
گەر سێوێک بوو – عەبدوڵڵا پەشێو
By - عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw
گەر سێوێک بوو، لەتی دەکەم:
لەتێک بۆ خۆم لەتێک بۆ تۆ
بزەیێک بوو لەتی دەکەم:
لەتێک بۆ خۆم لەتێک بۆ تۆ
خەفەتێک بوو بەشت نادەم
هەڵیدەمژم وەک دواپەتۆ
کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە