەش وەڵاتێ گێرۆوە
تاریکی وێش بشارۆوە
پنداری نیک دیسان بەیوە
درۆزن بلۆ مەڕە لالۆ
شەکەتەنان فرە لالۆ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
حەنایی کردووە پەنجەی – ئارام مستەوفی

By - ئارام مستەوفی Aram Mistewfî

حەنایی کردووە پەنجەی بە خوێناوی دڵی زارم
ئەمە ڕەنگە شەهادەت بێ کە کوشتەی دەستی دڵدارم

گوتم: ئایا بە زاری خۆت دەپرسی حاڵی زاری من؟
برۆی هێنایە یەک، وەک شکڵی «لا» یەعنی کە بێزارم

عەجەب ئەستێرە شەو هەڵدێ لە تاوی خوسرەوی خاوەر
بە ڕووی تۆم دیدە هەڵنایێ شەو و ڕۆژ، ئەرچی بێدارم

تەبیبی من دەبێ دەخڵی هەبێ، ساحیب ئیشارەت بێ
مەگەر چاوت بزانێ من لەبەر چی مەست و بیمارم!

بە سەروم وت کە ڕاستە سەرکەش و بەرزی، کەچی لەرزی:
کە فەرقیشم بگاتە ئاسمان بەندەی قەدی یارم!

لە شیرینی ئەتۆ، ئەی خوسرەوی تەختی زەمین، ڕەنگە
بگاتە ئاسمانی بێستوون فەرهادی هاوارم

برۆت باڵی هوما سایەی سەری سوڵتانی حوسنت بوو
خەتت هات و وتی: من ناسیخی توغرایی خونکارم

سەراپا هەروەکوو حەڵقەی زرێ پەروێزەیی خوێنم
بە یەک یەک تیری موژگانی زرێ دۆزت بریندارم

حەمایێڵ کە دەمی تێغت لە حەڵقەی گەردنی نالی
مەگەر تێراو ببم بەو ڕەنگە، تینووی ساعیدی یارم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More