site loader
Song image
گەوهەرێ وەی گەوهەرێ ٣

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê

ڕوو لە هەر لایێک دەکەم بەختم گرێ دراوە
زۆر کیژ زۆر مەرد و ڕەندن قەولیان وەک قەولی پیاوە
ئێستا کە بەجێم دێڵی گیانە پێڵاوت لەسەر ئەو چاوە
لەحنەت لەو دڵە حیزەی من گیانە بەو دڵەی تۆوە گیراوە
گەوهەرێ وەی گەوهەرێ پەروانەم لە دوای خێڵی
کەس نییە لە من بپرسێ گیانە جا بڵێ لە دوای چی وێڵی
کەس نییە لە من بپرسێ گیانە ئەی بڵێ لە دوای چی وێڵی

قەسری خەیاڵ ساز دەکەم گیانە خشتێک زێڕ خشتێک زێو بێ
ئەسپێک لە ئەسپی ڕەوەی بەرن بووک سواری وی بێ
هەڵپەڕکێی بۆ ساز دەکەم گیانە کە خۆشی وای نەدیبێ
گەوهەرێ وەی گەوهەرێ پەروانەم لە دوای خێڵی
کەس نییە لە من بپرسێ گیانە جا بڵێ لە دوای چی وێڵی

نایێتە خوار فرمێسکم مەجرای ئەشکم گیراوە
دەچم بۆ کن حەکیمی بەڵام کارم کراوە
لەبەر دووری و بێکەسی گیانە ڕەنگم زەرد هەڵگەڕاوە
خودا بۆخۆی دەزانێ و گیان بۆ ویم جەرگ سووتاوە

پەڵە هەورێکی ڕەش هات یان باران یا تەرزەیە
لە ڕێی مەکتەب تووشی بووم دەڵێ دەرسم پرسەیە
فەرمووی ئەوڕۆکە بڕۆ گیانە سبەی ڕۆژی جومعەیە
وەرە جێژوانی قەدیم گیانە جیرانی ماڵە مەیە
گەوهەرێ وەی گەوهەرێ پەروانەم لە دوای خێڵی
کەس نییە لە من بپرسێ گیانە جا بڵێ لە دوای چی وێڵی
کەس نییە لە من بپرسێ گیانە ئەی بڵێ لە دوای چی وێڵی

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
گەوهەرێ وەی گەوهەرێ

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê

دیارە شەرتم پەڕیوە تابی دووریت ناهێنم
لە تۆ ناگرم هیچ عەیبان خۆم بەسەر خۆمی دێنم
بەهارە زێڕ و زێو دێ گیانە هەرچی بڵێی بۆت دێنم
ماڵی دونیام بۆچییە چاوی لێ ناقوچێنم
گەوهەرێ وەی گەوهەرێ پەروانەم لە دوای خێڵی
کەس نییە لە من بپرسێ گیانە ئەی بڵێ لە دوای چ وێڵی
کەس نییە لە من بپرسێ گیان هەی بڵێ لە دوای چ وێڵی

ئەسپە کوێتی زین دەکەم دەڕۆم دەچم بۆ ڕاوێ
قامچیان لە ڕاست دادەخەم بۆ خۆم دەگرم سەر ڕاوێ
چوونکێ مەملوول کەوتووە لە کلکەی پاڵەساوێ
من ڕاوم بە تاو بوارد گیانە لە یار نە وەک لە ڕاوێ
گەوهەرێ وەی گەوهەرێ پەروانەم لە دوای خێڵی
کەس نییە لە من بپرسێ گیانە ماڵوێران لە دوای چ وێڵی
کەس نییە لە من بپرسێ گیان ماڵوێران لە دوای چ وێڵی

ئەوساڵ حەوت ساڵی سەختە لەسەر تۆ ڕاوەستاوم
بە مەکرۆیان فریوم مەدە و مەڵێ بە چاوم
لەسەر هیچ و خۆڕایی بە خەراپەت برد ناوم
سڵاویشم لێ کردی مەستێنەوە سڵاوم
گەوهەرێ وەی گەوهەرێ پەروانەم لە دوای خێڵی
کەس نییە لە من بپرسێ گیانە ئەی بڵێ لە دوای چ وێڵی
کەس نییە لە من بپرسێ گیانە ئەی بڵێ لە دوای چ وێڵی

سەرڕاوم بووەتە بەرڕاو نابینمەوە تەماڵێ
ڕەشمە لەسەر ئەسپی کوێت لەخۆڕا دادەماڵێ
نەهاتی ڕووی تێکردووم کەوتوومە ئاشبەتاڵێ
تەیری بەختی من ڕۆیی گیانە شەقەی دا لە شاباڵێ
گەوهەرێ وەی گەوهەرێ پەروانەم لە دوای خێڵی
کەس نییە لە من بپرسێ گیانە ئەی بڵێ لە دوای چ وێڵی
کەس نییە لە من بپرسێ گیانە ئەی بڵێ لە دوای چ وێڵی

یارم بە دڵ خۆش دەویست قەولێکی دەگەڵ بەستم
بەدقەولی وای لێ کردووم عەهد و پەیمان نەبەستم
تازە ئاوڕت وێ نادەم کە تەواو بێ، بەهەستم
گوڵێکی بەهاری بووی با فڕاندی لە دەستم
گەوهەرێ وەی گەوهەرێ پەروانەم لە دوای خێڵی
کەس نییە لە من بپرسێ گیانە جا بڵێ لە دوای چ وێڵی
کەس نییە لە من بپرسێ گیان کەس بڵێ لە دوای چ وێڵی

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
گەوهەرێ وەی گەوهەرێ ٢

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê

حاسڵ بایە مرادم لە قیامەتێ ناترسم لێم یەقینە ئازادم
چەندم ڕەنج لەگەڵ کێشا گیانە وەک فەرهاد ڕەنج بە بادم
مەگەر یاری قەدیم بێ گیانە ئەوجار بێ لە فریادم
گەوهەرێ وەی گەوهەرێ پەروانەم لە دوای خێڵی
کەس نییە لە من بپرسێ گیانە جا بڵێ لە دوای چ وێڵی
کەس نییە لە من بپرسێ گیانە هەی بڵێ لە دوای چ وێڵی

دەک دڵ ڕەنجەڕۆ بی گرفتاری ئەوینە
گردەنشینی کردووم لە ناو خانووی بەردینە
لە دنیا کیژ بە دڵی خۆت لێرە هەر بە کڕینە
ماڵی دنیا شک نابەم گیان پێی بکڕم ئەو نەرمینە
گەوهەرێ وەی گەوهەرێ پەروانەم لە دوای خێڵی
کەس نییە لە من بپرسێ گیانە ئەی بڵێ لە دوای چ وێڵی
کەس نییە لە من بپرسێ گیانە جا بڵێ لە دوای چ وێڵی

نەمامی بەختەکەی من ساڵی ساڵان وا نەبوو
ئێستاش نەمامی جوانیم گەڵایێکی شین نەبوو
بە دوای لەیلادا وێڵم گیانە مانگ لە من قەت نوێ بوو
بە چاویشم ڕازیمە ببیبینم بۆم تێر نەبوو
گەوهەرێ وەی گەوهەرێ پەروانەم لە دوای خێڵی
کەس نییە لە من بپرسێ گیانە ئەی بڵێ لە دوای چ وێڵی
کەس نییە لە من بپرسێ گیانە ئەی بڵێ لە دوای چ وێڵی

دەڕۆم دەچمە کن یارێ بەڵکوو مزگێنیم داتێ
دەڵێن کاروانی شادی لە ڕێدایە دەگاتێ
ڕەشبەڵەکێک ساز دەکەم گیانە لە کلکەی بەردەتاتێ
پایەندازی ڕادەخەم گیانە هەتاکوو بووک دەگاتێ
گەوهەرێ وەی گەوهەرێ پەروانەم لە دوای خێڵی
کەس نییە لە من بپرسێ گیانە ئەی بڵێ لە دوای چ وێڵی
کەس نییە لە من بپرسێ گیان ئەی بڵێ لە دوای چ وێڵی

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More