
By - لەیلا فەریقی Leyla Ferîqî
زۆر دەمێکە چیرۆکەکەت لەنێو دڵم زیندانییە
پڕ لە باسی بێ وەفایی و عەشقی بێ کۆتاییە
باسی دڵ و خۆشەویستی و بێ باوەڕی و بێ مەبەستی
ڕۆژ و سووتان شەو و گریان لە دەردی خۆپەرستی
گوێم لێگرن گوێم لێگرن تا چیرۆکی دڵم باس کەم
هێندە ئەگریم هەتا دونیاش بە ئاە و ناڵەم کاس کەم
هەموو عومرم بەخشی بە ئەو
لە چاوانم نەمبینی خەو
لە ڕێگای ئەو لە جێگای ئەو
پاسەوان بووم بە ڕۆژ و شەو
کەچی ڕۆژگار خۆی ون کرد لێم
لێی نەپرسیم ئاخۆ من کێم
عاشقێکم چیم بەسەر دێ
کام بەدبەختی دێتە سەر ڕێ
گوێم لێگرن گوێم لێگرن تا چیرۆکی دڵم باس کەم
هێندە ئەگریم هەتا دونیاش بە ئاە و ناڵەم کاس کەم