site loader
Song image
هاتەوە تەیرەکەی گەرمێنێ

By - گۆران ئینزیبات

هاتەوە هاتەوە تەیرەکەی گەرمێنێ دەی دەی
بەو تەیرەم ئاخ ئەڵێن هەڵۆیە
من سەرم بە فیدای ئەو تەیرە بێ گوڵم کە مژدەی ئازادی پێیە
من سەرم بە فیدای ئەو تەیرە بێ حەیات کە مژدەی ئازادی پێیە

هاتەوە هاتەوە تەیرەکەی گەرمێنێ دەی دەی
توخوا لە دوور دێ شەقەی باڵی
توخوا کوڕگەل تێکڕاوە خڕ بن حەیات ئەی دەبا توخوا بپرسین حاڵی
توخوا کوڕگەل هەستن وا خڕ بن حەیات ئەی دەبا توخوا بپرسین حاڵی

هاتەوە هاتەوە تەیرەکەی گەرمێنێ دەی دەی
ئەی لە دوور دیارە دەخوێنێ
من سەرم بە فیدای ئەو تەیرە بێ گوڵم کە مژدەی ئازادی دێنێ
من سەرم بە فیدای ئەو تەیرە بێ حەیات کە مژدەی ئازادی دێنێ

لە پاش مەرگم چ فایدەیە بێیە سەر گۆڕم لەبۆ شیوەن
هەتا ماوە نەفەس بفەرما چۆن ئەبێ حاڵم سەد جار بناڵم
وەرە گۆشە گۆش سەرم ببڕە لەسەر ئەم ڕێگایە بمنێژە
بە خوا و بە پێغەمبەر حەقت بە دەستە
خوەم غولامم تۆ گەورەی
خوەم غولامی باخانم

هاتەوە هاتەوە تەیرەکەی گەرمێنێ دەی دەی
توخوا گەڕایەوە بۆ کوردستان
هەی لە هیچ شوێنێک لانادا گوڵم
ئەی دەچێتە بەرزی کوێستان
توخوا لە هیچ شوێنێک لانادا حەیات
ئەی دەچێتە بەرزی کوێستان

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
لەبەر نازی چاوبازان

By - گۆران ئینزیبات

لەبەر نازی چاوبازان خورد و خەوم خوێناوە
بە تیری تیرەندازان قوربان چی بکەم جەرگم بڕاوە

یاردم دەرکەوت لە ماڵێ خواوەند هەڵکەی شەماڵێ
وا یارم هات لە ماڵێ خواوەند هەڵکەی شەماڵێ
پەرچەمەکەی ڕاماڵێ قوربان بیبینم وردەخاڵێ
پەرچەمەکەی ڕاماڵێ هاوار دەرکەوێ وردەخاڵێ

دەرکەوە با بتبینم یاری ڕەزا شیرینم
یاخوا لە پێش تۆ بمرم چاوشین ئامان مەرگت نەبینم
یاڕەبی لە پێش تۆ بمرم ئازیز یاخوا مەرگت نەبینم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
ئامۆزا گیان

By - گۆران ئینزیبات

بێرە سەرینم تێر بکە شینم ئامۆزا گیان
قیامەت مەرگە نەبا نەوبینم ئامۆزا گیان
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ من فەرزی

خۆزگە من بوایەم لە جێی سوخمەکەی ئامۆزا گیان
جار جار تەڕمی ئەکرد ئارەق مەمکەکەی ئامۆزا گیان
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ من فەرزی
ئامۆزا فێنکی دڵەکەم ئامۆزا بێ تۆ هەڵناکەم

خۆزگە من بوایەم لە جێی تەڵاکەی ئامۆزا گیان
ڕۆژ بە باخەڵ و شەو بە باڵاکەی ئامۆزا گیان
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ من فەرزی
ئامۆزا فێنکی دڵەکەم ئامۆزا بێ تۆ هەڵناکەم

دیدەم کەسم ئای
شەرت بێ دوێشەو تا بەیان دەم لە ناو دەم بوو
دەستم سەر ڕەفەی کەسم ئای ناو سینە و مەم بوو
هەر لە یار بڕام لە عومرم کەم بوو
ئەو شەوە دوای تۆ کەسم ئای مەرگم ستەم بوو

گیانە شەرت بێ هەر ئاخ ئاخم کردی دەروونم برژان
بۆ لای کێ بچم بۆ دەوا و دەرمان
شەرت بێ هیچ کەسێ نەبوو بۆم بێتە لوقمان
دەردم چارە کا، دەردی بێ دەرمان
ئەرێ دیدەم هیچ کەسێ نەبوو بۆم بێتە لوقمان
دەردم چارە کا کەسم ئای، دەردی بێ دەرمان

خۆزگە من بایەم لە جێی ڕێشۆڵە ئامۆزا گیان
خۆزگە من بوایەم لە جێی ڕێشۆڵە ئامۆزا گیان

بۆ خۆم ئەنیشتم لەو دەشت و چۆڵە ئامۆزا گیان
ئەچوومە باوەش ئەو نەرم و نۆڵە ئامۆزا گیان
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ من فەرزی
ئامۆزا فێنکی دڵەکەم ئامۆزا بێ تۆ هەڵناکەم

یا مژدەیێ خۆش یا خود وەڵامێ ئامۆزا گیان
خوا باوکی بگرێ وا تۆی نەدامێ ئامۆزا گیان
خوا باوکد بگرێ وا تۆی نەدامێ ئامۆزا گیان
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ من فەرزی
ئامۆزا فێنکی دڵەکەم ئامۆزا بێ تۆ هەڵناکەم

تازە داینابوو خاڵ بە زنجەوە ئامۆزا گیان
دەتگوت مێخەکە بە نارنجەوە ئامۆزا گیان
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ من فەرزی
ئامۆزا فێنکی دڵەکەم ئامۆزا بێ تۆ هەڵناکەم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
لە باغان ئاه و ناڵین دێ

By - گۆران ئینزیبات

لە باغان ئاه و ناڵین دێ دەڵێن شای ناو گوڵان ڕۆیی
لە مەیخانە سەدای شین دێ ئەڵێن پیری موغان ڕۆیی
چ شین و ڕۆ و چ هاوارە لە ناو حەڵقەی موریدانا
دڵێکی سادە و ساوا بوو بە تاراجی خەزان ڕۆیی
دەمێک ساقی دەمت بێنە دەخیلی چاوەکانت بم
ئمجا بێ دەستی من بگرە فیدای پیری موغانت بم
لە دوو لا مەست و حەیرانم بە قووەی جەزبە نازانم
نە سەرگەردی سەر و گەردن نە قوربانی لەبانت بم
نە سەرگەردی سەر و گەردن نە حەیرانی لەبانت بم

گیانە دڵم بۆ زوڵف و ڕووی جانانە ئەگری
مناڵە بۆ گوڵ و ڕەیحانە دەگری
چرا ئەمشەو کە وا فرمێسک ئەڕێژێ
یەقین هەر بۆ منی پەروانە دەگری
گیانە دەکا شاباشی دەریایی دیدەم
کە چەشنی گەوهەری یەکدانە دەگری
خەزاڵی من ئەگەر ڕۆژێ نەبینێت
بیابان قوڕ ئەپێوێ و لانە دەگری
کەوان ئەبرۆ کەوایە بە تیری غەمزە تا کەی
لە جەرگی منی بێگوناه نیشانە دەگری

سەفا دوورە لە ئینسانی مەزڵووم و عاشق و شاعیر
بەشی هەر شین و زووخاوە دەروونی گەرمە وەک ئاور
لە باغان ئاه و ناڵین دێ دەڵێن شای ناو گوڵان ڕۆیی
لە مەیخانە سەدای شین دێ ئەڵێن پیری موغان ڕۆیی

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More