
گۆڕستان – عەبدوڵڵا پەشێو
By - عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw
لە گۆڕستان بۆ بترسم!
خۆ هیچ نەبێ لەوێ
لەو وڵاتە
وەک تەرازوو کش و ماتە
ماڵۆچکەیەکی خۆم دەبێت
لانە و لانی دونیام لەبیر دەباتەوە!
ماڵۆچکەیەک
نە مانگانە کرێی دەدەم
نە کەس داوای کلیلەکەی دەکاتەوە!
کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە